کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
فڕۆكه‌یه‌ك له بادینان كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاش هاوڵاتییه‌كی سیڤیل كوژرا
فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕیی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له نزیك قه‌زای ئامێدیی باشووری كوردستان كه‌وته خواره‌وه. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا هاوڵاتییه‌كی سیڤیل له ده‌ڤه‌ری بارزان شه‌هید بوو. -
سیامەند موعینی: چیدی خیانەت ناتوانێت کۆسپ بێت لە به‌رانبه‌ر ڕێچکەی شۆڕشگێڕیدا
سیامه‌ند موعینی له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)، سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌كانی ساڵی ١٩٧٦ و ١٩٦٨ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. هه‌روه‌ها باس له هێڵی خیانه‌ت له كوردستان ده‌كات. -
چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن لە باشووری کوردستان به‌رده‌وامن
مانگرتنه‌كان لە چه‌ند شارێكی باشووری کوردستان لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامن. مانگرتوان پێداگری ده‌كه‌ن له به‌رده‌وامیدان به به‌رخۆدانه‌كه‌یان. -
له ١٤ گوند و لادێی به‌دلیس هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
به بڕیاری حكوومه‌تی ئاكه‌په له ١٤ گوند و لادێی سه‌ر به شاری به‌دلیسی باكووری كوردستان هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا. -
٥١ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنى سولەیمانى موعینى و خەلیل شەوباش دا تێپەڕی
٥١ ساڵ لەوە پێش سولەیمان موعینی یەكێك لە سەركردە دیارەكانی شۆڕشی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتیى مەلا مستەفا بارزانی تیرۆركرا و تەرمەكەیان رادەستی ساواک و حكومەتی پاشایەتیى ئێران کردەوە. -
هه‌وڵه‌كان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای كه‌ركووك به‌رده‌وامن
ئه‌مڕۆ چه‌ندین خێزانی عه‌ره‌ب به پشتیوانی هێزه عێراقییه‌كان هاتنه نێو گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له پارێزگه‌ی كه‌ركووك و هه‌وڵی داگیركردنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی جوتیارانی كورد ده‌ده‌ن. -
هەپەگە: لەجوودی ٣ سەربازی سوپای تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە جوودی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٣سەربازی سوپای تورک کوژران و چەندین سەربازی تر برینداربوون. -
لە سلێمانی کەسێک دەستی بە «ڕۆژووی مردن» کرد
لە سلێمانی گەنجێک بەناوی مەمدووح ئۆزدەمیر لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بە «رۆژووی مردن» کرد. -
بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ لە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا
یەکینەى تۆڵەی شەهید زولکوف گەزەن و شەهید ئایتەن بەچەت لە ئامەد لە دژی پۆلیسی تورک چالاکییان بە بۆمبی دەنگی ئەنجامدا و دروشمیان لەسەر دیوارەکان نووسی. -
قەرەسوو: رۆژووی مردن وەک ١٤ی تەمووز مێژووییە
موستەفا قەرەسوو ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە رایگەیاند، لەبارەى دیداری رێبەر ئاپۆوە گومان و دودڵی پێشدەخرێن و ئەوەش لەلایەن ناوەندی شەڕی تایبەتەوە دەکرێت، کە ئەو ناوەندە لە کۆنترۆڵی ئاکەپە دایە. -
مانگی سووری کوردستان وجبەیەکی تری هاوکاری ڕەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد
کۆکردنەوەی هاوکاری لە لایەن مانگی سووری کوردستان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بەردوامە.مانگی سووری کورد ئەوەی خستەڕوو کە لە کاتی لافاوەکەوە تاوەکوو ئێستا بڕی ٣٥٠ هەزار یۆرۆ هاوکاری مادییان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێ کردووە. -
به‌هۆی هێرشی ئاسمانی ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ٢ گه‌ریلا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون. -
هه‌په‌گه هۆشداری دا ده‌رباره‌ی كرده‌وه‌ی كۆنترایی له گه‌ڤه‌ر
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك له شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ری باكووری كوردستان كرده‌وه‌ی كۆنترایی ده‌كات. داوای له گه‌ل كرد هه‌ستیار بێت. -
ئاکن: بەرخۆدانەکەمان سیستمی تەنگەتاو کردووە
سەدات ئاکن ١٢٨ ڕۆژە لە مانگرتن دایە و ڕایگەیاند: بەرخۆدانەکەمان گەیشتووەتە ئاستێک، کە ڕژێم تەنگەتاو بکات، چونکە نمونە دەهێننەوە بەوەی کە بەرخۆدانێکی مێژوویی لەو شێوەیە نییە بەرخۆدان بە باوەڕ و دڵسۆزییەکی بێهاوتا بەردەوامە. -
درێژەى بە ڕێبازەکەی باوکی داوە و بووە بە گەریلا
سۆزدار چیا، لەسەر ڕێبازی باوکی کە لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدا شەهید بووە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە و وتی "من بەڵێنی خۆمم بردەسەر. منیش لە چیای گابار بەشداری ریزی گەریلا بووم. بە هەمان ڕێگادا ڕۆیشتم و پاڵم دا بە هەمان تاشەبەردەوە". -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلای لە شەمزینان بڵاو کردەوە
گەریلا تیڤی، ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگەی بڵاوکردووەتەوە، کە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە لەشەمزینانی باکوری کوردستان دژی بارەگایەکی سەربازی دەوڵەتی تورک ئەنجامیان داوە. -
ئاسایشی هەولێر ٦٨ رۆژە وەیسی گولسەرەنى دەستگیرکردووە و بنەماڵەکەشی نیگەرانن
وەیسی گولسەرەن بەهۆی گوشار و زۆردارییەکانى دەوڵەتى تورک لە باکووری کوردستانەوە رووی لە باشوروی کوردستان کرد، بەڵام ماوەى ٦٨ رۆژە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە. بنەماڵەکەى نیگەرانی دۆخی وەیسی گولسەرەنن. -
٤٥ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانى لەیلا قاسم و هاوڕێکانى دا تێپەڕی
ئەمڕۆ ٤٥ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر لەسێدارەدانی ژنە تێکۆشەری کورد لەیلا قاسم. لە ڕۆژی ١٢ی ئایاری ١٩٧٤ لە لایەن ڕژێمی بەعسی عێراق لەسێدارە درا. -
لە ئۆپەراسیؤنێکی هەپەگەدا لە ئیدر١٩سەربازی سوپای تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانە لەهەرێمی سەرحەد لەئیدر چالاکییەکی بەرفراوانیان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا زرێپۆشێکی سەربازی تێکشکا وبەگشتی ١٩سەربازی سوپای تورک کوژران. -
تەڤگەری ئازادیی: یاسای سەرۆکایەتی هەرێم مەترسیدارە
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان،ڕەخنەی تووند لە شێوازی کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەگرێت ودەستنیشانی دەکات، کە پەسەندکردنی یاساکە بەم شێوازە مەترسیەکی گەورە لەسەر کۆمەڵگا دروست دەکات. -
بوومەلەرزە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند
بوومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند. تائیستا دەربارەی زیانەکانی ئەو بۆمەلەرزەیە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە. -
گەنجان و ژنانی شۆرشگێڕی ئامەد، لە دژی گۆشەگیریی چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی شەهید زولکوف گەزەن و شەهید ئایتەن بەچەت، لە ئامەد لە دژی گۆشەگیریی ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا. -
مانگرتنەکەی ناسریاگز لە رۆژی ١٧٢هەمینی خۆیدایە
لەنوینەرایەتی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە لەشاری هەولیر، ناسریاگز لەدژی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ماوەی ١٧٢ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە و بەردەوامە. -
ئەو پۆلیسانە بە ئارامی ناخەون
رەوشەن مێردین، ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمیتەی کەژەکە (KJK) ڕایگەیاند کە ئەوان تۆڵە لەو پۆلیسانە دەکەنەوە کە هێرش دەکەنە سەردایکان و وتی: "ئەو پۆلیسانەی کە لە کۆڵانەکان هێرشیان کردە سەردایکان،دلنیا بن لە ماڵی خۆشیان بە ئارامیی ناخەون". -
سه‌ربازێكی كوردی سوپای تورك به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژرا
گه‌نجێكی كورد كه له شاری وانی باكووری كوردستان له‌نێو سوپای تورك سه‌رباز بوو، دانی به‌یانیی ئه‌مڕۆ به كوژراوی له شوێنی كاره‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.