کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
٢٧ هاوڵاتیی ئێزدی ڕادهستی ئهنجومهنی خۆبهڕێوهبهریی شهنگال كرانهوه
٢٧ هاوڵاتیی ئێزدی كه له لایهن هێزهكانی سووریای دیموكراتی (قهسهده) له دهستی چهتهكانی داعش ڕزگاركرابوون، ڕادهستی ئهنجومهنی خۆبهڕێوهبهریی دیموكراتیی شهنگال كرانهوه. -
سوپای تورك بۆردومانی شیلادزێی كرد
سوپای توركی داگیركهر به چهكی قورس بۆمبارانی دهوروبهری شارۆچكهی شیلادزێی دهڤهری بادینانی كرد. -
ههپهگه: لە شەمزینان ٧ سەرباز کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی بنكهیهكی سەربازیی نزیك له سهربازگهی بێزۆکێی سەربە شەمزینان چالاکییان کرد. لە ئهنجامدا ٧ سەربازی تورکیا کوژران. -
پەکەکە: دەنیز و هاوڕێكانی لە تێکۆشانی ئێمەدا دەژین
پەکەکە: یادی پێشەنگە شۆڕشگێڕەکانی وەکوو ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم کایپاککایا لە ههڵمهتی بەرخۆدانی «گۆشەگیری دەشکێنین و فاشیزم هەڵدەوەشێنین»دا دەژی. -
بەرخۆدانی گیوڤەن ١٨٠ ڕۆژ و ڕۆژووی مردنیش ٧ ڕۆژە بەردەوامه
مانگرتن له خواردن-ی هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گیوڤەن ١٨٠ ڕۆژ و ڕۆژووی مردنی-ی ١٥ زیندانی دۆسیەی پەکەکە و پاژک-یش ٧ ڕۆژە بەردهوامه. -
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار: پێکەوە سەردەکەوین
گەریلاکان بۆ بەرخۆدێرانی مانگرتن لە باشوری کوردستان نامەیان نووسی و وتیان: "بە چالاکییەکەی ئێوە، ڕقی ئێمە بەرانبەر دوژمن پتر بووە، تەنیا یەک ئامانجی ئێمە هەیە؛ پێکەوە سەردەکەوین". -
پاژک: نابێت لەوە زیاتر ئەو ئیرادەیە تاقی بکرێتەوە
پاژک ڕایگەیاند، مانگرتنەکان بە ڕۆژووی مردن چوەتە قۆناغێکی تازەوە و ئاشکرای کرد، "نابێ ئەو ئیرادەیە لەوەزیاتر تاقی بکرێتەوە، دەبێ گۆشەگیرکردنی ڕێبەرەکەمان دەستبەجێ کۆتایی پێ بێت و مافە ڕەوا و یاساییەکانی بناسێندرێن". -
کۆمیتەى شەهیدانى کۆدار بۆ یادی شەهیدانى مانگی گوڵان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە
کۆمیتەى شەهیدانى کۆدار بۆ بەرز راگرتنى یادی شەهیدانى مانگی گوڵان و شەهیدانى سێدارە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
بنەماڵەى کاپڵانى بەرخۆدێری ڕۆژووی مردن: ئێمەش دەبینە دەنگیان
عەبدولخالق کاپلان یەکێکە لە بەرخۆدێرانی ڕۆژووی مردن. بنەماڵەى کاپلان ڕایدەگەیەنن "داوا لە پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و هەموو خاوەن ویژدانەکان دەکەین، با ئێمەش ببینە دەنگی ئەو زیندانیانە". -
"ئاردل هەمیشە بەشێک بووە لە تێکۆشان"
ئاردل چەشمە، یەکێکە لەو ١٥ بەرخۆدێرە، کە ڕۆژووی مردنیان ڕاگەیاندووە. ئاسیا سەیهانی خوشکی ڕایگەیاند، ئاردل هەمیشە بەشێک بووە لە تێکۆشان و وتی: "چۆن لە ساڵی ١٩٨٢ بەرخۆدێرەکان لەدژی زوڵم و ستەم سەرکەوتن، ئەمڕۆش بەرخۆدێرەکان سەردەکەون". -
گەنجان لە ئامەد لە دژی گۆشەگیری بۆمبی دەنگییان تەقاند و دروشمیان لەسەر دیوارەکان نووسی
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) و تەڤگەری ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (دەگەکەهە - DGKH)، لە ئامەد لە دژی گۆشەگیری چالاکییان ئەنجام دا. -
لە جۆلەمێرگ ٤ سەربازی سوپای تورک کوژران
لە گوندی بێزۆکێی ناوچەى دەرەجیکى پارێزگاى جۆلەمێرگ ٤ سەربازی سوپاى تورک کوژران. -
پۆلیس لە ئامەد هێرشی کردە سەر چالاکیى دایکان و ٧ کەسی دەستیگرکرد
بنەماڵەى زیندانیانى مانگرتوو بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر چالاکییەکانى مانگرتن خواستیان لە پارکی کۆشویۆلوی ئامەد چالاکی ئەنجام بدەن، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەریان و ٧ کەسیان بە لێدان و بەشێوەی توندوتیژانە دەستگیرکرد. -
لە پێڵاوی وەرزشیی سەوزەوە بۆ مەکاپی زەردی گەریلا
تەنیا چەند گەریلایەکی تازە مەکاپ (کالە)ی زەردیان لەپێ بوو. زەلال کە گەریلایەکی گەنجە و پێڵاوی مارکەى کێنڤێرسی لە پێ دایە. -
سوپاى تورک ناوچەى بارزانى بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر ناوچەى بارزانیان لە باشوروی کوردستان بۆردومانکرد. -
تیرۆری ڕۆژنامەنووسان و رووناکبیران لە ژێر سایەی دەسەڵاتی کوردی دا
تیرۆکردنی ڕووناکبیران و ڕۆژنامەنووسان لە مێژووی دەسەڵاتی کوردی دا مێژوویەکی دێرینى هەیە. لە سەردەمی دەسەڵاتی شێخ مەحمودەوە تیرۆری ڕوناکبیر و ڕۆژنامەنووسان دەستی پێکردووە. -
کەجەکە: ئێمە خەونی هەڤال ڕووبار، خەلیل ومووراد دەهێنینە دی
کەجەکە شەهیدان حسێن پۆیراز، نیهات ئایاز و ئەحمەد کلچ-ی بەبیرهێنایەوە. کەجەکە وتی، " ئێمە بەلێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە خەونەکانی ئەوان و هەموو شەهیدان کە کوردستانێکی ئازاد و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینێکی دیموکراتیکە، بهێنینە دی." -
یادی شەهیدانی دالاهوو کرایەوە، بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئێران گەریلاکانی پەژاک-یان ژەهراوی کرد
ئەم کردەوە تیرۆریستییە چەند ڕۆژپیش لە سێدارەکانی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێکانی لە بەندیخانەی ئیڤین-ی تاران روویدا ودەرخەری هێرشی هەمەلایەنەیە لەدژی پەژاک. -
لە سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا
لە ناوچەی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە سنووری شوشمێ گروپێک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە. لەئەنجامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک کوژرا و ٣کۆڵبەرت تر برینداربوونە. -
ناسر یاگز ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا،چارەسەری ڕەتکردەوە
ناسریاگز کە ماوەی ١٦٥ ڕۆژە لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەمانگرتن لەخواردندایە، بەهۆی تێکچوونی باریی تەندرووستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا، بەلام یاگزچارەسەری پزیشکی ڕەتکردەوە و بەردەوامە لە مانگرتن. -
هەپەگە: لە چالاکی گهریلادا ٥ سەربازی سوپای تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار، لە دژی سەربازانی سوپای تورک کە لە ناوچەی جوودی و قەلای مەمێ کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون، چالاکییەکان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٥ سەربازکوژران. -
پەژاک: مانگی گوڵان مانگی پێشەنگانى دۆزی ئازادی و گەلانى بندەستە
ئەنجوومەنى پارتى ژیانى ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەى مانگی گۆڵان، مانگی شەهیدان و ساڵیادى شەهادەتى هەڤاڵانیان لە داڵاهۆ و ساڵیادی لە سێدارەدانى مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەکیلی و عەلی حەیدەریان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
پۆلیس بارەگاى هەدەپەى گەمارۆداوە و رێگا نادات کەس بچێتە ناو بارەگاکە – نوێکرایەوە
پۆلیسی تورک بارەگاى رێکخستنى هەدەپەى لە ئامەد گەمارۆدا. پۆلیسەکان خاڵی پشکنین و بازگەیان داناوە و چوونە ناوە بارەگای رێکخستنى هەدەپەیان قەدەغە کردووە و رێگاش بەکەس نادەن لە بارەگاکە بێتە دەرەوە. -
کەنەکە: پێویستە دوژمنان حسابی جینۆسایدی دێرسیم بدەن
دەستەى بەڕێوەبەری کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیى دێرسیم دا ئەو کۆمەڵکوژییەى ئیدانەکرد و رایگەیاند، نابێت ئەو کۆمەڵکوژییە لەیاد بکرێت. راشیگەیاند "پێویستە دوژمنان حسابی جینۆسایدی دێرسیم بدەن". -
لە یەک مانگی ڕابردوودا ١٦ کۆڵبەرلە سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قووربانی
بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە مانگی نیسانی ٢٠١٩ دا١٢ کۆڵبەر بەدەستی هێزەکانی سەرسنووری ڕژیمی ئێران کوژران وبرینداربوونە و هەروها ٣کۆڵبەربەهۆی سەرما وبەستەڵەکەوە ڕەق بوونەتەوە و کۆڵبەرێکیش لە چیا بەربووتەخوارەوە و برینداربووە.