کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دایكانی ئامهد: ههتا كۆتایی به گۆشهگیری دێت له مهیدانهكان دهبین
دایكی زیندانییانی مانگرتوو له پاركی كۆشویۆڵوو-ی شاری ئامهد چالاكییان ساز كرد و ڕایانگهیاند، ههتا كۆتایی به گۆشهگیری دههێنرێت بهردهوام دهبن له چالاكی. -
ههپهگه: له خواكورك ٥ سهربازی توركیا كوژران
گهریلاكانی ههپهگه و یهژاستار له خواكورك دژبه سوپای تورك زنجیرهیهك چالاكییان ئهنجام دا. ههپهگه ڕایگهیاند، ئهوهندهی ڕوون بووهتهوه له چالاكییهكاندا ٥ سهرباز كوژراون و بڕێكی زۆری چهكیش لهناوبراوه. -
مەروان مەمدوح ئۆزدەمیر: بەرخۆدێران ئیمانیان بە ئامانجەکانی خۆیان هێناوە
مەروان مەمدوح ئۆزدەمیر رایگەیاند، ئەمەویست بەشێوازێک لەم چالاکییەکدا بەشداربم، بەڵام بەرخودان مەزن بوو و من دواکەوتم. ئەمەویست بڕیاریکی رادیکاڵ بدەم. جگە لە بەرخودانی رۆژووی مردن رێگایەکی دیکە بۆ پشتیوانی کردن لە هەڤاڵان نەمابوو. -
چیرۆکی شپرزبوونی سوپای تورک لە گردی کووردینە
شەڕڤان ئامەد گەریلای هەپەگە کە لە چالاکی گەریلا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە سەرگردی کووردینەی چەلێ بەشداری کربوو،باسی شپرزەبوونی سوپای تورک دەکات. -
گهریلا گورزی لهو سهربازانه دا كه له ئۆپهراسیۆندا بوون
گهریلاكانی ههپهگه له دهوروبهری بهدلیس لهو هێزانهی داگیركهریان دا كه دهستیان به ئۆپهراسیۆن كردبوو. له ٣ چالاكیدا لایهنی كهم ٤ سهربازی توركیا كوژران. -
له ئێلح ٦ كهس دهستگیر كران
له ئهنجامی ئۆپهراسیۆنی پاكتاوی سیاسی له شاری ئێلح-ی باكووری كوردستان ٦ كهس دهستگیر كران. هاوسهرۆكی دهبهپه له شارهكه شوكروو تاپكان لهنێو دهستگیركراواندایه. -
زیندانییە مانگرتووەکان دهخرێنه ژووری تاکەکەسی
مەسعوود یاشاسن کە لە دژی گۆشەگیری لە چالاکیی مانگرتندایه، لە ژووری تاکەکەسیی زینداندا بهردهوامه له چالاكییهكهی. مهحسوون یاشاسن-ی باوکی باس له دۆخی تەندرووستیی کوڕەکەی دهكات. -
لە ئەبەخێ تیرۆری پۆلیسەکان؛ ١٢ کەس دەستبەسەرکران
لە ناوچەی ئەبەخێ لە پارێزگای وان لەیلا ئاتساک هاوسەرۆک شارەوانیی ئەبخێ بە تۆمەتی ئەوەی بەڵگەی دەستبەکاربوونی پێنەدرابوو و لە گەڵ ١١ کەسی دیکەدا دەستبەسەرکرا. -
قەرەسوو: بەرخودان بۆ کۆتایهاتنە بە گۆشەگیری نەک ئەنجامدانى دیدارێک
"کۆتایهێنانی گۆشەگیری بۆ گەلی کورد گرنگە. بەرخودێران و گەلی کورد بۆ دیدارێک لەگەڵ پارێزەران، یان کەسوکاریان بەرخودان ناکەن، بەڵکو بۆ ئەوە بەرخودان دەکەن، کە گۆشەگیری بەتەواوی کۆتایی پێ بێت". -
لە تەتوان ٩ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی هەدەپە لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە
لە تەتوان لە ناو ١٤ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی، ٩ کەسیان لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە. -
له خواكورك، بۆتان و دێرسم ٩ سهربازی توركیا كوژران
چالاكیی گهریلاكانی ههپهگه و یهژاستار دژبه دهوڵهتی توركی داگیركهر بهرفرهوانتر بوون. له خواكورك، بۆتان و دێرسم لایهنی كهم ٩ سهرباز كوژران و چهندین سهربازیش بریندار بوون. -
«شەهیدان ژیانیان واتادار كرد»
ئەندامانی کۆمیتەی خەباتی شەهیدانی پەکەکە ئۆرهان لیتاڤک و دژوار بۆتان دەستنیشانیان کرد، شەهیدان واتایان بە ژیان داوە، خاوەندارهتی کردن لێیان ئەرکی سەرشانی هەموو کەسه. -
١٥ گوندنشین بە تۆمهتی سیخووڕی زیندانی كران
١٥ کەس له گوندنشینانی سهر به پارێزگهی وان کە لەسەر سنوور بازرگانی دەکەن، بە بیانووی سیخووڕیکردن بۆ ئێران زیندانی كران. -
یاسەر مەلەتی: بەرخودانی دایکان بەرخودانێکی شکۆمەندانەیە
یاسەر مەلەتی بەناوی بەڕێوەبەریی کۆمیتەیی زیندانی پاژک رایگەیاند، بەرخودانی دایکان لەبەرانبەر فاشیزمی (ئاکەپە - AKP) و (مەهەپە - MHP) شکۆمەندانەیە. -
لە دژی بارەگاى ئاکەپە لە پەیاسی ئامەد چالاکى ئەنجامدرا
لە دژی بارەگاى ئاکەپە لە ناوچەی پەیاسی ئامەد بە تەقەمەنی و فیشەکە شێتە چالاکی ئەنجامدرا. -
دایکان لە ئامەد گەمارۆی پۆلیسیان تێکشکاند و دەستیان بە ڕێپێوان کرد - نوێکرایەوە
بنەماڵەی زیندانیانی بەشدار لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندا لە ئامەد، لە دژی هەموو ئاستەنگییەکان پاش چالاکیی دانیشتن دەستیان بە ڕێپێوان کرد. -
پۆلیسی تورک دایکانیان گەماڕۆ دا و دایکانیش بەرخۆدانیان کرد
دایکانی بەندکراوان بۆ ئەوەی سەرنج بخەنە سەر چالاکییەکانی مانگرتن و رۆژووی مردن چالاکیی دانیشتیان ئەنجام دا. پۆلیسەکانی تورک بە زرێپۆشی جۆری (تۆما – TOMA) دایکانیان گەمارۆدا. دایکانیش بە وتنەوەى دروشم بەردەوامییان بە چالاکییەکەیان دا. -
لە خەلفەتی ئۆپەراسیۆن و دەستگیرکردن بەردەوامە
لە خەلفەتی ئۆپەڕاسیۆنەکانی پاش شەڕی دوێنێ بەردەوامن و دەگوترێت ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان دەستگیرکراون. -
باهادر لە چالاکیی مانگرتندایە؛ رۆژ رۆژی دانیشتن نییە
ئەحمەد جان باهادر ماوەى ٨٠ رۆژە لە بەندیخانەی تارسوس لە چالاکیی مانگرتندایە و ڕایگەیاند، نەخۆشیی زیندانیانى مانگرتوو قورستر بووە و هەندێکیان لە کاتى رشانەوەدا خوێن هەڵدەهێننەوە. -
"سەربازانی سوپاى تورک لەبەر گەریلا رایانکرد بۆ ئازەربایجان"
خالیدە ئەنگیزەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لەبارەی ئەم قۆناغەوە هەڵسەنگاندنی گرنگی کرد و وتی: "ئەوانەی دەیانوت 'کەس ناوی پەکەکە نەهێنێت' ئەمڕۆ سەربازەکانیان لەبەر گەریلا رایانکرد بۆ ئەوبەری سنووری حکومەتی ئازەربایجان"!. -
لە چالاکییەکدا لە ئامێدی ٩ سەربازی سوپای تورک کوژران
رۆژی ١٦ی ئایار لە ئامێدی لە دژی ٢ ئۆتۆمبێلی سوپای تورک چالاکی ئەنجامدران. راگەیاندرا لەو چالاکییەدا ٩ سەربازی سوپای تورک کوژراون و ٢١ سەربازی تریش برینداربوون. -
پێشەنگی تێکۆشانی رۆژهەڵات؛ کاوەندا ئاگری
کاوەندا ئاگری بۆ ئەوەى هەموو هاووڵاتییانی رۆژهەڵات بەشداری ناو ریزەکانى شۆڕش ببن لەوێ دەستی بە خەبات کرد و بووە مامۆستا. گەریلایەکى فەرماندە بوو و بووە پێشەنگ بۆ کار و خەبات. -
چالاکی مانگرتن لەخواردن دژبە گۆشەگیری لە مەخموور بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لەخواردن لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) دژی گۆشەگیریی سەرعەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ماوەی ١٥٤ ڕۆژە بەردەوامە، ئەمڕۆ گروپی ٥٢ـ هەمین بەشداری مانگرنەکە بوون، فەدیلە تۆک، ماوەی ١١٩ ڕۆژە بەردەوامە لە مانگرتن. -
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پارستنی گەل یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل –نەپەگە NPG یادی ئەو شۆڕشگێڕانەی بەرز ڕاگرت کە لە مانگی ئایاردا شەهید بوون، بەڵێنی دا کە 'بە باوەڕبەخۆبوون تێکۆشان گەورەتردەکەن' . -
بۆ کۆشکەکەی ئەردۆغان سروشتی ناوچەی خەڵاتی بەدلیس لە لێواری دەریاچەى وان وێران دەکرێت
بە فەرمانی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک لە خەڵات-ی بەدلیس لە باکووری کوردستان و بۆ دورستکردنی 'کۆشکی سەرۆک کۆماری' دەستکراوە بە تێکدان و وێرانکردنى سروشتى ئەو ناوچەیە.