کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گەریلا ئاوێتەى سروشت دەبێت...
جانتای شاخەوانەکان فسفۆڕین و دەیانەوێت کاتێک ون بوون بە فسفۆڕی جانتاکەیاندا بدۆزرێنەوە، بەڵام کاتێک چیاگەڕ و شاخەوان گەریلا بێت بابەتەکە دەگۆڕێت و دەبێت جانتا، چەک، مەخزەن و مەتارەی ئاو بەپێی هەلومەرجی ژیان رەنگەکانیان بگۆڕێت. -
لە وان باری نائاسایی بەردەوامە
م. ئەمین بیلمەز کانوونی دووەمی ئەمساڵ بووەتە پارێزگاری وان و سیاسەتە قورس و دژوارەکانی بۆ ئیدارەدانی پارێزگاکە سەرنجڕاکێشە و هێشتا دۆخی باری نائاسایی لە شارەکە بەردەوامە. -
نەپەگە پیرۆزبایى لە فەرماندەیى ئەیالەتى ئاڤاشین کرد
ناوەندی پاراستنى گەل پیرۆزبایى لە یەکینەکانى گەریلاى ئەیالەتى ئاڤاشین کرد، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە دژی سوپاى تورک چالاکیى کاریگەریان ئەنجامدابوو. -
هاووڵاتییانی کەرکوک قوربانیی دەستی داعش و هێزە ئەمنییەکانن
لەگەڵ ئەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق حەیدەر عەبادی لە ساڵی ٢٠١٧ کۆتایهێنانی چەتەکانی داعشی لە عێراق ڕایگەیاند، بەڵام جارێکی‌تر خانە نوستوەکان و چەکدارە پاشماوەکانی ئەو گروپە چەتەیە بوونەتەوە مەترسی بۆ سەر شاری کەرکووک. -
دایكانی لجه و بسمیل چالاكییان ئه‌نجام دا
دایكی زیندانییانی ناوچه‌ی لجه و بسمیل-ی ئامه‌د بۆ خاوه‌نداره‌تی كردن له مانگرتنه‌كان و ڕۆژووی مردن چالاكیی دانیشتنیان ئه‌نجام دا. -
هاوڵاتییەک لە پردی دەلال خۆی هه‌ڵدایه خوارەوە و گیانی له‌ده‌ست دا
هاوڵاتییه‌كی تەمەن ٣٥ ساڵان لە پردی دەلال لە قه‌زای زاخۆی باشووری كوردستان خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه و گیانی لەدەست دا. -
ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌ك ئاشكرا كرا كه له خواكورك شه‌هید بووه
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ڕاگه‌یاند كه ١٤ی ئایار\٢٤ی گوڵان له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی هێزه داگیركه‌ره‌كانی توركیا له هه‌رێمی خواكورك شه‌هید بووه. -
هه‌په‌گه گورزی له یه‌كینه نهێنییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگ و بنكه‌ی پۆلیسی توركیا دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چه‌ند شوێنێكی باكووری كوردستان گورزیان له هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك داوه. ڕاشیگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان چه‌ندین هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌ڵام هیچ زیانێك به هێزه‌كانی گه‌ریلا نه‌گه‌یشتووه.. -
کۆمەڵگای جەوانانی ڕۆژهەڵات: بەخاوەنداریەتی لە ڕێبازی شەهیدان ئازادی مسۆگەر دەکەین
مانگی گوڵان/ بانەمەڕ لە کوردستان و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مانگی شەهیدان دەناسرێت، بەو بۆنەوە کۆمەڵگای جوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کەجەرە، یەکەم شەهیدی خۆی بەبیرهێنایەوە. -
ڕۆژنامەنووسانی کەرکووک: ڕێگری له كاره‌كانمان ده‌كرێت
ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکووکی باشووری كوردستان دژی پێشێلکارییهكان و مامەڵەی هێزە چەکدارەکان به‌رانبه‌ر ڕۆژنامەنووسان كۆبوونه‌وه و په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه. -
سوپای تورک لە جوودی ئامادەکاریی بۆئۆپەراسیۆنی سەربازیی دەکات
ڕاگەیەنرا کە سوپای داگیرکەری تورک بەئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەدەیان زرێپۆشی سەربازی ڕەوانەی ناوچەی جوودی سەربە شڕنەخ کردووە. -
لە خانەقین ئاگر بەردرایە کێڵگەکان و بە تەقینەوەش هاوڵاتییەک کوژرا
لە خانەقین بەهۆی ئاگربەردان لە سەدان دۆنم زەوی و کوژرانی مامۆستایەک بە تەقیەنەوەی بۆمبی چێنراو دۆخی ئەو شارە ئاڵۆزە. -
پۆلیس لە سلۆپی هێرشی کردە سەر دایکان
لە ناوچەی سلۆپیی سەر بە شرنا‌خ پۆلیس بە بۆمبی گازی و ئاوپڕژێنی تووند هێرشی کردە سەر دایکی زیندانییان کە ده‌یانویست به لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی سەرنج بخه‌نه سەر مانگرتنی ڕۆڵه‌كانیان له زیندان. -
له مه‌ریوان گردبوونه‌وه‌یه‌ك دژی كوشتنی ژنان به‌ڕێوه‌چوو؛ چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیركران
له شاری مه‌ریوان گردبوونه‌وه‌یه‌ك دژی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان به‌ڕێوه‌چوو. هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگرییان له چالاكییه‌كه كرد و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. -
«كۆمه‌ڵكوژیی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ی هه‌ولێر ڕیسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین»
ئەنجومەنى کەسوکارى شەهیدانى پەکەکە لە باشوورى کوردستان له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ی هه‌ولێر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و جارێكی دیكه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كرد. -
له بارزان ٦ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له دژی سه‌ربازانی توركیا له ده‌ڤه‌ری بارزان چالاكییان كرد. له ئه‌نجامدا ٦ سه‌رباز كوژران. سوپای تورك گه گه‌ریلا گورزی تووندی لێ داوه، هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوڵاتییانی سیڤیل. -
سه‌ربازانی توركیا پێ له ته‌رمی گه‌ریلاكان ده‌نێن و وێنه‌یان ده‌گرن!
سه‌ربازانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌رمی گه‌ریلاكان ده‌كه‌ن. سه‌ربازێك له دێرسم پێی له ته‌رمی گه‌ریلایه‌كی شه‌هید نا و وێنه‌ی گرت. -
هه‌په‌گه: به‌ڕێزه‌وه یادی شه‌هیدانی ئامه‌د و سێرت ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، «به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئاڵای تێكۆشانی هه‌ڤاڵانی شه‌هید به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.» -
گه‌نجانی باشووری كوردستان سه‌ردانی مانگرتوانیان كرد
كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی ڕێكخستنه‌كانی گه‌نجانی باشووری كوردستان له شاری سلێمانی سه‌ردانی مانگرتوانیان كرد كه له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له مانگرتندان. -
له كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازانی توركیا له قه‌زای ئامێدی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا
له سنووری قه‌زای ئامێدیی سه‌ر به پارێزگه‌ی دهۆك له كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازانی توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. -
گیراوانی مانگرتووە نامەیەک بۆ ئۆزدەمیرنارد کە لە باشووری کوردستان لە 'رۆژووی مردن' دایە
بەندکراوانی باکووری کوردستان، نامەیەکیان بۆ مەروان مەمدوح ئۆزدەمیرنارد کە لە باشووری کوردستان لە 'رۆژووی مردن' دایە، بەندکراوان لە وان رایانگەیاند 'هەرچی دەبێت با ببێت، گۆشەگیریی تێکدەشێنین'. -
دیارغەریب: بەرخۆدانی ڕێبەرئاپۆ و چالاکوانان دەگەنە سەرکەوتن و پەیمانەکانی لە نموونەی قەسری شیرین پوچەڵ دەبنەوە
٣٨٠ ساڵ بەسەر پەیمانی قەسری شیریندا تێپەڕدەبێت کە تیایدا کوردستان لەلایەن دەوڵەتی سەفەوی وعوسمانی دابەشی دوو پارچە کرا؛ سەبارەت بەم بابەتە ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دیار غەریب وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسەکەمانی دایەوە . -
شەهیدانی مانگی ئایاربە جەستەی خۆیان مەشخەلی ئازادیان هەڵگیرساند
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار، یادی ١٨ی ئایاریان کردەوە و رایانگەیاند، شەهیدانی مانگی ئایار خۆیان گیانفیدای گەلانی بندەست کردووە. وتیشیان: "شەهیدانی مانگی ئایاربە جەستەی خۆیان مەشخەڵی ئازادیان هەڵگیرساندووە". -
ڕاپۆرتی شرنا‌خ: بارودۆخی زیندانییان خراپه و پێویسته گۆشەگیری هه‌ڵگیرێت
لە ڕاپۆرتێكدا کە لە لایەن چه‌ند ڕێكخراوێكه‌وه ده‌رباره‌ی زیندانی شرنا‌خ ئاماده كراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ٢٢ زیندانی له مانگرتندان و باری ته‌ندرووستییان خراپه. -
پلاتفۆڕمی زمانی كوردی: ده‌بێ زیاتر كوردی به‌كاربێنین
گوته‌بێژی پلاتفۆڕمی زمانی كوردی شه‌ره‌فخان جزیری ڕایگه‌یاند، ده‌بێ زمانی كوردی زیاتر به‌كاربهێنرێت و پارتی و سازمانهكانیش گرینگی به بواری زمان بده‌ن.