کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: گەریلا لە گابارگورزی وەشاند،٧سەربازی سوپای تورکیا کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارلەگابارگورزی سەختیان لە سوپای داگیرکەری تورکیا وەشاند. ئەوچالاکییەی لەکاتی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا کراوە . لەئەنجامدا ٧سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرکوژران. -
هێرشی چەکداری کرایە سەربینای هەدەپە لە ناوچەی بسملێ-ی ئامەد
لەناوچەی بسملێ-ی ئامەد کەسێک بەچەک هێرشی کردە سەربینای هەدەپە. -
كهژهكه چالاکی گهریلاكانی هەپەگە ویەژاستاری لەشەمزینان پیرۆزکرد
كهژهكه پیرۆزبایی له گهریلاكانی هێزهكانی پاراستنی گهل (ههپهگه) و یهكینهكانی ژنی ئازاد (یهژا ستار) كرد کە لەشەمزینان چالاکیی سەرکەوتووانەیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجامدا. -
ڕژیمی ئێران ژنێکی کوردی لەسێدارە دا
بەرەبەیانی ئەمرۆ لە زیندانی ناوەندی شاری سنە-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان ژنێکی کورد بەناوی شەرارە ئەلیاسی بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێک لە سێدارە درا. -
فڕۆكەجەنگییەکانی توركیا بناری قەندیل بۆردوومان دەكەن
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای داگیرکەری توركیا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و چەند ناوچەیەكی دیكەی بناری قەندیل بۆمبباران دەكەن. -
له بناری قهندیل و مهخموور ئیدانهی بڕیارهكهی ئهمهریكا كرا
له قهزای مهخموور و بناری قهندیل بڕیارهكهی ئهمهریكا دهربارهی سێ پێشهنگهكهی بزووتنهوهی ئازادیی كوردستان ئیدانه كرا. -
هەڵمەتێكی بەڕووچاندن له مهریوان بهڕێوهچوو
له زانكۆی پهیامی نووری مهریوان له ڕۆژههڵاتی كوردستان ههڵمهتێكی بهڕووچاندن له لایهن چالاكانی ژینگهپارێز بهڕێوهچوو و چالاكییهكهش پێشكهش به شههیدانی ژینگهپارێز كرا. -
كهجهكه بۆ كۆچی دوایی دایكی شههید مهزڵووم دۆغان و دهلیل دۆغان پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه
هاوسهرۆكایهتیی ئهنجومهنی بهڕێوهبهری كۆما جڤاكێن كوردستان (كهجهكه) بۆ كۆچی دوایی كهبیره دۆغان دایكی شههیدانی تێكۆشانی ئازادیی مهزڵووم دۆغان و دهلیل دۆغان پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه. -
كهجهكه پیرۆزبایی له گهریلاكانی ههپهگه و یهژا ستار دهكات
كهجهكه پیرۆزبایی ههنگاوی نوێی تاكتیكی گهریلای له گهریلاكانی هێزهكانی پاراستنی گهل (ههپهگه) و یهكینهكانی ژنی ئازاد (یهژا ستار) كرد. -
یەژاستار: لەگابار٧سەربازی سوپای تورکیا کوژران
گەریلاکانی یەژاستارسەربازانی سوپای تورکیایان لەکاتێکدایە سەرقالی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمی گاباربوون کردەئامانج. لەوچالاکییەدا ٧سەربازی سوپای تورکیا کوژران. -
پلاتفۆرمی یارسان: ئی زەویلەرزە ئەڕا جارێ ترەک یەکیەتی و وەگەرد یەک زنەیی کردن گەلان ئاشکار کرد
ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر بومەلەرزە وێرانکەرەکەى کرماشاندا، بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون، هەروەها نزیکەى ٨٠ هەزار کەس ئاوارەبوون، بەڵام هێشتا ئەو ناوچانە ئاوادەن نەکراونەتەوە و ئاوارەکان لەناو چادر و کابینەدا دەژین. -
کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی ئێران کوژرا
لە سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان کوڵبەرانی کورد بەردەوام لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران دەکرێنە ئامانج. دوێنێ ئێوار لەسەر سنوورەکانی مەریوان کۆڵبەریكی کورد بە ناوی غالب کویک بەتەقی هێزەکانی ڕژیمی ئێران کوژرا. -
"دەوامنەکردنى بەرپرسان و بەڕێوەبەرانى کورد بووەتە هۆی ئەوە کەرکووک بە وەکالەت بەڕێوەببرێت"
دابەشبوونی کورد بۆ دوو بەش لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک وایکردووە هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەرەوە بێ ئەنجام بێت. -
سلێمانی لە دژی بڕیارەکەی ئەمریکا دەڕژێتە سەرشەقام
لە بەردەوامی چالاکییەکان بۆ ئیدانە کردنی بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی کادیرە پیشەنگەکانی پەکەکە هاوڵاتیانی سلێمانی بە دروشمی "ئێمە شۆڕشگێڕەکانی خۆمان نافرۆشین" و "سلێمانی لە بەرامبەر پیلانگێڕی دژ بە شۆڕشگێڕەکان بێدەنگ نابێت" خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام دەدەن -
هاووڵاتیانی هەولێربڕیارەکەی ئەمریکایان ئیدانە کرد
لە شاری هەولێری باشووری کوردستان چالاکوانان لەچالاکییەکدا بڕیارەکەی ئەمریکایان لەسەر کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە ئیدانە کرد و دەستنیشانیان کرد، ئەو بڕیارەی ئەمریکا دەکەوێتەخزمەتی داعشەوە. -
هەپەگە: لە شەمزینان ١٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٣٧ سەربازی تربرینداربوون
گەریلاکانی هەپەگە لە جولەمێرگ و شەمزینان لە دژی ٦ بارەگای سەربازی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە. لە چالاکییەکەی شەمزینان ١٧ سەرباز سوپای تورکیا کوژراون و ٣٧ سەربازی دیکە برینداربوون و ٩ سەربازی دیکەش چارەنووسیان نادیارە. -
ئاکەپەی تاڵانچی دەستیکردووە بە فرۆشتنی دەریاچەى وان
ئەو قەیومانە، کە لەلایەن حکومەتى ئاکەپەوە لە شوێنى شارەوانییەکانى دەبەپە دانران، لێوارەکانى دەریاچەى وانیان کردبووە سەرچاوەى بەرتیلخۆری و گەندەڵی. ئاکەپە و قەیومەکانى ئێستا دەستیان بە فرۆشتنى دەریاچەى وان کردووە. -
کاسبکارێکی کورد لە شاری ئەهواز به تهقهی هێزهکانی ڕژێمی ئێران کوژرا
ماڵپەری کۆڵبەرنیوز بڵاوی کردوەتەوە، کە کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری کامیاران-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژێمی ئێران لە شاری ئەهواز کوژراوە. -
لە قەڵادزێ بڕیارەکەى ئەمریکا ئیدانەکرا
لە شارۆچکەى قەڵادزێ گردبوونەوەیەک دژى بڕیارى ئەمریکا بۆ دیاریکردنى خەڵات لەبەرامبەر ئاشکراکردنى شوێنى سێ سەرکردەى پەکەکە و کەجەکە ئەنجامدرا، تێیدا ئەو بڕیارە شەرمەزارکرا و وەک درێژەپێدەرى پیلانگێڕى نێودەوڵەتى دژى کورد بیندرا. -
سبەینێ لە دژی بڕیارەکەی ئەمریکا لە هەولێرخۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
قەرار وایە سبەی یەکشەممە ١١ی تەشرینی دوویەم /٢٠ی خەزەلوەر کوردستانیان وچالاکوانان لە شاری هەولێر بە ئەنجامدانی چالاکیەکی مەدەنیی لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا، بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانە بکەن. -
هەپەگە: سوپای تورکیا ژینگەی هاووڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەکات
سوپای داگیرکەری تورکیا بە بێ ڕەچاوکردنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی ژینگەی هاووڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەکات. سوپای داگیرکەری تورکیا بە هاوەن و کاتیوشا دۆڵی بالەنێ، ناوچەی چەمچۆو سێدای بۆردومان کردووە وزیانێکی مادی گەیاندووەتە هاووڵاتیان. -
پەژاک: ئهمریكا به سیاسهته دماگۆژیهكانی خزمهتی داعش و ئهردۆغان دهكات
پەژاک لەبارەى تەرخانکردنى پارە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ پاکتاوکردنی هەڤاڵانى پێشەنگی بزووتنەوەی ئازادیى کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. پەژاک رایگەیاندووە " ئهمریكا به سیاسهته دماگۆژیهكانی خزمهتی داعش و ئهردۆغان دهكات". -
هەولێریش دەڵێت "شۆرشگێڕەکانمان نافرۆشین"
هەولێر لە دژی بڕیارەکەى ئەمریکا لە دژی شۆڕشگێڕانى کورد بێدەنگ نابیت و بە چالاکیی مەدەنی وەڵامی ڵیدوانەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە. بۆ ئەوەش سبەی کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە عەین کاوە تاوەکو بەردەم کونسوڵخانەى ئەمریکا رێپێوانێک ئەنجام دەدرێت. -
بەرەی نیشتمانی بڕیارەکەى ئەمریکاى ئیدانە کرد
بەرەی نێشتمانی لە راگەیاندراوێکدا بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای لە دژی سێ شۆڕشگێڕی پەکەکە (جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان) ئیدانە کرد. دوا دەکەن هەموو لایەن و کەسایەتی و هێزە ئازادیخوازەکان بە ئاشکرا لە دژی ئەو بڕیارە بوەستنەوە. -
پلاتفۆرم یارسان: موراد قەرەیلان، جەمیل بایک و دووران کاڵکان لە ناو دڵ گەل یارسان و گەلان ترەکن
دیرووک کوردستان پرە لە گیان فەدایی و تێکۆشان دژ وە داگیرکاری و زوڵم ئەڕا زنەیێگ بەرابەر، یەکسان، ئاشتیخوازانە. لە دەوران کۆنفدراسیون مادەیل هەتا پاوەگەزدان شاخوشین، سولتان سەحاک و شا تەیموورەگان بگر، تا کۆبانێ، شنگال، سور، جزیر و ئەفرین.