کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئەڵمانیا سەربازەکانى لە هەولێرەوە بۆ بەغدا دەکشێنێتەوە
سوپاى ئەڵمانیا لە ساڵى ٢٠١٤ەوە لە باشووری کوردستان دەستیکردبوو بە ڕاهێنانى سەربازیى هێزەکانى پێشمەرگە، کۆتایى بەو کارەى دەهێنێت. بەپێى پلانی حکومەتى مێرکل لەمەودوا سوپاى ئەڵمانیا لە بریى پێشمەرگە ڕاهێنان بە سوپاى عێراق دەکات. -
شهنگال دهربارهی ھێرشەکانی سەر عەفرین پهیامێك ئاراستهی جیهان دهكات
ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییهکانی شەنگال داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن لە بهرانبهر ھێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر عەفرین بێدەنگ نهبن. داواش دهكهن جیھان سزای کردەوە نامرۆڤانەکانی دەوڵەتی تورکیا بدات. -
له ڕانیە یادی «ڕاپەڕینی ٥ی ئازار» بهرز ڕادهگیرێت
ئەمڕۆ ٢٧ ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی گهلی باشووری کوردستاندا تێپهڕی، كه له ٥ی مارسی ١٩٩١ له دژی ڕژێمی بهعسی عێراق له شاری ڕانیه دهستیپێكرد و تهواوی ناوچهكانی باشووری كوردستانی گرتهوه. -
دانیشتوانی بناری قەندیل: ئیرادهی عهفرین بهسهر داگیركاریی توركیادا سهردهكهوێت
دانیشتوانی بناری قهندیل ئاماژه بۆ ئهوه دهكهن توركیا ناتوانێ ئیرادهی ئازادی گهلی كورد بشكێنێت، بهرخۆدانی گهلی عهفرین له بهرانبهر ههموو هێرشهكان سهردهكهوێت. -
كهركووك؛ ئەنجامی کەمپینی «ئێمهش لەگەڵتانین» ڕاگەیەندرا
کەمپینی «ئێمەش لە گەڵتانین» بۆ پشتگیریی بەرخۆدانی عەفرین لە کەرکووک، دوای دوو هەفتە لە کارەکانی، ئەمرۆ ئەنجامی كهمپینهكهی ڕاگهیاند. -
کەجەکە ۲۷ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی باشوری پیرۆز کرد
هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکین کوردستان ـ کەجەکە ڕایگەیاند:" هێشتا ئامانجەکانی ڕاپەڕین بەدی نەهاتوون و گەلی باشوری کوردستان بەپشتیوانیکردنی لە عەفرین دەریخست هێشتا ڕۆحیەت و ئەقڵیەتی ڕاپەڕینی تێدا ماوە". -
لە نسەیبین-ی باکووری کوردستان، قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەێندرا
لە گوندی کەرتێونێ-ی ناوچەی نسەیبین-ی ماردین، قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەێندراوە. -
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینی گەلی باشووری کوردستان بەیاننامێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە؛ -
گیان لەدەستدانی گەنجێکی کورد لە گرتووخانەکانی ئیتڵاعات
بە پێی هەواڵی گەێشتوو بە ئاژانسی هەواڵی فورات گەنجێکی کورد بەناوی “قوباد ئەعزەمی” خەڵکی شاری جوانڕۆ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر ئەشکەنجەدا لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە گیانی لەدەست دا. -
پارێزگاری سلێمانی و شاندێکی ڕۆژئاوا کۆبوونەوە
پارێزگاری سلێمانی و شاندی ڕۆژئاوای کوردستان، وێڕای باسکردن لە پتەکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی، ئاوەدانکردنەوەی زیاتری کۆبانێ و دامودەزگاکانییشیان تاوتوێ کرد. -
دوای لێدوانەکانی ئەردۆغان، هێرشەکانی داعش زیادی کردووە
چەتەکانی داعش، لەپاش کەرکووک، هێرشیان کردە سەر کفری-ش. لە هێرشەکەدا شوانێک کوژراو ٣پێشمەرگەش برینداربون. -
سەربازانی تورکیا، لەباکووری کوردستان ٤ هاوڵاتیان کوشت
سوپای داگیرکەری تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە گوندێکی سەربە ئەرزرۆمی باکوری کوردستان و چوار هاوڵاتییان کوشت و هەشتی دیکەیان دەستگیرکرد. -
فەرمانداریەتیی "یەژەشە، شەهیدانی ٣ی ئاداری ٢٠١٧ی وەبیرهێنایەوە
فەرمانداریەتیی یەکینەکانی ژنانی شنگال-یەژەشە، یادی شەهیدانی ٣ی ئاداری کردەوە -
قهرهیلان: دەبێ ئێمه دەرفەتی مێژوویی لەدەست نەدەین
قهرهیلان: دەولەتی تورکیا لە عەفرین، شکست دێنێت، بۆ مسۆگەرکردنی ئەو شکستە دەبێ لە هەموو جێیەک فیداکاری بکرێت. -
ڕاگەیاندنی هەپەگە، لەسەر چالاکی گەریلا لە باکووری کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، لەسەر چالاکی ٢٦ی شوبات/٦ی ڕەشەمە، گەریلا لە هاتای وهاسا ی و ئۆپراسێونی دوای ئەو چالاکییە بەیاننامێکی بڵاوکردوەوە. -
گەلی هەولێر، بەجۆشەوە سەردانی کەمپەینی پشتگیری عەفرین ئەکەن.
هاوڵاتیانی هەولێربەگەرمی پێشوازی ئەکەن لە کەمپەینی پشتیوانی کردن لە بەرخۆدانی عەفرین، کە ماوێکە لە هەولێر ڕاگەێندراوە. -
یەکیک لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی هەوڵێر گیانی لە دەست دا
یەکێک لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی بنەسڵاوەی هەولێر، بەناوی سەباح ڕەحمانی خەڵکی شاری کامیاران- ی ڕۆژەڵاتی کوردستان، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر گیانی لە دەست دا. -
قەدەغەی هاتووچو لە ١١٥ گوندی ناوچەی ئامەد، ڕاگەێندرا
دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکانی لیجە، هێنێ و کارزانێ-ی سەر بە شاری ئامەد، قەدەخەی هاتووچۆی ڕاگەیاند. -
٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندان بۆ دیلەک ئۆجالان
بەبیانووی ''پروپاگەندەی ڕێکخستنی، دادگە سزای ٢سال و ٦مانگ زیندانیکردنی بۆ دیلەک ئۆجالان، پەرلەمانتەری هەدەپە-ی شاری 'ڕۆحا' بڕییەوە. -
کەجەکە، داوای بایکۆتکردنی گەشتیاری وکەلوپەلی تورکیا دەکات
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆما جڤکاێن کوردستان- کەجەکە، بانگەوازیی بایکۆتکردنی گەشتیاری بۆ تورکیا و هەروەها کڕینی کەلوپەلی تورکیا دەکات. -
کەجەکە؛ گەل و لەو کەسانە خۆش نابێت کە هێرش دەکەنە سەر گەلی خۆیان
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە هێرش و پەلاماری سەر عەفرین، نابەخشرێن. -
برینداربونی دوو کۆڵبەری دیکە لەسەر سنوورەکانی ڕۆژەڵات
هێزە کانی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، دەستڕێژیی گولـلەیان لە کۆڵبەرانی کورد کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون و کۆڵبەرێکیش کوژراوە. -
یاسای خانهنشینی ههرێمی كوردستان كاردانهوهی لێكهوتهوه
پهرلهمانی ههرێمی كوردستان پڕۆژهیاسای خانهنشینی پهسهند كرد. بهپێی ئهو یاسایه پهرلهمانتاران به ٤ ملیۆن دینار خانهنشین دهكرێن و كهمترین مووچهی خانهنشینی هاوڵاتیانیش به ٣٠٠ ههزار دینار دیاریكراوه. -
ئەنگین؛ ئەوەی ئێستا لە عەفرین بەڕێوە دەچێت، ئەنفالێکی دیکەیە.
قاسم ئەنگین، بەبۆنەی ٣٠هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی 'ئەنفال'، سەرەڕای وەبیرهێنانەوەی یادی قوربانیانی ئەو کارەساتە مرۆڤییە، وتی؛ ئەوەی ئێستا لە عەفرین بەڕێوە دەچێت، ئەنفالێکی دیکەیە. -
گەریلا، لە شەمزینان لەدژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا
گەریلاکانی هەپەگە، لەگوندی بێرمیز-ی ناوچەی کانی ڕەش وکوردێنێ-ی ناوچەی شەمزینان وجولەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.