کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کاردانەوەكانی باشووری كوردستان دهربارهی هێرشهكانی توركیا بۆ سهر باڵهكایهتی
شهوی ڕابردوو لە ھێرشێکی ئاسمانی سوپای توركیای داگیركهر بۆ سهر باشووری كوردستان، له دهڤهری باڵهكایهتی ٤ ھاوڵاتیی دهڤهرهكه شەھید بوون، کە دوو كهسیان پێشمەرگەن. -
ئهو كهسانهی هێرشی توركیایان ئیدانه كرد، له لایهن ئاسایشی پهدهكه دهستبهسهر كران
ئهو كهسانهی كۆمهڵكوژكردنی هاوڵاتیانی سیڤیلیان ئیدانه كردبوو، له لایهن ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان - پهدهكه دهستبهسهر كران. هاوكات ئاسایشی سیدهكان هاتووچۆی گوندی بهرمیزه-ی قهدهغه كرد. -
پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ٧٤٠هەمین جار داوای دیدارلە گەل ئۆجالان دەکەن
پاریزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بۆ ئەوەی کە بتوانن ڕێبەر ئاپۆ ببینن ، سەردانی دادگای کۆماری بورسایان کرد. -
ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی هاوڵاتیان لە بەدلیس
دەسەڵاتدارانی تورکیا بە ئامانجی ڕیگە خۆشکردن بۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەلایەن سوپای تورکیاەە، لە ١٤ گوند و ٢ گەڕەکی بەدلیس-ی باکووری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند. -
تهرمى دوو پێشمهرگه شەهیدەکەى بۆردومانەکەى تورکیا بهخاکسپێردران
تهرمى دوو پێشمهرگه، که شەوی ڕابردوو بههۆى بۆردوومانى فڕۆکه جەنگییەکانى دهوڵهتى تورکیاى داگیرکەرەوە شههید بوون، له وهرتێی سهر به شارۆچکهى ڕواندز به خاکسپێردران. -
"ئەگەر لە هەر چوارپارچەى کوردستاندا چوار کورد بمێنێت بەرخۆدان دەکەین"
مام مەعروفى تەمەن ٨٠ ساڵ لە دواى کیمیابارانکردنی هەڵەبجە چووەتە بنارى قەندیل ولەوێ نیشتەجێ بووە. کارەسات و بەرخۆدانەکان بە شێعرەکانى دەردەبڕێت. توڕەیە لە داگیرکردنى عەفرین ودەڵێت "ئەگەر لەهەرچوارپارچەى کوردستان تەنها چوار کورد بمێنێت، ئێمە بەرخۆدان دەکەین -
لە باڵەکایەتی ڕژێمی تورکیا کۆمەڵکوژی ئەنجام دایەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە گوندەکانی شارۆچکەی قەسرێی باڵەکایەتی بەهۆێ بۆوردومانی فڕۆکەکانی ڕژێمی تورکیاوە ٤ هاوڵاتی شەهید و ژمارەیەکیش برینداربوون. -
دیمهنی نهورۆزی قهندیل
ههزاران كهس له باشووری كوردستان ڕوویان له بناری قهندیل كردووه و «نهورۆزی بهرخۆدان»یان پیرۆز دهكهن. -
هەزاران کەس بۆ پیرۆزبایی نەورۆز لە قەندیلن
لە قەندیل بەبەشداری هەزاران کەس نەورۆزی کوردەواری پیرۆز دەکرێت. -
هەپەگە: لە شەمزینان ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ، ڕایگەیان کە گەریلاکانیان لە هەرێمی شەمزینان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون. -
پەیامی عەفرین بە ئامەد:بە ئەرکی خۆت ڕابە
عەفرین پەیامی ئاراستەی نەورۆزی ئامەد کرد ووتی: ئامەد پایتەختە ، بەڵام دەبێت پایتەخت دەبێت بە ئەرکی خۆی ڕابێت. -
سەرەڕای گوشارەکانی پۆلیسی تورکیا گەلی کورد نەورۆز پیرۆزدەکات
چالاکی نەورۆز لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە، سەرەڕای گەمارۆ و گوشارەکانی پۆلیسی تورکیا لە شارەکانی ئاگری، ئیدیر، مووش، قەرس، تەوانو جولەمێرگ بەهەزاران هاووڵاتی کورد خۆیان گەیاندە گۆڕەپەنەکانی نەورۆز. -
دیمەنی دەسپێکی نەورۆز لە وان
لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆوە گەل لە شارى وان و شار و شارۆچکەکان و پارێزگاکانى دەورووبەرى وان، بەرەو گۆڕەپانى نەورۆز دەڕۆن. گەل لە گۆڕەپانەکەدا بە تووڕەییەکى زۆرەوە، داگیرکردن و تالانکارییەکانى دەوڵەتى تورک و چەتەکان لە عەفرین ئیدانە دەکەن. -
مەریوانییەکان بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" نەورۆزیان پیرۆزکرد
شەوی ٢٩ی ڕەشەمە/٢٠ ئازاردا و وەک نەریتی هەمیشەیی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گوڕوتینەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد. -
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەورۆزی بەرخۆدان پیرۆز کرا
نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمساڵ بووە نەورۆزی بەرخۆدان و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵات بە دروشمەکانی (بژی بەرخۆدانی عەفرین)، (فاشیست ئەردۆغان)، نەورۆز بەڕێوەچوو. -
کەجەکە: نەورۆزی گەلان کۆتایی بە زوحاکەکانی سەردەم دەهێنێت
کەجەکە ڕایگەیاند، کە گەلی کورد هاوشێوەی سەردەمی ماددەکان، شانبەشانی گەلانی ناوچەکە، هەنگاو بۆ بونیادنانی سیستمێکی ئازاد و دیموکرات دەنێت، دەشڵێت: نەورۆزی گەلان کۆتایی بە زوحاکەکانی سەردەم دەهێنێت. -
نەورۆزی بەرخۆدان دەستی پێکرد
بە سەدان هەزار کەس لە کوردستان و شوێنگەلی دیکەی جیهانەوە لە غۆڕەپانی نەورۆز-ی ئامەد دا بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز ئامادە بوون. -
لە وان سەدان هەزار کەس بەرەو گۆرەپانى نەورۆز دەڕۆن
لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆوە گەل لە شارى وان و شار و شارۆچکەکان و پارێزگاکانى دەورووبەرى وان، بەرەو گۆڕەپانى نەورۆز دەڕۆن. گەل لە گۆڕەپانەکەدا بە تووڕەییەکى زۆرەوە، داگیرکردن و تالانکارییەکانى دەوڵەتى تورک و چەتەکان لە عەفرین ئیدانە دەکەن. -
گەلی ئامەد بەرەو پارکی نەرۆز دەڕۆن
لە ئامەدی-ی باکووری کوردستا بە سەدان هەزار کەس ڕویان لە پارکی نەورۆز کردووە بۆ ئەوەى نەورۆز پیرۆز بکەن. -
گەل ئاسایشی پارتی ناچارکرد ڕێگای قەندیل بکاتەوە و بۆ بەشداریکردن لە نەورۆزدا
فشاری هاوڵاتیان ئاسایشی پارتی ناچارکرد، ئەو بازگانە بکاتەوە، کە لە شەوی ڕابردووە دایخستوون و ڕێگریى دەکرد لە هاووڵاتیان بۆ چوونیان و بەشداریکردن لە نەورۆزى قەندیل-دا. -
یەژاستار: نەورۆز مزگێنیى نوێبوونەوە و بەهارە
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار دەربارەی جەژنی نەورۆز بەیاننامێکی بڵاوکردەوە . -
بە وێنە.. ئامادەکاری و چوونى هەزاران كەس بۆ نەورۆزی قەندیل
هەزاران كەس لە چوارپارچەی كوردستانەوە ڕوویان لە شوێنی ئامادەكارییەكانی پیرۆزبایی نەورۆز لە قەندیل كردووە. -
ئاسایشی پارتى ڕێگا نادات هاووڵاتیان بەشدارى لە نەورۆزى قەندیل دا بکەن
ئاسایشی پارتى دیموکراتى کوردستان- عێراق، له ههرسێ بازگهى (گۆجار) و (قهسرێ) و (پردێ) ڕێگهی له هاوڵاتیان گرتووە بۆ ئەوەى بهشداری لە جەژنی نهورۆز له قهندیل دا نەکەن. -
پژاک: با ئاگری نەورۆزی ئەم ساڵ بکرێتە دۆزەی داگیرکەران
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک، وێرای پیرۆزکردنی نەورۆز لە تەواوی بنەماڵەی شەهیدان و کورد و گەلانی کوردستان و جیهان ڕایگەیاندوە: "ئەم ساڵ لە کاتێکدا نەورۆز پیرۆز دەکەین، کە گەلەکەمان لەو پەڕی ئاستی تێکۆشین دایە". -
له جزیر و برادۆست ٤ سهربازی توركیا كوژران و ٦ی دیكهش بریندار بوون
ههپهگه ڕایگهیاند له ئهنجامی چالاكییهكانی گهریلا له ههرێمی شرناخی باكووری كوردستان و ههرێمی برادۆست-ی باشووری كوردستان، ٤ سهربازی توركیا كوژراون و ٦ی دیكهش بریندار بوون.