کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە سەر هەرێمی زاپدا دەسووڕێنەوە
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە سەر ئاسمانی ناوچەی چەنچۆ و زاپ-ی سەربە ئامێدی دا دەسووڕێنەوە. -
بێ ئاگایی لەچارەنووسی چوار گیراوی کورد لە پیرانشار-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە/٢٢ی ئادار، چوار هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شارەدێی، پەسوێ-ێ شاری پیرانشار، بە ناوەکانی "ئەیووب قادری" تەمەن ١٧ ساڵ، سەلام وەتەندووست، سادق قادری و سابیر سەعیدە"، پاش بانگهێشتکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کران. -
سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی ئامێدی، برادۆست و قه‌ندیل ده‌كات
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانكردنی قه‌ندیل، بۆردومانی ده‌ڤه‌ری چه‌مچۆ-ی سه‌ر به شاری ئامێدی و ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌كات له باشووری كوردستان. -
هێرش و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خۆپیشانده‌ران له هه‌ولێر و دهۆك به‌رده‌وامه
هێزه‌ئه‌منییه‌كانی په‌ده‌كه له شاری هه‌ولێر و ده‌ڤه‌ری بادینان به‌رده‌وامن له هێرش و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خۆپیشانده‌ران. هاوكات ئه‌مڕۆ له قه‌زای زاخۆ هێرشكرایه سه‌ر عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان. -
سنوور بۆ په‌نابه‌ران كراوه‌یه، به‌ڵام بۆ كوردان شوێنی مردنه
له سنووری وان-ی باكووری كوردستان كه هاوسنووری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ماوه‌ی ١٥ ساڵی ڕابردوودا ١٢٥ لاوی كورد به‌بیانووی سنووربه‌زاندنی نایاسایی كوژراون، به‌ڵام ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وه‌ڵاتانی جیهانه‌وه دێن، به ئاسانی له سنوور ده‌په‌ڕنه‌وه. -
هه‌په‌گه له به‌دلیس و جۆله‌مێرگ گورزی له سوپای توركیا دا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له به‌دلیس و جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. -
کۆڵبەرێکی دیکە لە سەر سنورەکانی ڕۆژهەڵات کرایە ئامانجی گوولەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنورەکانی نێوان باشوور وڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوولە ولەئەنجامدا برینداریان کرد. -
دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین قەدەغەی هاتووچو ڕاگەیاندووە
دەوڵەتی تورکیا لە گوندێکی ناوچەی کەربۆران-ی مێردین، قەدەغەی هاتووچوی ڕاگەیاند. -
ئاسایشی هەولێر بڵاوەی بە خۆپیشاندەران کرد
هێزەکانی ئاسایش لەشاری هەولێر بڵاوەیان بە گردبونەوەی مامۆستایانی ناڕازیی کرد. -
حکوومەتی ھەرێم: ئەگەر بەغدا پارە بنێرێت، به سیسته‌می پاشەکەوتی مووچه‌دا ده‌چینه‌وه
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند: ئەگەر بەغدا بڕه‌پاره‌ی پێویست بنێرێت، دەستکاری سیستمی پاشەکەوتی مووچە دەکەین. -
مووچەخۆرانی هەرێم داوای مووچەکانیان و گۆڕینی دەسەڵات دەکەن
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی گرتەوە و بەفراوانی بەردەوامە و هێزی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێکراوە. -
گەلی باشور داوای یەکدەنگی لە دژی ھێرشەکانی تورکیا دەکەن
دژی ھێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆسەر ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان وشەھید کردنی ھاو وڵاتیانی ئەو دەڤەرە، ناڕەزایی ھاووڵاتیان ولایەنە سیاسیەکان وپەرلەمانتارانی کوردی پەرلەمانی عێڕاق فراوان دەبێت. -
لە سلێمانی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی عەفرین ئەنجامدرا
لە شاری سلێمانی هاووڵاتیان بە ئامانجی پشتگیری کردنی بەرخۆدانی عەفرین، ڕژانە سەر شەقامەکان. -
خۆپیشاندان وناڕەزایەتی موچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە
خۆپیشاندان وناڕەزایی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامەو هەتاکو دەڕوات ناڕەزاییەکان، فراوانتر دەبێت. -
هەپەگە :لە چالاکی گەریلاکانماندا ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران وبریندار بوون
لە چالاکیێکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکیا لە هەرێمی بەدلیس، سەربازێکی سوپای تورکیا کوژراو ٤سەربازی دیکە بریندار بوون. -
ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێیەمین زنجیرە خۆپیشاندان بۆ عەفرین ئەنجام دەدات
ئەمڕۆ وەک ڕۆژی جیهانی چالاکیی بۆ عەفرین ناونراوە, وا بڕیارە لە هەموو جیهان چالاکیی پشتگیری بۆ عەفرین ئەنجام بدرێت، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت. -
چالاکی پشتیوانی هاووڵاتیانی مەخمور لە بەرخۆدانی عەفرین
دانیشتوانی وارگەی شەهید ڕوستەم جوودی لە مەخمور، بە ئامانجی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی عەفرین چالاکییان ئەنجامدا و داوای پشتگیری جیهانییان کرد بۆ عەفرین. -
هاووڵاتییانى بنارى قەندیل گوندەکانیان بۆ تورکیا و ئێران چۆڵ ناکەن
گوندنشینانی بناری قەندیل لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا دەگەڕێنەوە گوندەکانیان و ماڵ و باخاکانیان، کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا و تۆپخانەکانى ئێرانەوە وێران کرابوون، دووبارە ئاوەدانیان دەکەنەوە. -
لە ٣٠ ناوچەى جۆلەمێرگ قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاندرا
پارێزگارى جۆلەمێرگ رایگەیاند، ٣٠ ناوچەى سەر بە ناوەندى شارى جۆلەمێرگ، کراون بە ناوچەى ئەمنیى تایبەت و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکى هاووڵاتیانى ئەو ناوچانە قەدەغە دەکرێن. -
هاوڵاتیانی بناری قه‌ندیل له دژی هێرش و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپیشاندانیان كرد
بهپێشهنگیی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و به به‌شداری سه‌دان هاوڵاتیی بناری قه‌ندیل كۆمه‌ڵكوژی ده‌وڵه‌تی توركیا له گوندی سه‌ركان شه‌رمه‌زار كرا. -
گوندنشینانی باڵه‌كایه‌تی و بناری قه‌ندیل: ئه‌م هێرشه به‌رده‌وامیی كۆمه‌ڵكوژیی عه‌فرینه
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر پێرێ شه‌و بۆردومانی گوندی سه‌ركان-ی دۆڵی باڵه‌یان و گوندی ماونان-ی بناری قه‌ندیلیان كرد، به‌وهۆیه‌وه ٤ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون. گوندنشینانی ده‌ڤه‌ره‌كه بۆ ANF باس له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ده‌كه‌ن. -
كه‌جه‌كه: نه‌ورۆزی ٢٠١٨ بۆ ئێمه ڕێنوێنییه
هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ده‌رباره‌ی پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند: نه‌ورۆزی ٢٠١٨ له‌باره‌ی ئه‌و كاروخهباتهی پێویسته بكرێت، بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێمه ڕێنوێنییه. -
کەجەکە: ئارامی گەڕاوەتەوە بۆ شەنگال، گەریلاکانمان دەکشێنینەوە
هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: ئارامی بۆ شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی گه‌ریلا له شه‌نگال ده‌كێشینه‌وه. -
ڕووداو له‌سه‌ر مێزی ئاژانسی ئانادۆڵ چی ده‌کات؟
ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو له یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زراندیه‌وه بووه‌ته جێگای باس و گفتوگۆ، به‌رده‌وام به ده‌رکه‌وتنی ڕووی ڕاستی خۆی له لایه‌نگری کردنی ڕژێمی ئه‌نقه‌ره ڕوبه‌ڕووی کاردانه‌وه بووه‌ته‌وه. -
گه‌لی باڵه‌كایه‌تی: هیچ بیانوویه‌ك نییه ڕه‌وایه‌تی به هێرشه‌كانی توركیا بدات
گه‌لی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ئیدانەی ھێرشە ئاسمانییه‌کانی سوپای تورکیا دەکەن بۆ سەر باشووری کوردستان و به‌تایبه‌ت دەڤەری باڵەکایەتی. ده‌شڵێن: ئه‌و ناوچانه‌ی سوپای توركیا هێرشیان ده‌كاته سه‌ر ته‌نها هاوڵاتیانی سیڤیلی لێ ده‌ژین.