کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
چەندین سەربازى تورکیا لە برادۆست کوژران و برینداربوون
گەریلاکانى هەپەگە / یەژەئا لە ناوچەى برادۆست لە باشوورى کوردستان لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا چەندین سەربازى تورکیا کوژراون و برینداربوون. -
ده‌وڵه‌تی توركیا تابلۆ كوردییه‌كانی ئامه‌دی لابرد
له كۆڵان و ڕێگه‌كانی ئامه‌د، ئه‌و تابلۆیانه‌ی به دوو زمان (كوردی و توركی) نووسراون، لابران و تابلۆی یه‌ك-زمانی (توركی) له شوێنیان دانرا. -
به‌رپرسی هه‌رێمی ئه‌رزرۆمی هه‌په‌گه «كه‌مال گارزان» شه‌هید بوو
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به‌رپرسی هه‌رێمی ئه‌رزرۆمی هه‌په‌گه كه‌مال گارزان له شه‌ڕێكدا له ده‌شتاییه‌كانی پیله‌موور-ی دێرسم شه‌هید بوو. -
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له باشوور و باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له گردی لێلكان-ی باشووری كوردستان و ده‌شتاییه‌كانی به‌دلیس و سلۆپی-ی باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. -
"ئۆجەلانیان بۆ غەمبارکردنى کورد گۆشەگیرکردووە"
محەمەد شەریف جامجی هاوسەرۆکى هەدەپە لە ئامەد رایگەیاند، ئەو گۆشەگیرییە قورسەى کە خراوەتە سەر ئۆجەلان بۆ ئەوەیە کورد غەمبار و نیگەران بکەن. -
هێرشی سوپای تورکیا لە هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان بەردەوامە
هێرشی سوپای تورکیا بۆ داگیرکردنی هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان بەردەوامە. بەسدان کەس لە دانیشتوانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە کراونەتە ئامانجی ئەو هێرشانە. -
گروپیک جەردەوانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکەى جودى و گابار کشانەوە
گروپێک لە جەردەوانەکانى تورکیا، کە بەشداری ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیایان لە شاخەکانى جودی و گابارکردبوو، لە دواى روودانى چەند شەڕێک سەنگەرەکانیان چۆڵکرد و لە ئۆپراسیۆنەکە کشانەوە. -
چەتەکانى داعش ٢ گوندیان لە کەرکوک داگیرکرد
چەتەکانى داعش ماوەیەکە لە دەورووبەرى کەرکوک دەستیان بە پەلاماردان کردووە و شەوی رابردووش ٢ گوندیان لە ناوچەى داقوق داگیرکرد. -
لە بەدلیس ئەفسەرێکى پسپۆڕ کوژرا
سەربازانى سوپای تورکیا لە کاتى ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکیاندا لە بەدلیس، کەوتن بەسەر مین دا و بەو هۆیەوە ئەفسەرێکى پسپۆڕ کوژرا. -
ده‌وڵه‌تی توركیا، جه‌رده‌وانه قرغزییهكان له دژی كوردان به‌كاردێنێت
ده‌وڵه‌تی توركیا كه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ده‌یان گوندی دۆڵی زیلان له ناوچه‌ی ئه‌ردیش-ی باكووری كوردستان و قرغزییهكانی لێ نیشته‌جێ كردووه، له ڕێی قرغزییهكانهوه فشار ده‌خاته سه‌ر كوردان. -
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكی و شه‌ڕی ئامه‌د ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له شه‌ڕی ئامه‌د ٤ كۆنترا (هێزێكی دژهگهریلای ده‌وڵه‌تی توركیایه) و ٣ سه‌رباز كوژراون، هه‌روه‌ها ٣ كۆنترا بریندار بوون. هاوكات ٢ گه‌ریلا له شه‌ڕدا گیانیان له‌ده‌ستداوه. -
کەجەکە: باشوور له دۆخێكی مه‌ترسیدار دایە، کات کاتی یەکێتیی نەتەوه‌ییه
کەجەکە : هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستان، وەک هێرشەکانی پێشوو نین، لە هەر جێیەک کورد خۆی ڕێكخست بێت بووه به ئامانجی شەڕ. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوەش یەکێتیی نه‌ته‌وه‌یی پێویسستە. -
«داهاتی مانگی ڕابردووی نه‌وتی هه‌رێم، زیاتر له ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووه»
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك، حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان لە مانگی مارسی ڕابردوودا، بە بەهای ٦٢٤ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دۆلار نەوتی فرۆشتووە. -
شاندەکەی کەنەکە سەردانی ئاسایشی ئیزەدییەکان و شارەوانی شەنگال-ی کرد
شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، سەردانی هەریەکە لە ئاسایشی ئێزیدییەکان و بەڕێوەبەری شارەدێی سنوون-ێ یان کرد و لە کاتی سەردانەکەیاندا ئاماژەیان بە گرنگی یەکیەتی نەتەوەیی کرد. -
ئەنگین: ڕێگا نادەین کەس خۆی لەسەر خوێنى گەل و شەهیدان بژییەنێت
ئەنگین رایگەیاند، ئەو کەسانەى بەشداریی داگیرکردنى عەفرینیان کردووە دەبێت بە قورسی باجەکەى بدەن و وتیشى "ڕێگا نادەین کەس لەسەر خوێنى گەل و شەهیدان خۆى بژییەنێت". -
لە کەرکووک چەتەێکی داعش کوژرا کە ئاڵای تورکیای لەسەر بووە
لە کەرکووک ٥ چەتەی داعش کوژران کە لەسەر جلی یەکێک لەو چەتانە ئاڵای تورکیا هەیە. -
لە هەرێمەکانی جوودی و گابار-ی شەرناخ ئۆپراسیۆنی سەربازی بەردەوامە
ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا بە بەشداری هەزاران سەرباز وجەندرمەی سوپای تورکیا لە هەرێمەکانی جوودی وگابار-ی باکووری کوردستان بەردەوامە. -
شاندی هه‌ده‌په له سلێمانی سه‌ردانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی كرد
شاندێكی باڵای پارتیی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په كه به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌سیاسییه‌كان سه‌ردانی باشووری كوردستانی كردووه، له سلێمانی سه‌ردانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی كرد. -
قه‌ره‌سوو: هێرشی داگیركارانه‌ی توركیا سه‌رانسه‌ری باشووری كوردستان ده‌گرێته‌وه
مسته‌فا قه‌ره‌سوو، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: هێرشه‌داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌رانسه‌ری باشووری كوردستان ده‌گرێته‌وه و هێرشه‌كانیش له كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌برێن. -
شاندی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ یه‌نه‌كه كۆبوویه‌وه
دیداره‌كانی شاندی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له باشووری كوردستان به‌رده‌وامن. شانده‌كه ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان - یه‌نه‌كه كۆبوویه‌وه. -
کوژرانی سەربازێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین لە کرماشان
سەربازێکی کورد خەڵکی گوندی دربکە-ی سەربە پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکان (پادگان)ی ئەرتەش لەقەسری شیرین-ی کرماشان گیانی خۆی لە دەست داوە. -
ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا لە جودى بەردەوامە
ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا لە چیاى جودى و گابار ماوەى ٥ رۆژە بەردەوامە. سەربازانى تورک رەوەند و جوتیارەکانیان لە چیاى جودى و کوێستانەکانى ئەو ناوچەیە دەرکردووە و ڕێگایان پێنەداون زەوی و باخەکانیان بکێڵن. -
به‌رگدرووی گه‌ریلا له مه‌یدانی جه‌نگ
شه‌رڤان ماردین له دوای ئه‌وه‌ی له شاره‌كانی توركیاوه په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی گه‌ریلاوه كرد و درێژه‌ی به پیشه‌كه‌ی خۆیدا، ده‌ڵێت به ڕه‌نج و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی به‌شداره له‌نێو چالاكییه‌كاندا. -
شاندی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوویه‌وه
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ شانده‌كه له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان كۆبوویه‌وه. -
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌سیاسییه‌كان ده‌كات
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا داوایەکی ئاراستەی هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد بەمەبەستی کۆبوونەوە دژی له‌شكركێشیی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر باشووری كوردستان.