ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
سوپای توركی داگیركهر گوندهكانی تل تهمر و شههبای بۆردومان كرد
سوپای توركی داگیركهر به چهكی قورس ژمارهیهكی گوندی تل تهمر و شههبای بۆردومان كرد. -
ئاماری ٨ مانگ هێرش؛ ٣ هەزار و ٧٦١ هێرش ئەنجامدراون و دەیان کەس شەهید بو بریندار بوون
لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ەوە دەوڵەتی تورک هەزار ٤٢٠ جار هێرشی کردە سەر هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا ٣٣ کەس شەهیدبوون و دەیان کەسیش برینداربوون. -
لە مەراسیمێکی شکۆداردا تەرمی شەهید ڕێزان جاوید و دژوار کۆبانێ بەخاک سپێردران
تەرمی شەهیدان ڕێزان جاوید و دژوار کۆبانێ بە بەشداریی هەزاران هاوڵاتیی هەرێمی جزیر و لە مەراسیمێکی شکۆداردا بەخاک سپێردران. لە وتەکانی مەراسیمەکەدا باس لەوە کرا، کە بە دڵنیاییەوە تۆڵەی شەهیدان دەکرێتەوە. -
لە حەلەب مەراسیمی پیرۆزبایکردنی ١٥ی تەباخ سازکرا
دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب بە بۆنەی ٣٨هەمین ساڵیادی ١٥ی تەباخەوە ئاهەنگێکی پیرۆزبایکردنیان بەڕێوەبرد. -
بنەماڵەی شەهیدان: جێگای چارەسەری سوریایە
دەزگای بنەماڵەی شەهیدان لەدژی هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لێدوانێكی راگەیاندنیدا و رایانگەیاند؛ جێگای چارەسەری ئاڵۆزیەكانی سوریا، نە وڵاتانی دەرەوەیە، سوریایە. -
لە تل تەمر دوو شەڕڤانی سوریانی شەهید بوون
لە بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر تل تەمر دوو شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی سوریان شەهید بوون. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەهبا و شێراوای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی کانتۆنی شەهبا و گوندێکی ناوچەی شێراوای عەفرینی تۆپباران کرد. -
قەسەدە: ٢٣ سەربازی تورک کوژران
هێزەکانی قەسەدە لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، لەسەر سنوری شاری مێردینی باکوری کوردستان چالاکی تۆڵەیان ئەنجامدا و ٢٣ سەربازی تورک کوژران. -
هێزی رزگاری عهفرین بهرپهرچی دایهوه: ٦ سهربازی تورك كوژران كه یهكیان فهرمانده بووه
له چالاكی هێزهكانی رزگاری عهفرین له باب، شهرا و عهزاز كه له دژی هێزهكانی دهوڵهتی توركی داگیركهر ئهنجامدران، شهش سهربازی توركی داگیركهر كه یهكیان فهرمانده بوو كوژران، ١١ی دیكهش برینداربوون. -
ریاز دەڕار: نهێنی بۆردومانكردنی خەڵكەكەمان لەكۆبوونەوەكەی سووچیدا شاراوەیە
هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتیك لەوتووێژێكدا، نهێنی هێرشەكانی دەوڵەتی توركی بهستهوه بەرێككەوتنی سووچی كە ئەم دواییە لە نێوان ئەردۆغان و پووتیندا كراوە. ووتیشی؛ رەنگە هاوكارییەك لەنێوان سوریا و ئهنقهرهدا له دژی خۆبهڕێوهبهری ههبێت. -
قەسەدە: هاوڵاتییەک و ٢ شەڕڤانمان شەهید بوون
قەسەدە دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئێوارەی دوێنێ لە گوندی مەلە سباتی سەر بە شاری قامیشلو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی ئۆتۆمبێلێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، هاوڵاتیەک و ٢ شەڕڤان شەهید بوون. -
لە قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی تر بۆردومان کرا
لە گوندی مەلەسباتی شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی دیکە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کرا. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە یەک رۆژدا ٣٠ تۆپی ئاڕاستەى عەین عیسا کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٩ی ئاب دا بەلانیکەمەوە ٣٠ گولـلە تۆپی ئاراستەى ژمارەیەک لە گوندەکانی عەین عیسا کرد. -
لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی جزیر ٦ کەس برینداربوون
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند، ٦ کەس لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی جزیر برینداربوون. -
داگیرکەران بە چڕی گوندەکانی تەل تەمر و تربەسپی تۆپباران دەکەن
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بەردەوامن لەسەر هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و تاوان ئەنجام دەدەن. ئێستاش گوندەکانی تەل تەمر و تربەسپی بە چڕی تۆپباران دەکەن. -
گەلی حەسەکە لەدژی داگیرکەری ڕێپێوانیان ئەنجامدا
بە هەزاران دانیشتوانی حەسەکە لەدژی داگیرکەری ڕێپێوانیان ئەنجامدا و داوایان کرد گۆڕەپانی ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبەرانبەر داگیرکەری تورک دابخرێت. -
قەسەدە: ٤ شەڕڤانمان شەهید بوون
قەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر گەڕەکی جرنکی قامشلۆ ٤ شەڕڤانیان شەهیدبوون و ٣ شەڕڤانیش بریندار بوون. -
گوندی عومەریکی قامشلۆ تۆپباران دەکرێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی عومەریکی سەر بە قامشلۆ لەم کاتەدا تۆپباران دەکات. -
لە گرێ سپی و عەین عیسا لەماوەی ١٠ رۆژدا ٥ کەس شەهید بوون
لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسادا، لەماوەی ١٠ رۆژدا ٥ کەس شەهید بوون. -
بزووتنەوەی هیلالی زێڕین: پێکەوە دژی دەوڵەتی تورک دەوەستینەوە
بزووتنەوەی هیلالی زێڕینی کلتوری ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، پێکەوە بەرەنگاری لەشکرکێشییەکە دەبینەوە. -
گوندەکانی قامشلۆ تۆپبارانکران: بریندار هەیە
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دوو گوندی رۆژهەڵاتی قامشلۆی تۆپباران کرد. بەپێی زانیاریەکان بریندار هەیە. -
هێرشی فڕۆكهی بێ فڕۆكهوانی دهوڵهتی تورك بۆ سهر قامیشلۆ برینداری لێكهوتهوه
فڕۆكهیهكی بێ فڕۆكهوانی هێرشبهری دهوڵهتی توركی داگیركهر ناوچهی پشت نهخۆشخانهی كۆڤید ١٩ی له باكوری شاری قامیشلۆ له نزیك رێگهی پشتێنهی باكوری شارهكه، بۆردومان كرد و به پێی زانیارییه سهرهتاییهكان، برینداری لێكهوتهوه. -
دهوڵهتی تورك له جندرێس ٣ كهسی دیكهی رفاند
دهوڵهتی تورك له ناوچهی جندرێسی عهفرین ٣ كهسی تری رفاند. -
دهوڵهتی تورك له عامودێ ماڵێكی كرده ئامانج
درۆنێكی دهوڵهتی توركی داگیركهر له عامودێی رۆژئاوای كوردستان ماڵێكی كرده ئامانج. -
دەوڵەتی تورک لە تل تەمر هاوڵاتییەکیی مەدەنیی شەهید کرد
بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە تل تەمر هاووڵاتییەکی مەدەنی شەهید بوو. شەوی ڕابردووش گوندەکانی عامودێ و شەهبا بۆردومان کران.