ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
گونده‌كانی وه‌ردیه و تل مه‌دیق بۆردومان كران
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گونده‌كانی وه‌ردیه و تل مه‌دیقی سه‌ر به كانتۆنی شه‌هبای بۆردومان كرد. -
داگیركه‌ران شه‌هبا بۆردومان ده‌كه‌ن: ژنێك و منداڵێك برینداربوون
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی گونده‌كانی شه‌هبایان بۆردومان كرد، به‌هۆیه‌وه ژنێك و منداڵێك برینداربوون. -
قه‌سه‌ده: بڕوا به درۆكانی ده‌وڵه‌تی تورك مه‌كه‌ن
قه‌سه‌ده بانگه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری به‌درۆخسته‌وه و رایگه‌یاند، "زیانی گیانی مه‌ده‌نی وه‌ك ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئێمه نیشان ده‌دات". -
داگیرکەران تل رەفعەت، شەهبا و تل تەمریان بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەر یەک لە تل رەفعەت، کانتۆنی شەهبا و تل تەمری بۆردومان کرد. -
بەڕێوەبەری خۆسەر: لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک‌دا ٤ منداڵ شەهید بوون
بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، لە حەسەکە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک‌دا، ٤ منداڵ شەهید بوون. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٤ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە ناوچەی شرا و مابەتای عەفرین لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٤ چەتەی دەولەتی داگیرکەری تورک کوژراون. -
قه‌سه‌ده ٣ جار وه‌ڵامی دایه‌وه: ٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر كوژران
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی رحا، دیلۆك و ماردین وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریان داوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا لانیكه‌م ٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر كوژراون. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر شەرا و شەهبا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی شەوارخ و تات مەرەش لە ناوچەی شەرای عەفرین بۆردومانکرد و بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بنکەی مینغ-ی سەر بە دەوڵەتی سوریا. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر شەهبا و ڕۆژئاوای کۆبانێ
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردەوە سەر شەهبا و ڕۆژئاوای کۆبانێ و گوندەکانی شێراوای کانتۆنی عەفرین. -
دەوڵەتی داگیركەری تورك گوندێكی تل تەمری كردە ئامانج
سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك گوندی خیبش لە رۆژئاوای شاری تل تەمریان كردە ئامانج و لەئەنجامدا هاوڵاتییەك بریندار بوو. -
قەسەدە ناسنامەی ٥ شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٥ شەهیدی هێزەکانی خۆپاراستنی ئاشکرا کرد، کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی خاڵێکی پشکنین لە گوندەکانی دەوروبەری عامودێ شەهید ببوون. -
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی فورات: له دژی داگیركاری و فاشیزم ئێمه به‌رخودان به‌هێزتر ده‌كه‌ین
دامه‌زراوه و ده‌زگاكانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی فورات له دژی هێرشه داگیركارییهكانیی ده‌وڵه‌تی تورك داوای له گه‌لی هه‌رێمه‌كه كرد كه به‌رخودان به‌هێز بكه‌ن. هه‌روه‌ها داواشی له هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرد كه كۆتایی به بێده‌نگی خۆیان بهێنن. -
له عامودێ ٤ ئه‌ندامی هێزه‌كانی خۆپاراستن شه‌هیدبوون، قه‌سه‌ده به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌دات
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی هێرشی سوپای تورك به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری عاومدێ ٤ شه‌ڕڤان له ئه‌ركی خۆپاراستندا شه‌هید بوون. قه‌سه‌ده بهڵێنیدا تۆڵه بكاته‌وه. -
ته‌رمی شه‌هید حه‌سه‌ن سرین به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی شه‌هید حه‌سه‌ن سرین كه ١٤ی ئاب له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا شه‌هید ببو، له گۆڕستانی سرین به‌خاكسپێردرا. -
لە هێرشی دەوڵەتی تورک‌دا منداڵێک شەهید بوو
لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ منداڵێک شەهید بوو و ٣ کەسی دیکەش برینداربوون. -
گەنجانی کۆبانێ لە دژی هێرشەکان ڕژانە سەر شەقامەکان
دەیان گەنج لە کۆبانێ لە دژی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کۆبانێ، ڕژانە سەر شەقامەکان و چالاکییان ئەنجام داوە. -
١٦ سەربازی حکومەتی دیمەشق لە بۆردومان دا کوژران
بەپێی بەشێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی چارکلیی کۆبانێ، ١٦ سەربازیی حکومەتی سوریا کوژراون. -
كۆبانێ؛ لەهێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك منداڵێك شەهید بوو
لەهێرش و بۆردوومانكردنی شاری كۆبانی لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركەوە، منداڵێك شەهید بوو و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون. -
داگیركه‌ران ناوه‌ندی كۆبانێ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان بۆردومان كرد
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی رۆژئاوای كوردستانی بۆردومان كرد. -
لە کۆبانێ، منبج، تەبقا و شەهبا جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا
لە کۆبانێ، منبج، تەبقا و شەهبا بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و جەژنی ژیانەوە رێپێوان و گردبوونەوە و چالاکی بەڕێوەچووە. -
پەیەدە بەبۆنەی ١٥ی تەباخ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
پەیەدە لە راگەیەنراوێکدا ساڵیادی ١٥ی تەباخی پیرۆز کرد و وتی: "پێویستە زیاتر وابەستەی بیرۆکە و فەلسەفەی ١٥ی تەباخ بین". -
ئۆپەراسیۆنی قەسەدە: سیخوڕێکی میت کوژرا و ٢ سیخوڕ دەستگیرکران
قەسەدە رایگەیاند لەدژی سیخوڕەکانی میت دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە و لە ئەنجامدا سیخوڕێک کوژراوە و ٢ سیخوڕ دەستگیرکراون. -
هێزەکانی رزگاریی عەفرین: ٦ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژران
هێزەکانی رزگاریی عەفرین ڕاگەیاند، ٦ داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە چالاکییەکانی هێزەکانیاندا لە ناوچەکانی باب و مارع کوژراون، کە ٣ کوژراویان سەربازی تورک بوون. ڕاشیگەیاندوە، ٧ داگیرکەریش برینداربوون. -
ئەنجومەنی سەربازی سوریانیەکان: ٢ شەڕڤانمان شەهید بوون
ئەنجومەنی سەربازی سوریانیەکان، ناسنامەی ٢ شەڕڤانی خۆیان ئاشکرا کرد کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک‌دا شەهید بوون. -
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی خۆی ئاشكرا كرد
هێزه‌كانی زگاری عه‌فرین رایگه‌یاند، كه شه‌ڕڤانێكیان به ناوی عزه‌ت شه‌را له ١٢ی ئابدا له‌كاتێكدا له سه‌ر ئه‌ركی خۆی بوو به هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه شه‌هید بووه.