ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک شەهبا و تەل رەفعەتی تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی کانتۆنی شەهبا و دەوروبەری تەل رەفعەتی تۆپباران کرد. -
فیراس: لە ناخی ژناندا هزری ئازادی هەیە
چەکژین فیراس رایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو کاتێک دەیەوێت ئیرادەی ژنی تێکۆشەر بشکێنێت و وتی، " تاوەکو ژنێک هەبێت، تێکۆشان بۆ ئازادی بەردەوام دەبێت." -
بۆزان جوان شەهیدی قەسەدە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر بەخاکسپێردرا
بۆزان جوان شەهیدی قەسەدە، لەلایەن سەدان کەسەوە لە گۆڕستانی شەهیدانی خەبات دێرک بەخاکسپێردرا. -
مەزڵوم عەبدی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بارەی بۆردومانیکردنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕایگەیاند، بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ راستەوخۆ هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی ناوخۆی هەرێمەکە. -
قەسەدە ناسنامەی ٣ شەهید ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٣ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە وڵامدانەوەی سوپای داگیرکەری تورک‌دا لە گرێ سپێ و عەین عیسا شەهید بوون. -
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین: ١٤ داگیركه‌ر كوژران، ١٠ داگیركه‌ریش برینداربوون
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له دژی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر زنجیره چالاكیان كردووه و له‌و چالاكیانه‌دا ١٤ داگیركه‌ر كوژراون و ١٠ داگیركه‌ریش برینداربوون. -
لە عەین عیسا بە هێرشی فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ٤ ئەندامی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوون
لە هێرشی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەردا ٤ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە عەین عیسا شەهید بوون. -
کۆچەر: بە هێزەوە بەرخۆدان دەکەین
حەسەن کۆچەر جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، "ئەمجارە شەڕی ئێمە لە دژی دەوڵەتی تورک جیاوازتر دەبێت. ئێمە ناتوانین متمانە بە هێزەکانی تر بکەین، دەبێت بە هێزی خۆمانەوە بەرگری بکەین". -
ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌ین عیسا هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێك
فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له نزیك كامپی ئاواره‌كانی گرێ سپی ئۆتۆمبێلێكی بۆردومان كرد. -
دەوڵەتی تورک گوندی خرناتای لە شەهبا بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی خرناتای لە شەهبا بۆردومان کرد. -
ئه‌لخدر كه له عه‌ین عیسا بریندارببوو، شه‌هیدبوو
ئه‌حمه‌د ئه‌لخدر كه رۆژی سێ شه‌ممه له تۆپبارانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا برینداربوو، شه‌هیدبوو. -
له منبج له كاتی كاره‌كانی ههڵكۆڵیندا گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
له منبج له كاتی كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی ئاوه‌ڕۆدا گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه. -
سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشی كرده سه‌ر تل ره‌فعه‌ت
سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی كۆمینی ١٤ی ناوچه‌ی تل ره‌فعه‌تی كانتۆنی شه‌هبایان تۆپباران كرد. -
له كۆبانێ له دژی داگیركه‌ری تورك و بێده‌نگی رووسیا خۆپیشاندان كرا
به سه‌دان كه‌س له هه‌رێمی فورات بۆ شه‌رمه‌زاركردنی بێده‌نگی رووسیا به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر پێشه‌نگان، هاوڵاتیان و هه‌رێمه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی هێزه‌كانی روس له سرین خۆپیشاندان كرا. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢ کەسی دیکەی لە عەفرین ڕفاند
چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە ناوی 'پۆلیسی مەدەنی' لە ناوچەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین ٢ کەسیان ڕفاند. -
قەسەدە: هێزەکانمان ٣ سیخوڕیان دەستگیرکرد کە دەستیان لە شەهیدکردنی فەرماندەکانماندا هەبووە
قەسەدە رایگەیاند کە هێزەکانیان ٣ سیخوڕیان دەسگیرکردووە کە فەرماندە و شەڕڤانانی قەسەدەیان شەهیدکردووە. -
دەوڵەتی تورک عەین عیسای بۆردومان کرد: ٢ کەس بریندار بوون
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە درۆن گوندی سەیدای عەین عیسای بۆردومان کرد، ٢ کەس بریندار بوون. -
تەرمی شەهید بارین بۆتان گەیشتە شەهبا
تەرمی بارین بۆتان فەرماندەی یات کە لە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٢دا لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک‌دا شەهید بوو، گەیشتە شەهبا. -
تیرۆری تورک لە عەفرین: کەسێکی دیکە ڕفێنرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین کە بە تەواوی رژێمی تیرۆرە، کەسێکی دیکەی مەدەنی ڕفاند. -
خۆبەڕێوبەریی ڕۆژئاوای کوردستان ٤٢ ژن و ١٠٤ منداڵی داعش رادەستی تاجیکستان کردەوە
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی ٤٢ ژن و ١٠٤ منداڵی لە بنەماڵەی چەتەکانی داعش ڕادەستی تاجیکستان دەکاتەوە. -
دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی گوندەکانی شەهبا و حەسەکە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی گوند و ناوچەکانی شەهبا و حەسەکە. دەوڵەتی تورک لە شەهبا بارەگایەکی ڕژێمی دیمەشقی بۆردومان کردووە. -
لە عەین عیسا ناڕەزایەتی بەرامبەر ڕووسیا نیشاندرا
خەڵکی گرێ سپی لە شاری عەین عیسا ڕێپێوانێکیان بۆ سەر بارەگای ڕووسیا ئەنجامدا و ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە بێدەنگیی ڕووسیا لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دا دەربڕی. -
'هێرشی دژی قەسەدە نیشانەی تێکچوونی دەوڵەتی تورکە'
خۆبەڕێوەبەری هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بێدەنگی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەرانبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی هەرێمەکە شەرمەزار کرد. -
هێرشەکانی سەر رۆژئاوا: ٢ کەس شەهید و ٨ کەسیش بریندار بوون
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بە قورسی ژمارەیەک شاروچەکەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات و لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا ٢ کەس شەهید و ٨ کەسیش بریندار بوون. ٢ کەس لە بریندارەکان منداڵان. -
لە بۆردومانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زرگان ١ کەس کوژرا و ٤ کەس برینداربوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەی زرگانی لە باکوری ڕۆژئاوای کانتۆنی حەسەکە بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا سەربازێکی حکومەتی دیمەشق کوژرا و ٤ کەس بریندار بوون، کە ٢ کەسیان منداڵن.