ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لەبەردەم بنکەکانی ڕوسیا لە قامیشلۆ و عامودێ داگیرکاری و هێرشەکانی تورکیا ئیدانەکرا
دەیان هاوڵاتی لە شارەکانی قامیشلۆ و عامودێ لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕژانە سەر شەقامەکان. هاوڵاتیان لە بەردەم بنکەکانی ڕوسیادا داگیرکاری و بینەربوونی ڕوسیایان شەرمەزارکرد و ڕایانگەیاند، تا دوا هەناسە بەرگری دەکەن. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر تیمی رۆژئاڤا تی ڤی
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی جزیر ژمارەیەک گوندی تۆپباران کرد، لە گوندی جرنیکی عامودێش تیمی رۆژئاڤا تی ڤی تۆپباران کرد. -
'هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو سوریا'
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ناڕەزایی لە بەرانبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پیشاندا و رایگەیاند، هێرشەکان هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو سوریا. -
سوپای داگیرکەری تورک گوندێکی قامشلۆ تۆپباران کرد: کەسێک بریندار بوو
سوپای داگیرکەری تورک گوندی تەل زیوانی قامشلۆی تۆپباران کرد. لە هێرشەکەدا کەسێک بریندار بوو. -
دهوڵهتی تورك تل رهفعهت و تل تهمری بۆردومان كرد
دهوڵهتی توركی داگیركهر تل رهفعهتی كانتۆنی شههبا و تل تهمری كانتۆنی حهسهكهی بۆردومان كرد. -
ئەندامی هێزەكانی ناوخۆ لەتەبقا شەهید بوو
هێزەكانی پاراستنی ناوخۆ لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاندوە؛ لەتەبقا ئەندامێكیان لەكاتی دەوامی ئاسایی خۆیدا شەهید بووە. -
له زرگانهوه تا قامیشلۆ گوندهكانی سهر سنور تۆپباران دهكرێن
هێزهكانی ئاسایشی ناوخۆ رایگهیاند، كه سوپای توركی داگیركهر له زرگانهوه تا قامیشلۆ له سهر له بهیانییهوه تۆپبارانی گوندهكانی سهر سنوور دهكات. -
هێرشی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەردەوامیی هێرشە داگیرکەرییەکانیدا تل ڕەفعەت و شەرا-ی تۆپباران کرد. -
ئهنجومهنی ژنان لهبارهی هێرشهكهی قامیشلۆ راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
ئەنجومەنی ژنانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی کرد بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شاری قامیشلۆ کە لە ئاکامدا ٤ کەس شەهید بوون کە ٢ منداڵیان تێدابوو. -
چەتەکان لە عەفرین کەسێکی دیکەی مەدەنیان ڕفاند
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین هاوڵاتیەکی دیکەیان لە گوندی مەحمودیە ڕفاند، چارەنووسی نازانرێت. -
قەسەدە: ئەندامی دەستەی دیسپلینی سەربازیمان ڕوخاز عامودێ شەهید بوو
هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) ڕایگەیاند، یەکێک لەو چوار کەسەی کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە قامیشلۆ شەهید بوون، ئەندامی دەستەی دیسپلینی سەربازی ڕوخاز عامودێیە. -
دەوڵەتی تورک ٣ کەسی دیکەی لە عەفرین ڕفاند
چەتەکانی لیوا ئەلوەقاسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ٣ کەسی دیکەیان ڕفاند. -
پەیەدە داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد ئاسمانی رۆژئاوا لەبەرانبەر فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک دابخەن!
کۆبوونەوەی گشتیی پەیەدە ڕایگەیاند، پلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای خاکی سووریا چووەتە قۆناغێکی نوێوە و داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە ئاسمانی فڕۆکەکانی تورکیا دابخات. -
لە کامپی واشوکانی چادرێک ئاگری تێبەربوو و ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا
چادرێک لە کامپی واشوکانی لە ڕۆژئاوای شاری حەسەکە ئاگری تێبەر بوو و بەو هۆیەوە ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا، کە برای یەکترن. -
قەسەدە: لە هێرشەکەی سەر قامیشلۆدا ٤ کەس شەهیدبوون و ٢ شەهیدیان منداڵن
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شاری قامیشلۆ لە ٦ی تەموزدا، ٤ کەس شەهید بوون، کە ٢ کەسیان منداڵن. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی منبجی بۆردمان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین گوندی باکوری منبجی بۆردومان کرد. -
بۆ ئۆجالان نامە بۆ سی پی تی نێردرا
یەکێتیی پارێزەرانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوەیەکیان لەسەر گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا و سەرەڕای چەند بڕیارێک نامەیەکیان ئاراستەی سی پی تی کرد. -
لە کۆبانێ ڕێپێوان بۆ یادی شەهیدان بەڕێوەچوو
یەکێتیی ژنانی گەنج و گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی فورات بە دروشمی "بە پێداگری لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ هێڵی خیانەت تێکدەشکێنین" رێپێوانێکیان ڕێکخست. -
لە هێرشەکەی سەر قامیشلۆدا ٤ کەس شەهید بوون
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وردەکاریی تەقینەوەکەی شاری قامیشلۆیان ئاشکراکرد و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەفڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومان کردووە و لە ئۆتۆمبێلەکەدا ٤ کەس شەهید بوون و ٢ کەسی دیکەش برینداربوون. -
ئۆتۆمبێڵێک لە قامشلۆ بۆردومانکرا
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گەڕەکێکی قامشلۆ ئۆتۆمبێڵێکی بۆردومان کرد. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک شێراوای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، چەند کاتژمێرێکە، گوندی بێنێی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن. ئاگر لە زەویەکانی هاوڵاتیان کەوتەوە. -
داگیرکەران گوندەکانی شەرا و شەهبایان تۆپباران کرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی شەرا و شەهبا تۆپباران دەکەن. -
له كڵێسای تل تهمر بۆ شهڕڤانێكی ئاشوری مهراسیمی یادكردنهوه سازكرا
بۆ یادی شههید ئازاد ئاشوری له كڵێسای مریهم عهزرای ناوچهی تل تهمری كانتۆنی حهسهكه رێورهسمێك سازكرا. -
گەنجانی کۆبانێ: تا کۆتایی لەسەر خاکی خۆمان دەبین
گەنجانی کۆبانێ رایانگەیاند کە دەوڵەتی تورک لە رێگەی شەڕی تایبەتەوە، دەیەوێت گەنجان خاکەکەیان بەجێ بهێڵن و داوایان لە گەنجان کرد لە بەرانبەر شەڕی تایبەت بوەستنەوە. -
راگەیەندراوی هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆی رۆژئاوا لەبارەی هێرشەکەی گوندی کۆران
هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوری لەبارەی هێرشەکەی گوندی کۆرانی کۆبانێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " بەرپرسیاری پێشێلکاری و هێرشەکان دەوڵەتی تورکە لەدژی خەڵکی مەدەنی دەوڵەتە گارانتورەکاندا."