ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ژمارەی شەھیدانی سیڤیلی عه‌فرین بۆ ٢٠٧ شه‌هید به‌رزبوویه‌وه
ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین ڕایگه‌یاند، ژمارەی قوربانیانی سیڤیلی عه‌فرین به‌هۆی بۆردومانەکانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر، بۆ ٢٠٧ شەھید و ٦٠٢ بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه. -
دیمه‌نی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی توركیا له ڕاجۆ
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی گوندی ئهلبیزكا-ی ناوچه‌ی ڕاجۆی بڵاوكرده‌وه كه له دژی سوپا و چه‌ته‌كانی توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامدرابوو. -
لە ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین ، هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیا کرایە ئامانج
شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە سێ هەلیکۆپتەری سوپای تورکیان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکان زیانی بەرکەوت و دوو هەلیکۆپتەرەکەی دیکەش ناچاربوون بگەڕێنەوە و دوور بکەونەوە لە ناوچەکە. -
٨٠٠ کەس لە ئەندامانی یەجەرە پەیوەست بوون بە بەرخۆدانی عەفرینەوە
دوابەدوای بانگەوازی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین بۆ هەڵمەتی سەرتاسەری بۆ پاراستنی عەفرین، هەتا ئێستا ٨٠٠کەس لە ئەندامانی یەکێتیی ژنان و گەنجانی ڕۆژاوا، پەیوەست بوون بە بەرخۆدانی عەفرینەوە. -
لە هەرسێ قۆڵی ناوچەی عەفرین، شەڕ سەختە
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر عەفرین بەردەوامە. لە گردەکانی باخچی وئەرەند-ی ناوچەی شێ و بلبلێێ شەڕێک سەخت لە نێوان شەڕڤانان وسوپای داگیرکەری تورکیا لە ئارادایە -
ئامنستی ئینتەرناشناڵ لە بارەی عەفرینەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ئەمنیستی، سەرنجی خستە سەر کۆمەلکوژییەکانی سوپای تورکیا لە عەفرین و ڕایگەیاند؛ ژیانی هاوڵاتیان کەوتۆتە مەترسییەوە. -
٣١خوێندنگە لەعەفرین، بەهۆی هێرشەکانەوە وێران بوون
سوپای تورکیا کە بەهۆی بەرەنگاری قارەمانانەی شەڕڤانان و گەلی عەفرینەوە تەنگاو بووە و پەشۆکاوە، بۆردوومانی ناوەندە مەدەنییەکان دەکات.زانراوە هەتا ئێستا ٣١ خویندنگە بۆردوومان کراوە و ١٣ خویندکاریش بەهۆی ئەو هێرشانەوە شەهیدبوون. -
شارەوانییەکانی سوێد، کەمپەینێکی یارمەتیدانیی عەفرین-یان ڕاگەیاند
شارەوانی شاری 'ئاڤەستا'ی سەر بە هەرێمی 'دالارنا'ی سوێد، ڕایگەیاند: لە سەرتاسەری سوێد دەستدەکەین بە هەڵمەتێکی یارمەتیدانی عەفرین کە کەوتۆتە بەر شاڵاوی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بەناو سوپای ئازادی سووریا -
جەبار ئەمین، لە عەفرینەوە پەیامێکی بڵاوکردوە
جەبار ئەمین، پارلەمانتاری پارتی ژینگەی سوید، ماوەی چەندین ڕۆژە لە ڕۆژئاوای کوردستانە و ئەمشەویش لە عەفرینەوە سەبارت بەسەردانەکەی و دوخی ئەوێ پەیامێکی بڵاوکردوە. -
پەرلەمانتارێکی سوێد لە عەفرینه
په‌رله‌مانتاری سوێد جه‌بار ئه‌مین سه‌ردانی كانتۆنی عه‌فرینی كرد و له لایه‌ن به‌رپرسانی كانتۆنه‌كه پێشوازی لێ كرا. -
قسەدە، ئاماری ۲٤ کاتژمێری رابردووی شەڕی ڕاگەیاند
ناوەندنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی - قسەدە، ئاماری ۲٤ کاتژمێری رابردووی شەڕ و پێکادانەکان و بەرخودانی سەردەمی عەفرینی ئاشکرا کرد‌و ڕایگەیاند:" سەرجەم هیڕشی دوژمن تێکشکێنراون و زیانی زۆریان لێدراوە". -
ئاسایشی ڕۆژئاوا ناسنامه‌ی ٧ شه‌هیدی «دژه‌تێرۆر»ی ئاشكرا كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوا - باكووری سووریا به ڕاگه‌یه‌ندراوێك ناسنامه‌ی ٧ ئه‌ندامی «دژه‌تێرۆر»ی ئاشكرا كرد كه له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین شه‌هید بوون. -
سوپای تورکیا، شوێنە مەدەنییەکان بۆردوومان دەکات
نوچەگەیانی ئاژانسی فورات، خۆی گەیاندە ئەو شوێنانەی کە سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی جندرێس-ی عەفرین بوردوومانی کردوون و دیمەنی کاولکارییەکانی بڵاوکردەوە. -
سوپای تورکیا لە عەفرین هاوڵاتییەکی مەدەنیی بریندارکرد
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین بەردەوامە لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر شارۆچکەی بەدینا-ی سەربە ماباتا، هاوڵاتییەکی مەدەنیی دیکە برینداربوو. -
دایکانی عەفرین؛ ئێمە پشتی منداڵەکانی خۆمان بەرنادەین
لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لەسەرعەفرین، هەر لە منداڵی ٧ساڵەوە هەتا بەساڵاچووانی ٧٠ ساڵە لە تێکۆشاندان. دایکانی عەفرین-یش بە درووست‌کردنی خواردن بۆ بەرەکانی شەڕ، بەشێکی ئەو بەرخۆدانییەیان وەئەستۆ گرتووە. -
لە بلبلێ، هێرشی داگیرکەران تێکشکا و ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە لە دژی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر گوندی عەلی جەرا-ی سەربە بلبلێ چالاکییەکیان ئەنجام دا، لە ئەنجامدا ئەو هێرشەیان تێکشکاند وهەروەها ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. -
لە سوریا کە بەکارهێنانی چەکی کیماوی دەکۆڵرێتەوە
ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیاوی، رایگەیاند:" لێکۆڵێنەوە لەو هێرشە کیمیاویانە دەکات، لە ماوەی رابردوو کراونەتە سەرغوتەی ڕۆژهەڵات دیمەشق، بەڵام ئاماژەی بە بەکارهێنانی چەکەکە لە عەفرین نەدا". -
لە سوریا ئاگربەستی مرۆیی چووە واری جێبەجێکردنەوە
لە سوریا ئاگربەستی مرۆیی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ چووە واری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تا ئیستا تورکیا لە عەفرین پایبەندی نەبووە. -
دیمه‌نی ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی توركیا له بلبلێ
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له ناوچه‌ی بلبلێ-ی عه‌فرین ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی توركیا و چه‌ته‌كانیان تێك‌شكاند. -
قه‌سه‌ده: ٣١ سه‌رباز و چه‌ته كوژران؛ ٤ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێكشكێندران
قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌رێمی عه‌فرینی به ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرده‌وه. -
به‌ره‌ی جه‌نگ؛ له‌پشتمانه‌وه گه‌ل، له‌پێشمان هه‌نگاوی له‌رزۆكی دوژمن
ڕۆژنامه‌وانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات ئەرسین چاکسوو، ده‌چێته بەرەی پێشەوەی جه‌نگ لە ناوچەی بلبلێ و لەوێ لەگەڵ چەند شەڕڤانێکی ئەو بەرەیە دەربارەی دوایین دۆخی شەڕ گفتوگۆ ده‌كات. -
ناوچه‌ی جندرێس به چڕی تۆپباران ده‌كرێت
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین به‌رده‌وامه. -
ته‌رمی ١٨ شه‌هیدی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» له عه‌فرین به‌خاك سپێردران
هه‌زاران هاوڵاتیی كانتۆنی عه‌فرین به مه‌ڕاسیمی شكۆدار ته‌رمی ١٨ شه‌هیدی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرینیان به‌خاك سپارد. -
فڕۆکەکانی سوپای تورکیا، گوندی ئۆمرا-ی شێرا بۆردمان ئەکەن
فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا گوندی ئۆمرا-ی ناوچەی شێرا-ی عەفرین بۆردمان ئەکات.