ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
له گوندی میسكا ژۆرین-ی جندرێس ٤ هاوڵاتیی سیڤیل شههید بوون
له ئهنجامی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركهر له گوندی میسكا ژۆرین له ناوچهی جندرێسی عهفرین ٤ هاوڵاتیی سیڤیل شههید بوون. -
قهسهده: تا ئێستا ههزار و ٥٨٨ سهرباز و چهتهی توركیا له عهفرین كوژراون
قهسهده ئاشكرای كرد له ماوهی ٤٧ ڕۆژی شهڕی عهفریندا، ههزار و ٥٨٨ سهرباز و چهتهی سهر به دهوڵهتی توركیای داگیركهر كوژراون. -
بههۆی هێرشی سوپای توركیای داگیركهر ٢ هاوڵاتیی سیڤیل له جندرێس بریندار بوون
سوپای توركیای داگیركهر بهردهوامه له هێرشهكانی بۆ سهر عهفرین و ناوچهكانی دهوروبهری. بههۆی هێرشهكانهوه ٢ هاوڵاتیی سیڤیل له ناوچهی جندرێس بریندار بوون. -
سوپای تورکیا لە گوندی مەیدان ئەکبەزێ-ڕاجۆ ٣٠٠ هاووڵاتی بەدیل گرتووە
سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە گوندی مەیدان ئەکبەز-ی سەربە ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین ٣٠٠ هاوڵاتی بە دیلگرتووە و ناچاریان دەکات لە لە پێش کامێرا دەربارەی بارەی تورکیا بە باشی قسە بکەن. -
یەپەگە؛ لە ناوچەی شەرا-ی عەفرین چالاکی ئەنجامدا، ٩ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
لە ئەنجامی چالاکی شەڕڤانان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا ٩ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران -
هاووڵاتیانی جزیرە بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن
بەمەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، کاروانێکی دیکەی هاوڵاتیان لە قامیشلوەوە بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن. -
فڕۆکە جەنگییەکان ماڵی هاوڵاتیان بۆردمان دەکەن
سوپای داگیرکەری تورکیا ، گوندی میسکا-ی ناوچەی جندرێس-ی بۆردمان کرد. سوپای داگیرکەری تورکیا کە ناتوانێت عەفرین داگیر بکات دەستی کردووە بە بۆردمانی شوێنە مەدەنییەکانی عەفرین. -
لە شەرا-ی عەفرین، شەڕیکی سەخت لە ئارادایە
لە ناوچەی شەرا-ی عەفرین لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە\یەپەژە و سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕێکی سەخت لە ئارادایە. لەو شەڕەدا ١٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران، وهەروەها تانکێک و زرێپۆشیکی سەربازی تێکشکاند. -
شەڕڤانێکی ئینتەرناسیۆناڵ لە عەفرین شەهید بوو
یەکێکی دیکە لە شەڕڤانانی بیانی ناو ڕێزەکان یەپەگە بە ناوی هائوکور هیلمارسن بە نازناوی شاهین حسێن، شەڕڤانی ئایسلاندیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین شەهید بوو. -
لە جندرێس شەڕێکى قورس لە ئارادایە
سوپاى دەوڵەتى تورکیا بۆ داگیرکردنى عەفرین، لە ٤٧هەمین ڕۆژى هێرشەکانیدایە. لە ئێستاشدا لە جندرێس شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانى یەپەگە / یەپەژە و سوپاى تورکیا لە ئارادایە. -
یەپەگە: ڕووسیا شەریکی تورکیایە لە کۆمەڵکوژ کردنی گەلی عەفرین
فەرمانداریەتی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ڕایگەیاند، ڕووسیا لە ڕژاندی خوێنی هاووڵاتیانی مەدەنی عەفرین شەریکی دەوڵەتی تورکیایە. -
باوکی شەهید باشوور بۆدرێژەدانی ڕێبازی کوڕەکەی لە عەفرینە
یەکێک لە شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم، شەهید "باشوورسۆرانە" باوکی و دایکی شەهید محەمەد هادی ناسراو بە باشوور سۆران، لە شاری هەولێرەوە خۆیان گەیاندووەتە شاری عەفرین. دایکی دوو شەهیدی ڕۆژهەڵاتی کە ئەویش هاتووەتە عەفرین وتی: عەفرین هەمومانی کۆ کردەوەتەوە. -
سوپای توركیای داگیركهر له عهفرین سیڤیلێكی دیكهی كوشت
سوپای توركیای داگیركهر له ناوچهی شهرا-ی عهفرین هاوڵاتییهكی دیكهی سیڤیلی كوشت. -
قهسهده ئاماری ٢٤ كاتژمێری شهڕ و بهرخۆدانی عهفرینی بڵاوكردهوه
قهسهده ڕایگهیاند له ماوهی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو چهندین ناوچه و گوندی ههرێمی عهفرین به فڕۆكهی جهنگی و تۆپخانهكانی سوپای توركیای داگیركهر هێرشیان كراوهتهسهر و بهو هۆیهوه هاوڵاتیانی سیڤیل بوونهته قوربانی. -
بههۆی هێرشی توركیا ٢ هاوڵاتیی سیڤیل له ماباتای عهفرین شههید بوون
له ئهنجامی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركهر له گوندهكانی مهركا و كاخرا-ی سهر به ناوچهی ماباتای عهفرین ٢ هاوڵاتیی سیڤیل شههید بوون و یهكێكی دیكهش بریندار بوو. -
بههۆی هێرشی سوپای توركیا پزیشكێك له عهفرین شههید بوو
بههۆی هێرشی دهوڵهتی توركیای داگیركهر و چهتهكانی، پزیشكێك له ناوچهی جندرێسی ههرێمی عهفرین شههید بوو. -
له عەفرین؛ قۆناغی پاکتاوی ڕەگەزی و وێرانکردنی گوند و شارۆچکەکان
لە عەفرین مانگ و نیوێک بەسەر هێرشە داگیرکاری و پاكتاوكارییهكانی دهوڵهتی تورکیای داگیركهردا تێپەڕی، بەکۆمەڵکوژکردنی هاوڵاتییانی سیڤیل و وێرانکردنی گوند و شارۆچکەکان داگیركاریی توركیا چووهته قۆناغێكی دیكهوه. -
جەیش ئەسووار؛ شەڕڤانانی خۆیان لە ڕەقا دەکشێننەوە ودەچن بۆپاراستنی عەفرین
وتەبێژی فەرمی جەیش ئەسووار، ڕایگەیاند کە ئەوان هێزەککانیان لە ڕۆژهەڵاتی فورات کشاندەوەتەوە و بەرەو عەفرین بەڕی کراوون. -
سوپای داگیرکەری تورکیا بە خەستی جندریس ، تۆپباران دەکات
هێرشی هەمە لایەنەی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر هەریمی عەفرین ٤٦ ڕۆژە بەردەوامە، سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتاکانی بە هەمو جۆرە چەکێکی قورس و بەکەڵک وەر گرتن لە فڕۆکەی جەنگی هێرشی هەرێمی عەفرین ئەکەن. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا دەستیان کردەوە بە بۆردومانکردنى هاووڵاتیانى جندرێس
سوپاى داگیرکەرى تورکیا سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ بە فڕۆکەى جەنگى دەستیکردووەتەوە بە بۆردومانکردنى هاووڵاتیان و ناوندەى جندرێس لە عەفرین. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا دەستیان کردەوە بە بۆردومانکردنى هاووڵاتیانى جندرێس
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆوە دەستیان کردووەتەوە بە بۆردومانکردنی ناوەندی جندرێس. -
لە باشوورەوە ٦٠ گەنج چوونەتە عەفرین و بوون بە شەڕڤان و بەرگریى لێدەکەن
لە سەرەتاى هێرشى سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانى داعش و قاعیدە بۆ سەر عەفرین، تاوەکو ئێستا ٦٠ گەنج لە باشوورى کوردستانەوە چوونەتە عەفرین و بوونەتە شەڕڤان و شانبەشانى شەڕڤانانى تر بەرگرى لە عەفرین دەکەن. -
لە هێرشى سوپاى داگیرکەرى تورکیادا ٢١ فڕنى عەفرین خاپووربوون
هێرشەکانى سوپاى داگیرکەرى سوپای تورک بۆ سەرعەفرین ماوەى ٤٦ ڕۆژە بەردەوامە. لەو ماوەیەدا و بەهۆى بۆردومان و تۆپبارانەکانى ئەو سوپا داگیرکەرەوە ٢١ فڕنى عەفرین خاپووربوون. -
ناوی شەهید و بریندارەکانی گوندی فرێری جندرێس ئاشکرا بوون
لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندی فرێری-ی سەر بە جندرێس، ٢ هاوڵاتی شەهید بوون کە یەکێک لە شەهیدەکان کۆرپەیکی تەمەن سێ مانگانە. هاوکات لە ئەنجامی ئەو بۆردمانەدا ٨ هاوڵاتی مەدەنیی دیکە بریندرابوون.