ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
له ماوهی ٤٨ كاتژمێردا ٤٥٠ چهكداری داگیركهر له عهفرین كوژراون
له عهفرین كه ماوهی ٢ ڕۆژه شهڕ و پێكدادانی قورس له ئارادایه، ڕاگهیهندرا كه لهو دوو ڕۆژهدا ٤٥٠ چهكداری هێزهكانی داگیركهر كوژراون. -
دانیشتوانی شاری عهفرین ئهمڕۆ چالاكی قهڵغانی زیندوو دهستپێدهكهن
گهلی عهفرین سهرهڕای هێرشه سهختهكانی دهوڵهتی توركیای داگیركهر واری خۆی بهجێناهێڵێت. دانیشتوانی عهفرین له شارهكه چالاكیی قهڵغانی زیندوو دهستپێدهكهن. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندەکانى جندرێس و دەوروبەری عەفرین بۆردومان دهكهن
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا هاوکات لەگەڵ بۆردومانکردنى ناوەندى شاری عەفرین دەستیان کردووە بە بۆردومانکردنى گوندەکانى ناوچهی جندرێس و دەورووبەرى عەفرین. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ناوەندى شاری عهفرین بۆردومان دهكهن
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکار لە ئێستادا دەستیان کردووەتەوە بە بۆردومانکردنى ناوەندى شارى عەفرین، کە سەدان هەزار هاووڵاتیی مەدەنى لەو شارەدان. -
فیدراسیۆنى باکوورى سوریا: تا سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین
دەستەى بەڕێوەبەری فیدراسیۆنى دیموکراتیی باکوورى سوریا بانگى لە هەموو گەلان کرد، لە دژى هێرشی تورکیاى داگیرکەر بڕژێنە سەرشەقامەکان و ڕاپەڕن. -
هاوسهرۆكی پهیهده: له دژی قڕكردنی گهلی عهفرین، بڕژێنه مهیدانهكان
هاوسهرۆكی پهیهده بانگهوازی ئاراستهی كوردستانیان كرد كه بڕژێنه مهیدانهكان و خاوهنداری له بهرخۆدانی عهفرین بكهن. -
فۆزا یووسف: گهلی عهفرین له بهردهم مهترسی كۆمهڵكوژیی گهوره دایه
هاوسهرۆكی دهستهی بهڕێوهبهری فیدڕاڵیی باكووری سووریا هۆشداری دا له مهترسی كۆمهڵكوژكردنی گهلی عهفرین له لایهن سوپای توركیای داگیركهر و چهتهكانی. -
لە عەفرین گەل لە ئێشکگرتن دایە
لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستە، گەلی عەفرین و نوێنەرانی گەلانی باکوری سوریا، لە گەڕەکی ئەشرەفیەی عەفرین، قەڵغانی زیندویان دژی داگیرکاری تورکیا دروستکردوە. -
ئێستا لە قامشلۆ هەزاران کەس بۆ عەفرین لە مەیدانن
هەزاران کەس لە خەڵکی شاری قامشلۆ، وەڵامی بانگەوازییەکان بۆ خاوەنداریکردن لە عەفرینیان دایەوە و ڕژانە شەقام و مەیدانەکان. -
فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گەڕەکەکانی دەوروبەری عەفرین بۆردمان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا گەڕەکەکانی دەوروبەری عەفرین بۆردمان ئەکەن. -
چەند پەیامێکی بەپەلە بۆ خاوەنداری لە عەفەرین ڕاگەیەندران
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی، هەدیە یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دامەزرێنەری فەدراڵی باکوری سوریا و ئاسیا عەبدولـڵە، هاوسەرۆکی تەڤدەم، کە ئێستە لە عەفرینن و ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆکی تەڤدەم،، بانگی خاوەنداری خێرا لە عەفرین دەکەن. -
لە عەفرین، لە ٢٤ كاتژمێردا ۱٦۹ سەرباز و چەتە کوژراون
هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قهسهده، لە ٥۰ هەمین ڕۆژی بەرخودانی سەردەمی عەفریندا، ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئاشكرا كرد و کوژارانی ۱٦۹ سەرباز و چەتە و برینداربوونی سەدانی دیکەی ڕاگەیاند. -
شاندەکەى باشوور سەردانی شەهیدگەی دەلیل سارۆخانی قامیشلو-یان کرد
شاندێکی پێکهاتوو لە کەسایەتییە ئایینى و سیاسییەکانى باشوورى کوردستان کە بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانى سەردەم بەرەوە عەفرین بەڕێکەتبوون داوی گەیشتنیان بۆ شاری قامیشلو. -
یەپەگە؛ لە گوندی خالتا-ی عەفرین، ١٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
لە ڕۆژی ٥٠ هەمینی بەرخۆدانی عەفرین ، لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە وسوپای داگیرکەری تورکیا لە گوندی خالتا ١٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. -
ڕوانگەی سوری بۆمافەکانی مرۆڤ:ھاووڵاتیانی مەدەنی عەفرین لە دۆخێکی مەترسیداردان
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بانگەوازێکی ئاراستەی ھەریەکە لە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان وڕێکخراوە فریاگوزاریەکان کرد. -
شەڕ و بۆردمان لە عەفرین بەردەوامە
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورکیای داگیرکەر بە چڕى دەستیان کردووەتەوە بە بۆردومانکردنى ناوەندی عەفرین و دەورووبەری. -
شەڕڤانان لە دێرەزۆر؛ئامادەین بڕۆێن بۆ بەرگری کردن لە عەفرین
شەڕڤانانی پێکهاتەی عەرەبی ناو ڕیزەکانی یەپەگە/یەپەژە/قەسەدە،کەبەشدارن لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی هەرێمی دیرەزۆر،ڕایدەگەنن ئامادەن ھەرکات پێویست بکات بڕۆنە کانتۆنی عەفرین بۆ بەشداریکردن لە "بەرخۆدانی سەردەم" دژ بە سوپای تورکیاوچەتەکانی. -
لە ناوچەی ماباتا هاووڵاتیێکی مەدەنی شەهید بوو
لە ئەنجامی بۆردمانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا هاوولاتییکی تەمەن ٥٥ ساڵ شەهید بو. -
بەرخۆدانی عەفرین، لە چەند وێنەدا
لە عەفرین ٥٠ ڕۆژە گەل و شەڕڤانان شانبەشانی یەک لە بەرانبەری سوپای داگیرکەری تورکیادا لە بەرخۆدانییکی مێژوییدان. -
بە هۆی بۆردمانەوەکانی تورکیاوە ژنانی دووگیان لە عەفرین منداڵەکانیان لەبارئەچێت
بە هۆی بوردمان وهێرشی چڕی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر عەفرین ژماریک بەرچاو لە ژنانی دووگیان، منداڵەکانیان لە بارچووە. -
تورکیا دوابەدوای بۆردومانکردنی عەفرین دەستیکرد بە تۆپبارانکردنی ئەو شارە
سوپاى داگیرکەرى تورکیا ئەمڕۆ بە فڕۆکەى جەنگى بە چڕی ناوەندى عەفرین و دەورووبەرى بۆردومانکرد. ئێستاش لە دواى ئەو بۆردومانەوە بە تۆپخانەکانى دەستیکردووە بە تۆپبارانکردنى ناوەندی عەفرین و دەرووبەری. -
لە ٩ گوندی جندرێس، شەرا و بلبلێ شەڕێکى قورس لە ئارادایە
لە سێ بەرەى کانتۆنى عەفرینەوە لە و ٩ گوندی ناوچەکانی جندرێس، بلبلێ و شەرا شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانانى یەپەگە / یەپەژە و سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانی لە ئارادایە. -
شاندێکى پێکهاتوو لە کەسایەتییە ئایینى و سیاسییەکانى باشوور بەرەو عەفرین کەوتنەڕێ
شاندێکی پێکهاتوو لە کەسایەتییە ئایینى و سیاسییەکانى باشوورى کوردستانەوە بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانى سەردەم بەرەوە عەفرین کەوتنەڕێ. -
لە ٢ گوندى جندرێس شەڕێکى قورس لە ئارادایە
لە گوندەکانى کانى گەورکێ و قوربێ لە ناوچەى جندرێس شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانى یەپەگە / یەپەژە و سوپاى داگیرکەرۆ تورکیا و چەتەکانی لە ئاردایە. -
چەتەکانی بەرەی نوسرە لە بەندیخانەی غۆتەوە دەگوازرێنەوە بۆ ئیدلب
بە بەیاننامێک لە لە لایەن کۆمەڵی جەیش-ی ئیسلام بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتوووە، گیراوانى بەرەى نوسرە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتەوە بە چاودێری ئەوان ڕەوانەی ئیدلێب دەکرێن.