ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
زلار ستێرک: تێکۆشانی ئازادی کوردستان سەلماندی هەمیشەییە و لەبن نەهاتووە
زلار ستێرک ئاماژەی بەوەدا ئەوانەی سەدەیەکە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن دەسەپێنن بەر ئیرادەی پەکەکە کەوتن و گوتی: "بە هیچ جۆرێک ناتوانرێت تێکۆشانی ئازادی کوردستان سەرکوت بکرێت، ئیرادەیەکی هەمیشەییە." -
دەم پارتی: دەربارەی هەنگاوەکانی چارەسەر گفتوگۆمان کرد
دەم پارتی ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ جەهەپە و پارتی ڕەفا دەربارەی هەنگاوەکانی ئاشتی و چارەسەر گفتوگۆیان کردووە. -
کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و جەهەپە کۆتایی هات
کۆبوونەوەی نێوان هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان و سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل کۆتایی هات. -
تولای حاتەم ئۆغوللاری: کات کاتی بونیادنانی ژیانێکی یەکسانە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆبوونەوەی پەڕلەماندا قسەی کرد و گوتی: "کات کاتی بونیادنانی ژیانێکی یەکسان و وڵاتێکی هاوبەشە." -
کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و جەهەپە دەستی پێکرد
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە لە ناوەندی گشتیی جەهەپە بەڕێوەدەچێت. -
لقی دێرسیمی ئیهەدە: با تورکیا پەیمانی بێسەروشوێنانی نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ بکات
لقی دێرسیمی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لە چوارچێوەی (١٧-٣١) ئایار هەفتەی تێکۆشان لە دژی بێسەروشوێنکراون بە بەرچاوی گۆڕەپانی نێونەتەوەییەوە، لە گۆڕەپانی سەید ڕەزا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. -
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: دوو ڕێگامان لە پێشە یان هەڵوەشاندنەوەی وڵات یان پێکەوە بوون
نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ١٩ی ئایاردا سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد قسەی کرد و جەختی لە چارەسەری پێکەوەی بۆ تورکیا کردەوە. -
هەپەگە: هێرشەکانی سوپای تورک بۆسەر گۆڕەپانەکانی گەریلا بەردەوامە
هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بە بۆردوومان، چەکی قەدەغەکراو، تۆپ و هاوەن هێرشی کردووەتەسەر هەرێمەکانی زاپ، خواکوڕک، مەتینا و گارە. -
ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی دەستبەسەرکرا
ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەریی گشتی ئەنجوومەنی گەنجان و ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی دەم پارتی لیڤان ئۆرمان لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا. -
دەم پارتی: لەژێر چاودێری پەرلەماندا کۆمیسیۆنێک بە "دەسەڵاتی تەواوەتی"ـیەوە پێکبهێنرێت
پاش کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ پارتی دەڤا و سەعادەت، دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند دەبێت کۆمیسیۆنێک بە دەسەڵاتی تەواوەتییەوە لەژێر چاودێری پەرلەماندا پێکبهێنرێت. -
پەروین بوڵدان: پێویستە دەستبەجێ دانوستانەکان دەربارەی کۆمیسیۆنەکە دەست پێ بکات
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان پشتگیری لە بانگەوازەکەی سەرۆکی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی کرد دەربارەی پێکهێنانی کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان، گوتی: "پێویستە دەستبەجێ دانوستانەکان دەربارەی پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکە دەست پێ بکات". -
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی لەگەڵ باباجان دیداریان کرد
تولای حاتەم ئۆغوڵاری و تونجەر باقرخان هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی، لەگەڵ عەلی باباجان سەرۆکی گشتی پارتی دەڤا کۆبوونەوە. -
پەیامی زیندانیانی پەکەکە و پاژک بۆ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون
زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک بە پەیامێکی نووسراو، بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، گوتیان: "ئێمە خاوەنداری لە میرات و نەریتی ڕێکخستنیان دەکەین و تێکۆشانەکەیان دەگەیەنین بە سەرکەوتن". -
باخچەلی بانگەوازی کرد بۆ نەخشەڕێگایەک: با کۆمیسیۆنێک لە ١٠٠ کەس پێکبهێنرێت
دەوڵەت باخچەلی پاش بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە بانگەوازی کرد بۆ پێکهێنانی "کۆمیسیۆنی یەکێتی پشتیوانی نیشتیمانی" بە بەشداری پارتەکان. -
پەیامی ڕێبەر ئاپۆ: پێویستمان بە پەیمانێکی نوێیە
ڕێبەر ئاپۆ: "پێویستمان بە پەیمانێکی نوێیە لەسەر بنەمای خوشک_برایەتی. ئەوەی کردوومانە، گۆڕانێکی مەزنە لە پارادایمدا. سرووشتی پەیوەندیی نێوان تورک_کورد زۆر جیاوازە، ئەوەی زیانی بەرکەوتووە پەیوەندیی خوشک_برایەتییە". -
شەهیدانی مانگی ئایار لە ڕوسیا یادکرانەوە
لە ناوچەی تامبۆڤی شاری میچورینسکی ڕوسیا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە. -
شاندی دەم پارتی لە ئیمراڵی گەڕایەوە
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پاش ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، گەڕایەوە. -
شاندی دەم ئیمراڵیی دەم پارتی بۆ دیداری رێبەر ئاپۆ بەرێکەوتن بۆ ئیمراڵی
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بەرەوو دوورگەی ئیمراڵیی بەڕێکەووتن بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ. -
لە لوڕستان هاوڵاتییەکی کورد سزای زیندانیکردنی بەسەدا سەپێندرا
هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی لوڕستان کە بەشداری شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کردووە لە لایەن دەڵەتی ئێرانەوە سزای زیندانیکردنی بەسەدا سەپێندرا. -
دەم پارتی: لە ئاست شەهیداندا بەرپرسیارێتی گەورەمان دەکەوێتە ئەستۆ
دەم پارتی هەموو شۆڕشگێڕ، سۆسیالیست و وڵاپارێزانی یاد کردەوە کە لە تێکۆشانی ئازادی، یەکسانی و دیموکراسیدا گیانیان فیدا کرد و گوتی: "بە تایبەت لە ئاست شەهیدانی مانگی گوڵاندا بەرپرسیارێتی گەورەمان دەکەوێتە ئەستۆ." -
لە چەندین جێگە شەهیدانی پێشەنگی پەکەکە یاد کرانەوە
لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بە مەراسیمی شکۆدارانە یادی هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون کرایەوە. -
چالاکییەکان بۆ یادکردنەوەی قەیتان و ئاڵتون بەردەوامە
لە یادکردنەوەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، گوترا: "ئەوان خۆیان ڕێکخست و خۆیان ڕێکخست و ڕێکخستنێکیان بنیاتنا. ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆی ئێمە ئەوەیە، ئەم ڕاستییە تێبگەین و ئەزموونی بکەین". -
مەکەپە سەرەخۆشی لە گەل و تەڤگەری کورد کرد
پارتی کۆمۆنیستی ماویست (مەکەپە) بۆ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، سەرەخۆشی لە گەل و تەڤگەری کورد کرد. -
کەسوکاری بێسەروشوێنان لە ٤ شار بانگەوازیان کرد
کەسوکاری بێسەروشوێنان و کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لە ئێلح و ئامەد و جولەمێرگ و ئەزمیر چالاکیان ئەنجامدا و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی کەسوکارە بێسەروشوێنەکانیان کرد. -
چالاکیی دایکانی شەممە: دەبێت پێشوازی بکرێت لە داخوازییەکان بۆ ئاشتی
لە چالاکیی دایکانی شەممەدا، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تونجەر باقرخان ڕایگەیاند دەبێت پێشوازی بکرێت لە داخوازییەکان بۆ ئاشتی.