ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کەجەدەکە-ئە سەرهەڵدان و تێکۆشان لە وان لە دایکبوونەوەیەکە
کەجەدەکە-ئە سەرهەڵدانی وانی وەک قۆناغێکی لە دایکبوونەوە ناوهێنا و وتی: " گەلی کورد بینی، کە دەتوانێت بە سەرهەڵدان سەرکەوێت." -
لە ئەوروپا سڵاو لە بەرخۆدانی وان کرا: بەرخۆدان ژیانە!
ئەو سیاسەتەی حیساب بۆ ئیرادەی گەلانی وان و جورنە ڕەش و شەرناخ ناکات کە تێیدا کاندیدانی دەم پارتی براوە بوون، لە چەند شارێکی ئەوروپا شەرمەزارکرا. سڵاو لە بەرخۆدانی سەرکەوتووی وان کرا. -
دەسپێشخەریی گەلی کوردستان سڵاوی لە بەرخۆدانی مێژوویی کرد
دەسپێشخەریی گەلی کوردستان بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو سڵاوی لە بەرخۆدانی مێژوویی گەل کرد و گوتی: "سڵاو دەکەین لە جەژنی مەزنی بەرخۆدان کە لە تێکۆشان دژی فاشیزمدا ئیتر وەک شۆڕشی وان دەناسرێتەوە و پیرۆزی دەکەین". -
بۆ ڕێبەری گەلی کورد لە هامبۆرگ شەتڵ چێنرا
لە هامبۆرگ بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەتڵ چێنرا. -
چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری: سبەی لە ئامارا دەبین
چالاکوانان لە چەندین شار بەشداری ئێشکگری دادپەروەری بوون، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر زەوتکردنی ئیرادەی گەلی وان، دووپاتیان کردەوە بەبۆنەی ٧٥ هەمین ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەچنە ئامارا. -
زیندانیانی پەکەکە و پاژک: دەربازی قۆناغێکی نوێ دەبین، بەرخۆدانمان گەورەتر دەکەین
زیندانیانی پەکەکە و پاژک بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنیان تەواوکرد و بڕیاریاندا کە تەلەفون و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بایکۆت بکەن. زیندانیان وتییان: "دەپەڕینەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. بانگەوازی لە گەل دەکەین بەرخۆدانی گەورەبکەن." -
ماک: دەبێت بە ڕاپەڕین وەڵامی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل بدەینەوە
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ئەوەیان دیاریکرد کە سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان قبوڵ ناکرێت و بانگەوازی ئەوەیکرد بە ڕاپەڕین وەڵامی ئەم ڕەوشە بدەینەوە. -
هەبەدەهە: پاراستی ئیرادەی گەلی کوردستان بەرپرسیارێتی مێژوویمانە
هەبەدەهە ئاماژەی بەوەدا فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا گورزێکی قورسی خواردوە و هەڵوێست بەرامبەر هەوڵدانەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی دەم پارتی دەدین و وتی: پاراستی ئیرادەی گەلی کوردستان بەرپرسیارێتی مێژوویمانە." -
لەناوچەیەکی ئەنقەرە هێرشکرایە سەر بینای دەم پارتی
لە ناوچەی کەچیئۆرەنی ئەنقەرە هێرشکرایە سەر بینای دەم پارتی. -
بۆ دۆخی وان بانگەوازی لە کرێکار و ڕەنجدەران کرا
پەرلەمانتاری ئەمەپ دیلۆک سەڤدا کاراجا ئاماژەی بەوەکرد، کە دەبێت ڕێبازی نوێ دانانی قەیوم ببێتە ڕۆژەڤی تێکۆشانی هەمووان و بانگوازی تێکۆشانی لە کرێکار و ڕەنجدەرانکرد. -
یاساناس: فەرمانی دەستبەسەرداگرتنەکان لەلایەن ئەردۆغانەوە دراوە
یاساناسان ناڕەزایەتیان دژی دەستبەسەرداگرتنی گەورە شارەوانی وان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئەردۆغان لە کاتی پڕۆسەی هەڵبژاردندا ئاماژەی بەو جۆرە هێرشانە کردووە -
کتێبێکی هێڵکاری وێنەیی 'وێنە-ڕۆمان' بۆ ڕۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان
یەکەمین کتێبی وێنە-ڕۆمان لەسەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەناوی "ئازادی سەردەکەوێ-ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان بە وێنەکردن" لە ٤ی نیساندا لە بەرلین بڵاودەکرێتەوە. -
ئەرهان چاوشئۆغڵو ئەو دادوەری ئاکەپە، کە بڕیاری لە سەر عەبدوڵا زەیدانی دا
ئەرهان چاوشئۆغڵو سەرۆکی دادگای تاوانە قورسەکانی پێنجەمی ئامەدە، خەڵکی سۆڵحانە و سەر بە بنەماڵەیەکی هاوکارە کە لە دەیەپەوە چووەتە ناو ئاکەپە. هەروەها چاوشئۆغڵو بەو شێوەیە ناسراوە کە لە شاری وان کاری گڵاوی کردووە -
وەزیری پێشووی دەرەوەی سوید: دەبێت رێز لە ئیرادەی گەل بگیرێت
وەزیری پێشووی دەرەوەی سوید ئان لیندە سەبارەت بە زەوتکردنی ئیرادەی گەلی وان رایگەیاند، "دەبێت رێز لە ئیرادەی گەل بگیرێت، کە لە هەڵبژاردندا ئیرادەی خۆی نیشانداوە". -
سەرکەوتنی کوردان دیاری ڕۆژبوونی ڕێبەر ئۆجالانە
ئەم سەرکەوتنە دیارییەک بێت بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕێهەڤاڵانی. ئەم سەرکەوتنەی دەنگی گەل دیاریی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالانە. -
ناڕەزایەتی لە فرانکفۆرت: لەپێناو وان ڕاپەڕن
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، زەوتکردنی ئیرادەی گەلی وان بە چالاکییەک شەرمەزار کرا. -
ناڕەزایەتی دژی زەوتکردنی شارەوانی وان لە فەرەنسا
دەنگدەر و نوێنەری پارتە سیاسییەکانی فەرەنسا زەوتکردنی شارەوانی شاری مەزنی وانیان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان کرد بۆ پشتیوانی لە هاوسەرۆکی شارەوانییەکان. -
گەلی وان دیسانەوە ڕژایە شەقامەکان، لە چەند شارێک چالاکی ئەنجامدرا
گەلی وان پاش بەربانگ دژی کودەتاکەی ئاکەپە ڕژانەوە شەقامەکان، لە چەند شارێکی تورکیا و کوردستان ناڕەزایەتی پیشاندرا بەرامبەر زەوتکردنی ئیرادەی گەلی وان. -
دەم پارتی بانگەواز دەکات بۆ ئەنجامدانی چالاکی
ڕێکخستنی دەم پارتی ئامەد بانگەوازی لە گەلی کوردستان کرد دژی کودەتای سەر گەلی وان چالاکی ئەنجام بدەن و شەقامەکان پڕ بکەن لە دەنگ. -
ڕاگەیاندراو لە ئامەد: بەرامبەر کودەتا بێدەنگ مەبن
ڕێکخستنی دەم پارتی لە ئامەد دژی زەوتکردنی شارەوانی وان ڕاگەیاندراوی خوێندەوە و دەڵێت: "هۆشداری دەدەینە ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان زەوت بکەن. پێویستە هەمووان لە شوێنی خۆیانەوە دژی ئەم نادادییە بوەستنەوە و ناڕەزایەتی دیموکراتیک نیشان بدەن". -
ڕاپۆرتدەری تورکیای پەرلەمانی ئەوروپا: ئیرادەی گەل زەوت ناکرێت
ڕاپۆرتدەری تورکیای پەرلەمانی ئەوروپا ناچۆ سانچێز ئامۆر ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پێ نەدانی مەرسومی دەستبەکاربوونی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی وان عەبدوڵا زەیدان و گوتی: "ئیرادەی گەل بە هیچ شێوەیەک زەوت ناکرێت". -
کەنەکە: گەلی وان بەتەنها جێ مەهێڵن، خاوەنداری لە ئیرادەی خۆتان بکەن
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر نەدانی مەرسومی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی وان عەبدوڵا زەیدان و گوتی: "گەلی وان بە تەنها جێ مەهێڵن و خاوەنداری لە ئیرادەی خۆتان بکەن. -
سیناتۆرێکی فەرەنسی: دەیانەوێت سەرکەوتنی گەل زەوت بکەن
سیناتۆری فەرەنسی پاسکال ساڤۆلدێلی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پێنەدانی مەرسومی دەستبەکاربوون بە هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی وان عەبدوڵا زەیدان و گوتی: "دەیانەوێت سەرکەوتنی گەل زەوت بکەن". -
دەسپێشخەریی گەل: دژی زەوتکردنی ئیرادە بڕژێنە گۆڕەپانەکان
دەسپێشخەریی گەلی کوردستان بانگەوازی لە هەموو هێزە دیموکراتیکەکان کرد بەتایبەت کوردستانیان دژی زەوتکردنی ئیرادەیان لە وان، بە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان بڕژێنە گۆڕەپانەکان و تا بەدەستهێنانی ئەنجامێک لە گۆڕەپانەکان بن. -
دەم پارتی دژی "کودەتای سیاسی" وەستایەوە: سکاڵامان کردووە
دەم پارتی ڕایگەیاند نەدانی مەرسومی سەرکەوتن بە عەبدوڵا زەیدان "درێژەی کودەتای سیاسی"یە و تانەیان لە بڕیارەکە داوە.