ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە ئامەد لە دژی ماددەی هۆشبەرەکان ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت
بۆ دژوەستانەوەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر 'پلاتفۆرمی هۆشیاربە! تێکۆشان لە دژی ماددەی هۆشبەرەکان' لە ئامەد دامەزرا، لە ١٢ حوزەیران ڕۆژی پێنجشەمە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ ڕێپێوانێک ئەنجام دەدات. -
دەم پارتی لەسەر پرۆسەکە و نەخشەڕێیی چارەسەری کۆبووەوە
دەستەی بەڕێوبەریی ناوەندیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە سەرۆکایەتیی هاوسەرۆکانی گشتی تولای حاتەم ئۆغوللاری باقرخان لە باڵەخانەی ناوەندیی لە ئەنقەرە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست. -
داوای ئازادکردنی زیندانیی نەخۆش؛ موحەمەد ئەمین چام دەکرێت
بە مەبەستی ئازادکردنی موحەمەد ئەمین چام کە لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا بە دەست نەخۆشیی سەختەوە دەناڵێنێت و لە بەندینخانەی ئێلح ڕاگیراوە، سەر لە داوکاری گشتی ئێلح درا و داوای ئازاد کردنی کرا. -
تەنها سێ مانگ لەبەردەم تورکیادا ماوە پەیوەست بە 'مافی هیوا'ەوە
ئەو کاتەی کە کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا پەیوەست بە 'مافی هیوا'ـی ڕێبەر ئاپۆ بۆ تورکیای دیاری کردبوو، تەنها سێ مانگی ماوە و لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥دا کۆتای دێت. -
ئیهەدە دەربارەی خەدیجە ئۆناران نامەیەکی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نارد
ئیهەدە دەربارەی خەدیجە ئۆناران کە بەهۆی ناردنی پارە بۆ زیندانیان ٨ مانگە زیندانیکراوە، نامەی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نارد. -
شەهیدانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە یاد کرانەوە
لە ١١٦ مانگەیی کۆمەڵکوژکردنیادا شەهیدانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە یاد کرانەوە. -
هەڕەشە لە بنەماڵەی وریشە مورادی دەکرێت
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران هەڕەشەی دەستگیر کردن لە ئەندامانی بنەماڵەی وریشە کردووە و هاوژینی خوشکەکەی وریشە دەستبەسەر کراوە. -
ئازادکردنی زیندانییەک هەڵپەسێردرا
ئازادکردنی نیهاد شاهین کە ماوەی ٣٠ ساڵە خراوەتە زیندانەوە بەشێوەیەکی میزاجی لەلایەن بەڕێوەبەری زیندانی تەکیرداغەوە دواخرا. -
پارتی باستای سویسری داوای دیداری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کرد
پارتی باستای سویسریش پشتگیری خۆی بۆ کەمپینی "دەمەوێت لەگەڵ ئۆجالان دیدار بکەم' دەبڕی، کە هەڵمەتێکی نێونەتەوەییە بەخواستی دیدارکردنی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکراوە. -
لە تاقیکردنەوەکانی زانکۆیەکی میسڕدا پرسیار دەربارەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا
زانکۆی دەمەنهوری میسڕ، لە تاقیکردنەوەکاندا پرسیاری "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆی لە خوێندکاران کرد. -
لە عێراقەوە پشتگیریی بۆ کەمپەینی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دووپاتکرایەوە
دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە عێراق ڕایگەیاند پشتگیری لە کەمپەینی نێونەتەوەیی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەکات. -
ڕێبەر ئاپۆ پێنوسێکی پێشکەش بە منداڵان کردووە و گوتویەتی: پێکەوە ژیانێکی نوێ بونیات دەنێین
لەسەردانی بنەماڵەکاندا بۆ ئیمراڵی، ڕێبەر ئاپۆ دوای ٢٦ ساڵ چاوی بە منداڵان کەوت و لە دیدارەکەدا ڕێبەر ئاپۆ پێنووسێکی کردووە بە دیاری منداڵان و لە ئامێزی گرتوون و پێیانی گوتووە: "پێکەوە ژیانێکی نوێ بونیات دەنێین." -
ڕێبەر ئاپۆ: جەژنی قوربانی بێقوربانی لە گەلەکەم پیرۆز دەکەم
عومەر ئۆجالان، کە لە ئیمرالی لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دیداری ئەنجامدا، پەیامی ڕێبەر ئاپۆی سەبارەت بە جەژنی قوربان بڵاو کردەوە: "جەژنی قوربانی بە بێ قوربانی لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم. سڵاو بۆ گەلەکەم دەنێرم." -
بەبۆنەی جەژنەوە بنەماڵەکان سەردانی ئیمرالییان کرد
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بنەماڵەکان سەردانی ئیمرالییان کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و ٦ زیندانی دیکە دیداریان ئەنجام دا. -
زیندانییەکی سیاسی پاش ٣٠ساڵ بەشێویەکی هەڕەمەکی ئازاد ناکرێت
محەمەد بەهادین ئۆنجو کە بڕیار بوو لە ١٣ی حوزەیران ئازاد بکرێت، بە بڕیاری دەستەی چاودێری و بەڕێوەبرایەتی زیندان، ماوەی ٦مانگ ئازادکردنەکەی دواخرا. -
ئەرجان کانار: پاکێجی ١٠هەمی دادوەری کێشەی چارەسەری زیادتر دەکات
پارێزەر ئەرجان کانار سەبارەت بە پاکێجی دەیەمی دادوەری کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا، ڕایگەیاند کە ئەمە کێشەکان زیاتر دەکات و وتی: "مەبەستی ئاکەپە ئاشتی نییە. بەڵکوو بۆ ئەوەی بمێنێتەوە لە دەسەڵات، دەیەوێت بەردەوام بێت لە سیاسەتەکانی." -
سەردانی جەژنی نێوان پارتەکان بەردەوامە
پارتی سەرلەنوێ ڕەفا و پارتی سەعادەت و پارتی دەڤا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی دەم پارتییان کرد. -
لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش کرا
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییانەی بۆ زیندانیانی نەخۆش حەسەن ڕوزگار و کەریم بۆران ئەنجامدرا، داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش کرا. -
دایکانی شەممە: هیچ گۆڕستانێک نییە لە جەژندا سەردانی بکەین
دایکانی شەممە بۆ جاری ١٠٥٤هەمین لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای کۆبوونەوە و ئاماژەیان بەوەدا لە تێکۆشان بەردەوامن. -
دەم پارتی بە بۆنەی چەژنەوە لەگەڵ گەلدا کۆبووەوە
لە چەندین شار بۆ پیرۆزکردنی جەژن لە گەل دەم پارتی لەگەڵ گەل کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکاندا پەروین بوڵدان سەرنجی خستەسەر پرۆسەکە و گوتی: "پێویستە هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات." -
لە دووەم ڕۆژی جەژندا ئاکەپە سەردانی دەم پارتی کرد
شاندێکی ئاکەپە لە دووەم ڕۆژی جەژنی قورباندا بە مەبەستی پێرۆزکردنی جەژن سەردانی دەم پارتیان کرد و لە سەردانییەکەدا جەخت لەسەر پشتگیری بۆ پرۆسەی چارەسەری کرایەوە. -
تا دێت خواست بۆ کەمپینی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەم" بەرفراوانتر دەبێت
لە دوای ڕاگەیاندنی کەمپینی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەم" لەلایەن پلاتفۆڕمی ئاشتی و ئازادی ئەوروپا (EFFP) لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی تا دێت پشتیوانی و خواست بۆ بەشداربوون لە کەمپینەکە زیاتر دەبێت. -
پزیشکانی هەولێر و ئیدارەی سۆران بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند
پزیشكانی نیشتەجێی خولاو لە هەولێر و ئیدارەی سۆران ڕایانگەیاند لە كاتژمێر ٨ـی بەیانی ئەمڕۆوە بایكۆتی دەوام لە هەموو بەشەکانی فریاكەوتن و نەخۆشخانەكانی هەولێر و سۆران ڕادەگەیەنن. -
دوای ٣٠ ساڵ لە زیندانی ئەکرەم کار ئازاد کرا
ئەکرەم کار کە لە ساڵی ١٩٩٤ەوە خراوەتە زیندانەوە، ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی قورباندا لە زیندانی پانۆس ئازاد کرا. -
بە دواداچوون لە بارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی گەڕەکی ڕۆژئاوای ئامەد دەستیپێکرد
لە ئاگرکەوتنەوە گەڕەکی ڕۆژئاوا لە ناوچەی پەیاسی ئامەددا بیرجان چاڤدار و سێ منداڵی گیانیان لە دەستدا. هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورە شاری ئامەد سەرا بوجاک و دۆغان خاتوون پەیوەست بە ئاگرەکە لەبەردەم بینای شارەوانی ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.