ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ئەردۆغان: بۆ دەستووری بنەڕەتی نوێ ١٠ یاساناسم ئەرکدار کردووه
تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمار ڕایگەیاند بۆ دەستووری بنەڕەتی نوێ تورکیا تێکۆشانی دەستیپێکردووە و بەو بۆنەوە ١٠ یاساناسی ئەرکدار کردووە -
دادوەرێکی ئێران کوژرا
ڕاگەیاندرا دادوەرێکی باڵای ئێران بە ناوی ئیحسان باقری لە شاری شیرازی باشووری ئێران کوژراوە. -
تونجەر باقرخان: بانگەوازی بەڕێز ئۆجالان دیارییەکە تا پێکەوە داهاتووی خۆمان دیاری بکەین
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە پەرلەماندا قسەیکرد و ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کرد و گوتی: "وەرن پێکەوە ڕێگەکەمان دیاری بکەین. با ڕێگەکەمان بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بێت. با ڕێگەمان کۆمارێکی دیموکراتیک بێت." -
کۆبوونەوەکەی دەم پارتی و مەهەپە کۆتای هات
کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و مەهەپە لە ئۆفیسی پەڕلەمانی مەهەپە دوای ٤٠ خولەک کۆتای هات. -
کۆبوونەوەی دەم پارتی و مەهەپە دەستی پێکرد
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان دوای پێشوازیکردنیان لەگەڵ سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی چوونە کۆبوونەوە. -
ئاکەپە و دەم پارتی ڕۆژی چوار شەممە کۆدەبنەوە
ڕاگەیاندرا کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و ئاکەپە لە ٢٨ـی ئایار ڕۆژی چوار شەممە لە کاتژمێر ١٥:٠٠دا ئەنجام دەدرێت. -
ئەدهەم جومعە: بوونی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیا مەترسییەکی جددییە
ئەدهەم جومعە سەرنجی خستەسەر مەترسی هەبوونی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیا لە عێراق و وتی: "پێویستە عێراق بە زووترین کات هەوڵی چەککردنی گروپەکانی سەر بە تورکیا بدات لە کەرکوک و نەینەوا کە کە تورکیا بۆ جێبەجێ کردنی ئەجیندایی خۆی دایمەزراندوون." -
سزاکانی دۆسیەی نارین گوران پەسەندکران
یەکەمین فەرمانگەی سزادانی دادگای هەرێمی دیاربەرکر، سزای هەتاهەتایی لە دۆسیەی نارین گوران بۆ دایک و برا و مامەی نارین گوران، پەسەند کرد. -
دەم پارتی: دەبێت بەتەواوەتی چاو بە سیستەمی دادوەرییدا بخشێنرێتەوە
سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت داوای کرد بۆ تیمارکردنی برینە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی بنرێت و گوتی: "دەبێت بە تەواوەتی چاو بە سیستەمی دادوەرییدا بخشێنرێتەوە". -
ئازادکردنی حەسەن یاقوت به شێوەیەکی هەڕەمەکی ڕاگیراوه
ئازادکردنی حەسەن یاقوت کە لە زیندانی جۆری (S)ی ئانتالیا ڕاگیراوە بە بیانوی ئەوەی 'سەپاندنی پەشیمانی' قبووڵ نەکردووە، بە بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری و چاودێری زیندانەوە بۆ ماوەی ٦ مانگ دواخراوە. -
لقی ئامەدی ئیهەدە: کاتی ئەوەیە هەنگاوی جددی بنرێت
ئەرجان یڵماز سەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ(ئیهەدە) رایگەیاند؛ ئەو پرۆسەیەی کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە دەبێت بە هەنگاوی جددیی پەرەی پێبدرێت. -
کامەران عوسمان: هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە
ئەندامی تیمی سی پی تی ئەمریکی، کامەران عوسمان ئاماژەی بەوەدا هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامە و تەنانەت لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکی پەکەکەدا ٦١ جار چیایی گارە بۆردوومان کراوە. -
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پەیوەست بە کۆمەڵکوژییەکەی جزیرەوە داوای بەرگریکردنی لە تورکیا کرد
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پەیوەست بە دۆسییەی ئەو مەدەنیانەی لەکاتی قەدەغەکردنی هاتوچۆدا لە جەزیرە لە ژێرزەمینێکدا کۆمەڵکووژ کران، داوای بەرگریکردنی لە تورکیا کرد. -
تولای حاتەم ئۆغوللاری: ئامانجی سەرەکییمان گۆڕینی دەستوور نییە بەڵکو دیموکراتیزەکردنی تورکیایە
تولای حاتەم ئۆغوللاری هاوسەرۆکی دەم پارتی سەرەنجی خستەسەر مشتوومڕەکانی پەیوەست بە گۆڕینی دەستووری بنەڕەتیی و جەختی لەوەکردەوە ئامانجی سەرەکییان هەنگاونانە بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا. -
بەبۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە لە چەند شارێک چالاکی ئەنجامدرا
لە شەرناخ و ئامەد و ئیستەنبوڵ لە چوارچێوەی ١٥ ی ئایار، جەژنی زمانی کوردی چالاکی ئەنجامدرا. -
لەیلا گوڤەن: دەبێت دەوڵەت بە ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش جددییەتی خۆی نیشان بدات
١٢هەمین کۆنگرەی ئاسایی لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ـی جولەمێرگ لە نووسینگەی یاسایی جولەمێرگ بە بەشداری نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی بەڕێوەچوو. -
تولای حاتەم ئۆغوللاری: با دەوڵەت هەنگاو بنێت
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری گوتی: "ئەمە بیروڕای گشتی گەلی کوردە، کە بەدیلی قورسی داوە. بە کورتی ئەمە دەڵێن؛ ئاشتیمان دەوێت، با دەوڵەت هەنگاو بنێت." -
باقرخان: ڕێککەوتن دەبێت ببێتە دەقێکی نووسراوی یاسایی
تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند کە 'یاسای خوشک و برایەتی' هەمان 'یاسای یەکسانی'یە و وتی: "پێویستە ڕێککەوتنێک بکرێت و ئەمەش بکرێت بە 'دەقێکی نووسراوی یاسایی'. -
شەکەر: ڕۆڵ و ئەرکەکانی بەڕێز ئۆجالان متمانە بە گەلی کورد دەبخشێت
ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی دەبەپە بنیامین شەکەر ئاماژەی بەوەدا بەهۆی پڕۆسەکەوە گەل بە هیوایە، لە هەمانکاتدا ئاگادار و هۆشیارە. -
کلیچ: ئایا دەوڵەت چاوەڕوانی چیە کە هەنگاو نانێت؟
محەمەد ئەمین کلیچ هاوسەرۆکی مەبیا-دەرئاماژەی بە ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بۆ ئاشتی کرد و هەروەها بەهۆی هەنگاونەنانی دەوڵەتەوە پرسی 'ئایا دەوڵەت چاوەڕوانی چیە؟'. -
ئەردۆغان و شەرع لە ئەنقەرە کۆبوونەوە
سەرۆککۆماری تورک ئەردۆغان و سەرۆککۆماری سوریا ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە. -
کەسوکاری بێسەرشوێنکراوان لە ئامەد، ئێلح و جولەمێرگ کۆبوونەوە
کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان و کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لە ئامەد، ئێلح و جولەمێرگ بە دروشمی "با بێسەروشوێنکراوان بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگای بکرێن" چالاکییان ئەنجام دا. -
تولای حاتەم ئۆغوللاری پەیامی ڕێبەر ئاپۆیی بڵاو کردەوە
هاسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆبوونەوەی ئەنتەرناسیۆنالیست سۆسیالیستدا گوتی: "ئەم بانگەوازییە بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانە کە بە ڕوانگەی سۆیسالیستی و ئەنتەرناسیۆنالیستییەوە لە تورکیا و جیهاندا بەڕێوەدەبرێت." -
تونجەر باقرخان: کات کاتی بەرفراوانکردنی تێکۆشانی هاوبەشە
تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی لە کۆنگرەی پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) قسەیکرد و گوتی: "لە پێناو ئاشتییدا پەرە بە هاوپەیمانیمان بدەین. ئێستا کات کاتی مەزنکردنی تێکۆشانی هاوبەشە." -
سڵاڤۆی ژیژەک بۆ ڕێبەر ئاپۆ: تۆ ماندێلای هەموو سەردەمەکانی
فەیلەسوفی سلۆڤینی سڵاڤۆی ژیژەک لە نوێترین وتاریدا دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "ئۆجالانی ڕێبەر پەکەکە، ماندێلای سەردەمەکانە".