ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە توزلوچایەر یاد دەکرێنەوە
کادرانی پێشەنگ ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتان کە لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەدا شەهید بوونیان ڕاگەیاندرا، لە گەڕەکی توزلوچایەری ئەنقەرە یاد دەکرێنەوە. -
پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکیس-لینینیست، یادی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونی بەرز ڕاگرت
کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکیس-لینینیست (TKP-ML) عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە بەرخۆدانیان لە کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین مۆرکی خۆیان لە مێژوودا، یادکردەوە و ئاماژەی بەوەدا خاوەندارێتی لە یادکردنەوەیان دەکەن. -
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری پێشکەش کرا
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتیی و بەڕێوبەرایەتی زیندان کرد. -
دەبەپە: بەهێزکردنی بناغەی سیاسی و دیموکراتیک، بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە
لیژنەی بەڕێوەبەری دەبەپە دەربارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە، گوتی: "بە خاوەنداری لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بەهێزکردنی ئەم بناغەیە بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە". -
ئەرکان باش: پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد دەکەین
سەرۆکی گشتی پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) ئەرکان باش دەربارەی ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکە، گوتی: "کەس گومانی نەبێت کە سۆسیالیستەکان پشتگیری لە تێکۆشانی ماف و ئازادی گەلی کورد دەکەن". -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: بڕیارەکەی پەکەکە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە
تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند لەگەڵ بڕیارەکەی پەکەکە، ئەرکی هەمووان ئەوەیە "گۆڕان و گۆڕانکاری دیموکراتیک لە تورکیا مسۆگەر بکات، لەم ڕووەوە دەبێت هەنگاوی دەستبەجێ بنرێت و بنیاتنانی کۆماری دیموکراتیک بەرەوپێش ببرێت". -
باخچەلی: ئاشتی و برایەتی سەردەکەون
سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی پاش بڕیاری کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە، سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ و دەم پارتی و شاندی ئیمراڵی کرد و گوتی: "مەشخەڵەکە داگیرسا، ئەمڕۆ ئاشتی و برایەتی سەردەکەوێت. ئەمڕۆ سیاسەت و دیموکراسی سەردەکەوێت". -
پارتی چەپی ئەڵمانیا: پەکەکە هەنگاوێکی مێژوویی نا، دەبێت ئۆجالان ئازادبکرێت
پەرلەمانتار جانسو ئۆزدەمیر لە هەژماری فەرمی فراکسیۆنی پەرلەمانی پارتی چەپی ئەڵمانیا لە میدیای دیجیتاڵ، دەربارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "پەکەکە هەنگاوێکی مێژوویی نا". -
حکومەتی دیمەشق: ساتەوەختێکی گرنگە
وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا ئەسعەد شەیبانی ڕایگەیاند بڕیاری کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە بۆ ئارامی هەرێمەکە "ساتەوەختێکی زۆر گرنگە". -
دەمیرتاش: بەجۆشەوە پێشوازی لەم هەنگاوە مێژووییە دەکەین
سیاسەتمەداری کورد، سەڵاحەدین دەمیرتاش کە لە زیندانی ئەردنە گیراوە، دەربارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە، گوتی: "بەجۆشەوە پێشوازی لەم هەنگاوە مێژووییە دەکەین کە بۆ یادی سری نراوە". -
هاکان فیدان: بڕیارێکی گرنگ و مێژووییە
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان دەربارەی بڕیاری پەکەکە، گوتی کە بڕیارێکی "مێژوویی" و "گرنگە". -
باقرخان: لە پێش بونیاتنانی تورکیایەکی دیموکراتیکدا ئیدی بیانوویەکی ڕێگریی نەماوە
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان بە ڕاگەیاندراوێک سڵاوی لە بڕیارەکانی پەکەکە کرد و گوتی: "لە پێش چارەسەرکردنی پرسی کورد، بونیتانانی تورکیایەکی دیموکراتیک ئیدی هیچ بیانوویەکی ڕێگریی نەماوە." -
پەروین بوڵدان داوای لە پەرلەمان کرد بە ئەرکی خۆی هەستێت
پاش ئەوەی پەکەکە هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند، پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی داوای لە پەرلەمان کرد ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. -
نێچیرڤان بارزانی: بڕیارەکەی پەکەکە پێشهاتێکی مێژووییە
سەرۆكی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "پێشوازیی لە بڕیارەكەی پەكەكە و بە دەمەوەچوونی بانگهوازی بهڕێز ئۆجالان دەكەین ئەم بڕیارە بە هەنگاوێكی چارەنووسساز دەزانین و پێشهاتێکی مێژووییە." -
ئافکان ئالا: میکانیزمەکان بەگوێرەی پێویست جێبەجێ دەکرێن
جێگری سەرۆکی گشتی ئاکەپە ئافکان ئالا دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکانی کۆنگەرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە لێدوانێکدا گوتی: "بەگوێرەی پێویست میکانیزمەکانی پەیوەست بە پرۆسەکەوە جێبەجێ دەکرێن." -
ئۆزسۆی: پەکەکە دەستی ڕێبەرەکەی بەهێزترکرد
سیاسەتەمەدا هۆشیار ئۆزسۆی ئاماژەی بەوەدا پەکەکە بەم بڕیارەی ئەم دواییەیی لە پرۆسەی چارەسەرییدا دەستی ڕێبەر ئاپۆیی بەهێزکردووە و گوتی: "پەکەکە بە خاوەنداریکردنی لە ڕێبەرەکەی فیداکارییەکی مەزن دەکات و دەستی ڕێبەرەکەی لە گفتوگۆی پرۆسەکەدا بەهێز دەکات." -
هۆزان مزگین لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
یەکێک لە سیمبولەکانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان هۆزان مزگین (غوربەت ئایدن) لە ٣٣هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یادکرایەوە. -
لە شڕناخ ١٣هەرێم قەدەغە کرا: بڕینەوەی دارەکان بەردەوامە
له شڕناخ بڕینەوەی دارەکانی ناڕەزایەتی لێکەوتەوە. جگە لەوەش ١٣ هەرێمی ناوچەکە شاخەکانی گابار و جودی لەلایەن پارێزگاری شرناخەوە قەدەغە کران. -
دایکی ساکینە جانسز ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
دایکی ساکینە جانسز، زەینەب جانسزیەکێک لە کادرانی دامەزرێنەری پەکەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. -
پرسەی سری سورەیا ئۆندەر لە سەمسۆر کۆتایی هات
پرسەی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی لە سەمسور لە ٣ هەمین ڕۆژدا کۆتایی هات. -
دەستپێشخەری یەکێتی دیموکراتیک بەیاننامەکەی ئاشکرا کرد
دەستپێشخەری یەکێتی دیموکراتیک کە ڕۆژێک پێش لە ئامەد دامەزرا، بەیاننامەیەکی بۆ ڕای گشتیی بڵاو کردەوە. لە سەرەتادا باسی "تێکۆشان بۆ بونیاتنانی ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد" کرا. -
ئاکەنگین: بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە، دەىێت دەوڵەتی تورک هەنگاوی پێویست بنێت
ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) موستەفا ئاکەنگین ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی تورک دەبێت وەڵامێکی ئەرێنی پڕۆسەکە بداتەوە کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەستی پێکراوە و بۆ ئەوەی پڕۆسەکە سەرکەوێت، دەبێت هەنگاوی پێویست بنێت. -
مانگرتن لە خواردنی ئەندامانی ESP: پێویستە زیندانەکانی جۆری B دابخرێن
ئەندامانی پارتی سۆسیالیستی ستەملێکراوان ESP کە بۆ پشتیوانی لە هاوڕیەکانیان دەستیان بە مانگرتن کردووە، داوای داخستنی زیندانەکانی جۆری B دەکەن و ڕایانگەیاند کە ئەو جۆرە زیندانیانە بۆ هەموو کەسێک مەترسییە و پێویستە دابخرێن. -
دەم پارتی: مستەفا تەکیک هاورێیەکی زۆر هێژا بوو
دەم پارتی بە بۆنەی گیان لەدەستدانی مستەفا مەسعود تەکیک هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح رایگەیاند: "بە کەسایەتی تێکۆشەری خۆی، هەڵوێستی ڕێکخستنی و دڵسۆزی بۆ گەلەکەی، لە لایەن 'پارتیمانەوە هاوڕێێەکی زۆر هێژا بوو." -
هاوسەرۆکی ئێلحی دەم پارتی گیانی لەدەستدا
هاوسەرۆکی ئێلحی دەم پارتی، موستەفا مەسعود تەکیک بە جەڵتەی دڵ گیانی لە دەستدا.