ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
چالاکیی دایکانی شەممە: دەبێت پێشوازی بکرێت لە داخوازییەکان بۆ ئاشتی
لە چالاکیی دایکانی شەممەدا، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تونجەر باقرخان ڕایگەیاند دەبێت پێشوازی بکرێت لە داخوازییەکان بۆ ئاشتی. -
شاندێکی دەم پارتی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوە
ئەمڕۆ شاندێکی دەم پارتی کە لە باشووری کوردستانن، سەردانی پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبووبەرییان کرد و کۆبوونەوە. -
یاگمور یورتسەڤەر: با دەوڵەت و حکومەت بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ
لە دەستپێشخەریی ژنانی پێویستم بە ئاشتییە یاگمور یورتسڤەر دەڵێت؛ بۆ ئەوەی پەکەکە بڕیارەکانی جێبەجێ بکات دەبێت دەوڵەت و حکومەت بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ. -
لە ئامەد مەراسیمی جەماوەری بۆ یادکردنەوە شەهیدانی پێشەنگ ئەنجام دەدرێت
بۆ هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون لە ١٨ی ئایار ڕۆژی یەکشەممە مەراسیمێکی جەماوەری بەرز ڕاگرتنی یادکردنەوە ئەنجام دەدرێت. -
لە ئەستەنبوڵ یادی شەهیدانی پێشەنگی پەکەکە کرانەوە
لە چەندین ناوچەی ئەستەنبوڵ یادی هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون کرایەوە و پەیامی "بەردەوامیدان لەسەر ڕێگەی شەهیدان" درا. -
ڕۆژنامەوان حەقی بۆڵدان بەهۆی چاپکردنی دوو کتێبەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا
داواکاری گشتی ئامەد بە پاساوی بڵابوونەوەی دوو کتێب کە لە لایەن خاوەن دەزگای چاپ و پەخشی ئارام، ڕۆژنامەوان حەقی بوڵدانەوە بڵاوکرانەتەوە، لێپرسینەوەی دەستپێکرد. -
زاگرۆس هیوا: بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە ستراتیژی سەردەمی نوێ دیاری دەکات
زاگرۆس هیوا وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ئاماژەی بە دۆخی ئێستای پرۆسەکە کرد و گوتی: "بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە ستراتیژی ئەم سەردەمە دیاری دەکەن، دانوستان بۆ پرۆسەی ئاشتی هێشتا دەستی پێنەکردووە." -
پاش ٤٢ ساڵ وێنەیەکی مێژوویی بڵاوکرایەوە: وێنەیەکی ڕێبەر ئاپۆ لە دیمەشق
نووسەر ئەحمەد ئاکتاش بۆ یەکەمجار وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کە ٤٢ساڵ پێش گیراوە بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە. وێنەکە ڕۆژنامەی (خۆەبوون) بڵاویکردۆتەوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٣. -
توزەل: ئاشتییەکی شکۆمەند بەرپرسیارێتی هەموومانە
جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی ڕەنج لەڤەنت توزەل ئاماژەی بەوەدا دەبێت کۆمەڵگە خاوەندارێتی لە هەوڵدانەکانی ئاشتیی سری سورەیا ئۆندەر بکات و گوتی: "ئاشتییەکی شکۆمەند بەرپرسیارێتی هەموومانە بۆ سری." -
بۆ دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری نوێ پێشکەش کرا
بنەماڵە و پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ بەمەبەستی دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری نوێیان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد. -
عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە چەند شارێک یادکرانەوە
کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، لە چەند شارێک یادکرانەوە. -
هاوسەرۆکانی دەبەپە و دەم پارتی بەشداری مەراسیمی یادکردنەوەی قەیتان و ئاڵتون بوون
مەراسیمی یادکردنەوەی هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە توزلوچایەر لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە، مەراسیمەکە لە ماڵی ڕەزا ئاڵتون بەڕێوەدەچێت. -
باقرخان: پێویستە سەرنجمان لەسەر دەرفەتی ئاشتییەکی هەمیشەیی بێت
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە موش گوتی: "پێویستە سەرنجمان لەسەر ئایندەی تورکیا و دەرفەتی ئاشتییەکی درێژخایەن و دیموکراتیککردنی کۆمار بێت، بەڵام هەندێک دێن و شتی تر دەکەن". -
شارەوانی بولام شەقامێکی کرد بە ناوی سری سورەیا ئۆندەرەوە
شارەوانی شارۆچکەی بولامی سەمسور ناوی شەقامێکی کرد بە ناوی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەرەوە، کە ٣ ی ئایاری ٢٠٢٥ کۆچی دوایی کرد. -
وەزیری دادی تورکیا وەڵامی داواکارییەکانی پەیوەست بە مافی هیوا و چاوپێکەونی ڕۆژنامەوانانی دایەوە
یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا وەڵامی داواکاری ڕێبەر ئاپۆیی دایەوە پەیوەست بە کۆبوونەوە لەگەڵ ڕۆژنامەوانان و سیاستەمەدارن و گوتی: "ئەوەی پێوێست بێت لە چوارچێوەی یاساییدا دەکرێت." -
لێدوانی ئەردۆغان پەیوەست بە بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکەپە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی پارتەکەییدا بڕیارەکانی کۆنگرەی نائاسایی پەکەکەی هەڵسەنگاند. -
"سەرکەوتنی قۆناغی ئاشتی ڕەنگدانەوەی لەسەر تەواوی ناوچەکە ئەبێت"
محەمەد نەسڕەدین، چاودێری سیاسی و سیاسەتمەدار ستایشی بڕیارەكەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی كرد و بە هەنگاوێکی پراکتیکی بۆ هێنانەئارای ئاشتی دانا. -
قەیتان و ئاڵتون لە توزلوچایر یادیان کرایەوە: ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی ئێمەیە بەدیهێنانی ئاشتییە
عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە، کە لە کۆنگرەی ١٢هەمینی کۆنگرەی پەکەکەدا شەهیدبوونیان ڕاگەیەندرا لە گەڕەکی توزلوچایری ئەنقەرە مەراسیمی یادکردنەوەیان بۆ دانرا. -
حەیاتی قەیتان: هەتا کۆتایی لەگەڵتانین
حەیاتی قەیتان برای کادری پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان، پەیامێکی بۆ مەراسیمی یادکردنەوەکە نارد لە توزلوچایرنارد و ڕایگەیاند: "سەری ڕێبەر ئاپۆ، هەڤاڵانی، گەلەکەمان و بنەماڵەکانمان سەلامەت بێت، ئێمە تا کۆتایی لەگەڵتانین." -
نەتەوە یەکگرتووەکان: ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی پرۆسەکە
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز پێشوازی لە بریارەکانی کۆنگرەی پەکەکە کرد و باسی لەوەکرد ئامادەن پشتگیری بدەنە پرۆسەکە. -
پەیامی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتان
ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی نارد بۆ مەراسیمی یادکردنەوەی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە توزلوچایر، لە پەیامەکەدا دەڵێت: "لە تێکۆشانی ئێمەدا وەک ڕێبەرێکی هەمیشەیی درێژە بە هەبوونی خۆیان دەدەن". -
لە ئەدەنە کادرانی دامەزرێنەری پەکەکە قەیتان و ئاڵتون یاد کرانەوە
بۆ کادرانی دامەزرێنەری پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە مەڕاسیمی یاد کردنەوە ئەنجام درا. -
گەڕەکی توزلوچایر کانگای ئاپۆیی
ئەم گەڕەکە بچووکە کە کورد و عەلەوییە تورکمانە هەژارەکانی تێدانیشتەجێ بوو، لە پێشخستنی تەڤگەری شۆڕشگێڕی کوردستان جێگەیەکی گرنگ و کاریگەری زۆری هەیە. چونکە پایەی بنەڕەتی بزاوتی پەکەکە لەوێ دانرا. -
باقرخان: کۆنگرەکە دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاشتی و چارەسەر
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند دەرگای پرۆسەیەکی نوێ کراوەتەوە کە چەند ساڵە خەونی پێوە دەبینن، گوتی: "ئەو بڕیارانەی کە ١٢ ی ئایار ئاشکراکران، دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک". -
لە مانگی ئایارەوە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٩٦ زیندانی لە سێدارە دراون
کەمپینی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ٦٨هەمین هەفتەدا دژی سزای لەسێدارەدان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەداوە لە سەرەتایی مانگی ئایارەوە ٩٦ زیندانی لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون و یەکێکیان ژنە.