ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
هەفتەی داهاتوو دەم پارتی و مەهەپە کۆدەبنەوە
بڕیارە هەفتەی داهاتوو هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغوللاری لە پەڕلەمان لەگەڵ سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی کۆببنەوە. -
دەم پارتی و پارتی گەلەجەک کۆبوونەوە
لە ناوەندی گشتی پارتی گەلەجەک هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی گەلەجەک ئەحمەد داودئۆغلوو کۆبووەوە. -
دەم پارتی ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکانی خۆی ئاشکرا کرد
دەم پارتی ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکانی ئاشکرا کرد کە لە ٢٢ی ئایارەوە بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ئەنجام درابوون و گوترا: "سەرکەوتن و بە ئامانج گەیاندنی پرۆسەکە پێویستی بە تێکۆشانی چالاکی و ڕێکخستنکارییەکە لەناو گەلدا ئەنجام بدرێت." -
ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ٢٠ گرتووخانەدا بڵاوکرایەوە
نوسینگەی یاسایی ئامەد، کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (ئۆهەدە)، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و توای-دەر دەربارەی ٢٠ گرتووخانە لە ئامەد، خارپیت، ئەرزنجان و ئەرزەرووم ڕاپۆرتێکیان لە بەرانبەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ بڵاوکردەوە. -
لێپرسینەوە لە ڕۆژنامەنووس گوڵستان دورسون کرا
ڕۆژنامەنووس گوڵستان دورسون بەهۆی بەشداریکردنی لە چالاکیی ناڕەزایەتی سەبارەت بە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا. -
ئایشەگوڵ دۆغان: پێویستە پارتە سیاسیەکان هەموویان هاوکاری پرۆسەکە بکەن
وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند کە دەبێت هەموو پارتە سیاسییەکان هاوکاری پرۆسەکە بکەن و پەرلەمانیش بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ. -
تولای حاتەم ئوغوڵاری: ئازادی ژنان لەم وڵاتەدا بەدی دێت
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی ژنانی بەڕێوەبەرییە ناوخۆییە دیموکراتیکەکاندا قسەی کرد و گوتی: "ئێمە لەو باوەڕەداین کە دیموکراسی لەم وڵاتەدا بەدی دێت. یەکسانی نێوان ژن و پیاو و ئازادی ژنان لەم خاکەدا دەبووژێتەوە." -
بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، داواکاریی نوێ پێشکەش کرا
بنەماڵە و پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ بە مەبەستی دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری نوێیان ئاراستەی بەڕێوبەری گشتی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد. -
ماڵپەڕی دۆکومێنتاری ژیانەوەی کورد پەخشەکانی دەستپێکرد
زنجیرە دۆکومێنتاری ژیانەوەی کورد لە ماڵپەڕی خۆی دەستی بە پەخش کرد. -
لە دژی شارەوانی ئەستەنبوڵ ئۆپراسیۆنی نوێ ئەنجام درا
لە دژی شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ (IBB) ئۆپراسیۆنی نوێ ئەنجام درا، سەبارەت بە ٤٩ کەس بڕیاری دەستبەسەرکردن درا. -
دەتوانرێت ئەو سەرچاوانەی کە بۆ شەڕ تەرخان کرابوو، بۆ چارەسەرکردنی هەژاری بەکاربهێنرێت
سەرۆکی گشتیی دەڤ یاپ-ئێش ئۆزگور کارابولوت ئاماژەی بەوەدا ئەو سەرچاوانەی بۆ بەرهەمهێنانی چەک و F-35 بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی کۆمەڵگە بەکاربهێنرێت. -
ئۆزنور دەگەر: درێژە بە ڕێبازی ڕۆژنامەوانی ئاشتی دەدەم
ئۆزنور دەگەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز کە لە یەکەم دانیشتنی دادگادا ئازاد کرا، ڕایگەیاند: "لەمەو بەدوا بە بەرپرسیارێتیەکی گەورەترەوە درێژە بە خەباتی رۆژنامەوانی دەدەم." -
هاوڵاتیانی جۆلەمێرگ: تێکۆشان بۆ زمان و شوناسی کوردی بەردەوام دەبێت
پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) بە بۆنەی ١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی لە جۆلەمێڕگ و شەمزینان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە. -
لە سەمسور بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازکرا
نوێنەرایەتی ئۆهەدەی سەمسور و توای_دەر بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لەبەردەم دادگای سەمسور کۆبوونەوە. -
ئەردۆغان: تورکیا ناتوانێت بەم دەستوورەوە بەرەو ئایندە هەنگاوبنێت
سەرۆککۆماری ئاکەپەیی تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ناکرێت بە دەستووری کودەتاچییەکان کۆمەڵگە یەکبخرێت و بەرەو ئایندە هەنگاوبنرێت، گوتی: "پێویستمان بە دەستوورێکی مەدەنییە". -
بەڕێوەبەری هەواڵەکانی ژننیوز ئۆزنور دەگەر ئازادکرا
بەڕێوەبەری هەواڵەکانی ژننیوز ئۆزنور دەگەر لە دانیشتنی دادگادا، بڕیاری ئازادکردنی درا. -
باقرخان: لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و هەڵبژاردنێکی مێژووییداین!
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دادەڕێژرێتەوە، هەموو شتێکی وشک و نەگۆڕاو دەبێتە هەڵم و بەهەوادا دەچێت، گوتی: " لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و هەڵبژاردنێکی مێژووییداین". -
نیهاد ئەرەن: دەبێت دەستووری نوێی تورکیا ببێتە پەیمانێکی کۆمەڵایەتی
پارێزەر نیهاد ئەرەن جەختی لەوەکردەوە دەبێت کۆتایی بە هەموو ئەو بیرکردنەوە وشک و توندەڕەویانە بهێندرێت کە بە سیاسەتەکانی ئاسایش هاتوونەتەئاراوە دەبیت دەستووری نوێی تورکیا ببێتە پەیمانێکی کۆمەڵایەتی کە هەموو ڕەنگ و ناسنامەکانی وڵاتەکە بگرێتەخۆ." -
پەیامی پشتگیریی گریچن دوچکە_کلۆتز بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ
نووسەر و چالاکوانی ئەڵمانی_ئەمریکی گریچن دوچکە_کلۆتز بە پەیامێک پشتگیری خۆی دەربڕی بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ کە ٢٧ ی شوبات ئاشکرا کرا. -
بنەماڵەی قەیتان و ئاڵتون: ئەرکمانە ڕێپێوانەکەیان بە ئازادی تاجدار بکەین!
"لە قامیشلۆوە تا کۆبانێ، دەیان هەزار کەس خاوەندارییان کرد. هیچمان پێ ناگوترێت شایستەی ئەم خاوەندارییە مەزنە بێت. دیسانەوە دەڵێین: ئەرک و بەرپرسیارێتیمانە کە ئەم ڕێپێوانە مەزنەی هاوڕێ قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە ئایندەیەکی ئازاد تاجدار بکەین". -
زرێپۆشێکی پۆلیسی تورک خۆی بە ماتۆڕسکیلێکدا کێشا و برینداری لێکەوتەوە
لە شاری وان، زرێپۆشێکی پۆلیسی دەوڵەتی تورک خۆی بە ماتۆڕسکیلێکدا کێشا و دوو سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی بریندار بوون. -
ناڕەزایەتییەکان لە دژی سزای لە سێدارەدانی ئێران زیاتر دەبن
بە هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و شارەکانی ئەوروپا دەنگی ناڕازی دژ بە سزای لەسێدارەدان بەرز کرایەوە کە دەوڵەتی ئێران ئەنجامی دەدات، ژنانی زیندانی پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتەکە ڕاگەیاند. -
لێپرسینەوە لە چەند ڕۆژمەوانێک کرا
لە دژی چوار ڕۆژنامەوان کە بەشداری چالاکییەکانی پەیوەست بە هەردوو ڕۆژنامەوانی شەهید؛ نازم داشتان و جیهان بیلگین بوو، لێپرسینەوە دەستپێکرا. -
پارێزەر ڕووکەن گولاگاجی دەستبەسەر کرا
لە پارێزەرانی ناوەندی گشتیی ئۆهەدە، ڕووکەن گولاگاجی لە کاتی سەردانیکردنی بۆ گرتووخانەی کاندرای دەستبەسەر کراوە، کە بۆ کاری پیشەیی سەردانی کردووە. -
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرتن و زیندانیکردنی هاوڵاتییانی کورد بەردەوامە
هەڵمەتی زیندانیکردنی هاوڵاتییانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا هاوڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد زیندانیکرا و هەروەها هونەرمەندێکی خەڵکی ئیلام سزا درا.