ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
هاوسەرۆکانی دەم پارتی بۆ پیرۆزبایی کردنی جەژن، پەیوەندیان بە پارتە سیاسیەکانەوە کرد
هاوسەرۆکانی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیوەندییان بە سەرۆکی پارتە سیاسییەکان و بنەماڵەی شەهیدانەوە کرد و پیرۆزباییان لێکردن. -
ئایدار: ئەم پروسەیە تاک لایەنە ناچێتە پێشەوە
زوبەیر ئایدار ڕایگەیاند، حکومەت سەبارەت بە پرۆسەکە هەنگاوی پێویستی نەناوە و وتی: "دەبینین حکومەت ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆی جێبەجێ ناکات. سەرقاڵکردنێک دیارە. نابێت ئەمە بکرێت. پێویستە ڕاستگۆیانە نزیک ببنەوە. ئەم پرۆسەیە تاک لایەنە ناچێتە پێشەوە". -
فەیلەسوفی فەڕەنسی ئالان بادیۆ نامەیەکی پشتیوانی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد
فەیلەسوفی فەرەنسی و بیرمەدنی ئالان بادیۆ نامەیەکی پشتیوانی و هاوخەباتی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد و لە نامەکەیدا دەڵێت: "خواستی هەرە بە هێزمان ئەوەیە کەناڵەکانی پەیوەندیکردن و دیدارکردنت بڕەخسێندرێت" -
شیلان چەلیک: پاکێجی نوێی دادوەری لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا نییە
شیلان چەلیک، جێگری نووسینگەی پارێزەرانی ئامەد ڕایگەیاند، ١٠هەمین پاکێجی دادوەری لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا نییە و وتی: "پێویستە سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسایی پرۆسەکە هەنگاو بنرێت." -
کەنەکە بە پەیامێک جەژنی قوربانی پیرۆز کرد
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی لە گەلانی کوردستان و هەموو گەلانی جیهانی ئیسلامی پیرۆز کرد. -
پەیامی دەم پارتی بۆ پیرۆزکردنی جەژنی قوربان
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی هاتنی جەژنی قوربانیان لە هەموو گەلان پێرۆز کرد و گوتییان: " پێویستمان بە هێزی ئاشتیخوازی جەژنە و هیوادارین جەژنی قوربان بۆ هەموومان ئاشتی، ئازادی و یەکسانی بێنێتەئاراوە." -
مانگرتنی گشتی کرێکاران لە ئیزمیر کۆتای هات
مانگرتنی گشتی کرێکارانی شارەوانی گەورە شاری ئیزمیر دوای قبوڵکردنی جیاوازی هەڵاوسانی لەسەدا ١٩ کۆتایی هات. -
دەم پارتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵی شەرمەزار کرد.
دوای بڵاوبوونەوەی دیمەنی کاتی گرتن و گواستنەوەی ئەو کەسانەی لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە شارەوانییەکانی سەر بە شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵدا دەستبەسەرکران، دەم پارتی بە پەیامێک گرتنەبەرەکانی شەرمەزارکرد و بە 'هەراسانکردنی سیاسی' ناوی برد. -
لە لێپرسینەوەی دژ بە شارەوانییەکانی سەر بە شارەوانی ئەستەنبووڵ ٢٢ کەس دەستبەسەرکرا
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان دژ بە شارەوانییەکانی جەهەپە؛ شارەوانییەکانی بویکچکەمەجە، ئاڤجلار، غازیعوسمان پاشا، سەیهان و جەیهان کە سەر بە شارەوانی گەورە شاری ئەستنەبوڵن ٢٢ کەس دەستبەسەرکرا. -
پاکێجی ١٠ـەمینی دادوەریی لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا
پاکێجی ١٠ـەمینی دادوەریی لە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قەبوڵ کرا، پشنیاری پاکێجی دادوەریی کە لە ٣٠ خاڵ پێکدێت، دوای ڕەخنەکانی دەم پارتی و لایەنە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە بە دەرهێنانی هەشت خاڵ پاکێجەکە لە پەرلەمانی تورکیا تێپەڕێندرا. -
دەقی چوار خاڵەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە پێشکەشی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەی کردووە
ڕێبەر ئاپۆ لە دیدگا بەرفراوەنەکییدا کە بۆ کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە ناردبوو سەرنجی خستووەتەسەر چوار خاڵی بنەڕەتی. هەر چوار خاڵەکە لە ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بڵاوکرایەوە. -
لە ڕاپرسییەکەدا ٧١،٥٪ خەڵکی بە ئەرێنی لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە دەڕوانن
ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەیدانیی سۆسیۆ-پۆلەتیک لە ڕۆژانی ١٨-٢٠ـی مانگی ڕابردوو، لە ١٦ شاری باکووری کوردستان، ڕاپرسییەکی ئەنجامدا و ڕای گشتی شەقامی کوردیی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە هەڵسەنگاند. -
دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ کۆنگرەی ١٢ـەمین ناردبووی لە ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بڵاوکرایەوە
ڕۆژنامەی سەرخۆبوون دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ کۆنگرەی ١٢ـەمینی ناربوویی و هەموو بەڵگەکانی کۆنگرەی بڵاوکردەوە. سەرخۆبوون ڕایگەیاند کۆتایی بە وەشانی بێپچڕانی ٤٤ ساڵەی خۆی هێناو و گوتی: "هەموو شتەکان لە پێناو سەرەتایەکی نوێ و بە هێزتردایە." -
نوعمان کورتولموش جارێکی دیکە بوویەوە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
لە گەڕی سێیەمی دەنگدانی لیژنەی گشتیی پەرلەمانی تورکیادا، بە دەنگی ٣٢٩ پەرلەمانتار، جارێکی دیکە نوعمان کورتولموش بوویەوە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. -
کۆمەڵەی پارێزەرانی ئۆهەدە و توای-دەر بۆ زیندانیانی نەخۆش چالاکیان ئەنجامدا
کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD) و TUAY-DER لە جۆلەمێرگ پێکەوە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زنیدانیانەی ئازادکردنیان دواخراوە کرد. -
تولای حاتەم ئۆغوللاری بانگەوازی لە ئەنقەرە کرد سەردانی ڕۆژئاوا بکات
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری بانگەوازی لە بەرپرسانی حکومەت کرد سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن و گوتی: "گەر ئەمە بکرێت ئەوا دەبێتە هاوکارییەکی باشی پرۆسەی ئاشتی لە هەرێمەکەدا." -
باخچەلی: جگە لە پارێزگاریکردن لە خوشک-برایەتی هیچ ڕێگەیەکی دیکەمان نییە
سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی لە پەیامێکیدا کە بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە داوێتی گوتی: "جگە پارێزگاری لە مافی خوشک-برایەتی هیچ چارە و ڕێگەیەکی دیکەمان نییە." و بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە پرۆسەکەی کرد. -
باقرخان: پێداچوونەوە بە ڕابردووی ئەم وڵاتەدا یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی ئاشتی
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە بیرهێنانەوەی پیشەگەرانی کورددا کە ٣١ پێش ئێستا کوژران قسەیکرد و گوتی: "پێداچوونەوە بە ڕابردووی ئەم وڵاتەدا یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی ئاشتی." -
ڕەشنووسی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕەگەزپەرستی دژی کورد لە ژاپۆن ئامادە دەکرێت
پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی عومەر ئۆجالان ڕەشنووسی لێکۆڵینەوەیەکی پێشکەش بە پەرلەمان کرد بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی قسەی ڕقاوی، وەدەرنانی کۆمەڵایەتی، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و هەڵاواردنی دامەزراوەیی دژی کورد و عەلەی لە ژاپۆن. -
پزیشکانی تەندرووستی سلێمانی گردبوونەوە
پزیشكانى نیشتهجێى خولاو له سنوورى پارێزگای سلێمانى باشووری کوردستان لەبەردەم نەخۆشخانەی شار بۆ داواکردنی مافەکانیان گردبوونەوە. -
بومەلەرزەیەک لە مەڕمەڕە ڕوویدا و کەسێک گیانی لە دەستدا و ٦٩ـی دیکەش بریندار بوون
لە کەناراوەکانی ناوچەی مەڕمەڕەی موگلای دەریای سپیی ناوەڕاست بە گوڕی ٥.٨ پلەی ڕێختەر بومەلەرزەیەک ڕوویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستدا، ٦٩ کەسی دیکەش بریندار بوون. -
هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی لە ئەنقەرە کۆ بوونەوەی ئەنجامدا
دەم پارتی لەگەڵ ئەو پارتیانەی کە لە نێو هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادیدان کۆبوونەوەی ئەنجامدا و لە سەر پرۆسەی چارەسەری و گوشارەکانی حکومەت بۆ سەر هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و هەنگاوەکانی هاوپەیمانییەکە لە سەردەمی نوێدا وتووێژیان کرد. -
ئیمام چەلیک دەمیر پاش ٣٠ ساڵ زیندان ئازادکرا
ئیمام چەلیک دەمیر کە لە ساڵی ١٩٩٥ لە دێرسیم دەستگیرکرا و بۆ ماوەی ٣٠ساڵ لە ١٢زیندانی جیاوازی تورکیا، ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی سەخت بووەوە ئەمڕۆ پاش تەواو بوونی سزا سەپێندراوەکەی ئازاد کرا. -
دەم پارتی پەروین بوڵدانی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژارد
دەم پارتی پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری شاری وانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژارد. -
سبەینێ لە پەرلەماندا هەڵسەنگاندن بۆ پاکێجی ١٠ـەمینی دادوەری دەکرێت
سبەینێ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیادا پاکێجێ ١٠ـەمینی دادوەری دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و هەڵسەنگاندیی بۆ دەکرێت.