ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
پارتی شۆڕشگێڕی: لەگەڵ خواستەکانی گەلی کوردداین بۆ ئازادی و دیموکراسی
پارتی شۆڕشگێریی یەکگرتوو (مەیەکە) بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند لەگەڵ خواستەکانی گەلی کورددان بۆ ئازادی و دیموکراسی. -
ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان و دەم پارتی
ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و هاسەرۆکانی دەم پارتی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشییان ئەنجام دا و گوترا: "پێویستە لە پێناو دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لە تورکیادا، پێکەوە بە باشترین دەرفەتە مێژووییەکان بەکاربهێنین." -
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی دەم پارتی کرد
سەرۆک پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتولموش لە پەرلەمان سەردانی هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی کرد. -
پارێزەر ئاڵپسۆیی: پاکێجی یاسایی جێجەجێکردن لە دەرەوەی پێوانەی یەکسانییە
پارێزەر شوکرو ئاڵپسۆی گوتی: "لەم گۆڕانکارییەی کە لە یاسای جێبەجێکردنەدا دەکرێت، مافی هیوا دیاری نەکراوە بۆ زیندانیانی هەمیشەیی. قەدەغەکردنی ئازادکردنی مەرجداریش بەردەوامە. ئەمەش دەرخەری ئەوەی گۆڕانکاری لە یاسای جێبەجێ کردندا یەکسانانە نییە." -
یاشۆدوون: پێویستە دەسەڵات بە هەنگاونانی جددیانەوە نزیکی پرۆسەکە ببێتەوە
ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی دەبەپە موستەفا یاشۆدوون ئاماژەی بەوەدا پێویستە دەسەڵات بە شێوەیەکی جددیانە نزیکی پرۆسەکە ببێتەوە و هەنگاوی یاسایی بنێت. -
ئەتهەم سارسولوک یادی کرایەوە
ئەتهەم سارسولوک لەو شوێنەی کە تیرۆر کرا یادی کرایەوە. -
تولای حاتەم ئۆغوللاری: پرۆسەکە پێویستی بە هەنگاوی گرتنەبەری یاساییە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆنگرەی ئاوارتەی ڕحای دەم پارتییدا قسەیکرد و گوتی: "تا ئێستا دەسەڵات هیچ هەنگاوێکی بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی نەناوە، پرۆسەکە پێویستی بە هەنگاوی گرتنەبەری یاساییە و تەنها بە لێدوانی بریقەدار نابێ." -
جەبار یاوەر: بەڕێز ئۆجالان بە دەستپێشخەرییەکەی دەرگای بەڕووی پرۆسەی چارەسەرییدا کردەوە
جەبار یاوەر، شارەزای بواری سەربازیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا سەرنجی خستەسەر پرۆسەی چارەسەری و گوتی: " بەدەستپێشخەرییەکەی بەڕێز ئۆجالان و بڕیارەکانی پەکەکە ئێستا نۆرەی تورکیایە و پێویستە گۆڕانکاری لە دەستووردا بکات و زیندانییانی سیاسی ئازاد بکات." -
هەبەدەهە یادی پێشەنگانی تەڤگەری شۆڕشگێڕی هیندستانی بەرز ڕاگرت
کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە پێشەنگەی تەڤگەری شۆڕشگێڕی هیندستان باساواراج و ٢٧ شەڕڤانی گەلی بە ڕێز و حورمەتەوە یاد کردەوە و سڵاوی لە بەرخۆدانی هەکەپە (ماویست) و سور کرد. -
دیلان کونت ئایان: نابێت یاسای جێبەجێ کردن دوابخرێت
پەرلەمانتاری رحای دەم پارتی دیلان کونت ئایان ئاماژەی بەوەدا پاکێجی دەیەمینی دادوەری وەڵامی چاوەڕوانییەکان ناداتەوە و دەستنیشانی کرد نابێت هەموارکردنەوەی یاسای جێبەجێ کردن دوابخرێت. -
پاکێجی دادوەری دەیەمین لەلایەن کۆمسیۆنەوە پەسەند کرا
وێڕای ناڕەزایەتی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان پاکێجی دەیەمی دادوەری لەلایەن دەستەی دادی پەلەمانی تورکیاوە پەسەند کرا. -
دەم پارتی: ١٠هەمین پاکێجی دادوەری چاوەڕوانییەکانی گەل جێبەجێ ناکات
دەم پارتی ڕایگەیاند کە ١٠هەمین پاکێجی دادوەری چاوەڕوانییەکانی گەڵ جێبەجێ ناکات. دیلان کونت ئایان پەرلەمانتاری دەم پارتی وتی: "ڕای گشتی چاوەڕێی ئازادکردنی بێ مەرجی زیندانیانی نەخۆش دەکات بەبێ جیاوازی." -
لە ئەستەنبوڵ دژی دەستبەسەرکردنەکان ناڕەزایەتی نیشاندرا
ڕێکخراوی شاری ئەدەنەی جەهەپە دژی بڕیاری دەستبەسەرکردنی ٤٧کەس لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی "گەندەڵی" دژی شارەوانی ئەستەنبوڵ ناڕەزایەتیان نیشاندا. -
لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش نەبیۆغلۆ و باشداش کرا
لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە ڕاگەیەندرا دۆخی تەندروستی زیندانیانی نەخۆش فورات نەبیۆغلۆ و مەجید باشداش تا دەچێت خراپتر دەبێت و داوای ئازاد کردنیان کرا. -
ئەکین جەرەن دۆغرواک لە ٢٠هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یادکرایەوە
شەهید ئەکین جەرەن دۆغرواک لە ٢٠هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لەسەر مەزارەکەی یادکرایەوە. -
تولای حاتەم ئۆغوللاری بەشداری چالاکی کەسوکاری بێ سەروشوێنان بوو
تولای حاتەم ئۆغوللاری هاوسەرۆکی دەم پارتی لە بەشداری چالاکی کەسوکاری بێسەروشوێنان دا گوتی: "دووپاتێکەینەوە پێویستە چارەنووسی هەموو کەسانی بێسەروشوێنان دیاری بکرێت." -
دەم پارتی: دەبێت کۆتایی بەم ئۆپراسیۆنانە بێت
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنەکانی سەر شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ نیشان دا و گوتی؛ دەبێت کۆتایی بەم ئۆپراسیۆنانە بێت. -
دەبەپە و دەم پارتی یادی ١٢ـەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی گازییان کردەوە
دەبەپە و دەم پارتی لە ١٢ـەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی گازییدا گوتیان: "ڕووناکی درەوشاوەی بەرخۆدانی گازی ڕێ ڕۆشنکەرەوەی ڕێگەمانە." -
سەرحەد ئەرەن: پێویستە دەوڵەتیش هەنگاو بنێت بۆ پرۆسەکە
پەرلەمانتار سەرحەد ئەرەن ئاماژەی بەوەدا ئەو هەنگاوانەی ناوە تا ئەوەی ڕێگە بۆ هەنگاونانی تورکیا بکاتەوە و گوتی: "گەر تورکیا دەیەوێت پرسەکانی چارەسەر بکات و لە نێو هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا جێبگرێت دەبێت پەیوەست بەمانەوە هەنگاوی ڕوون بنێت." -
لە شڕناخ سەربازێکی پسۆری سوپای تورک خۆی کوشت
ڕاگەیاندرا سەربازێکی پسپۆری سوپای تورک بە ناوی ئۆ. س بە شێوەیەکی گوماناوی خۆی کوشتووە. -
لە دژی شارەوانییەکانی ئەستەنبوڵ چەندین ئۆپەراسیۆنی نوێ ئەنجام درا
لە دژی شارەوانییەکانی سەر بە شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ چەندین ئۆپەراسیۆن پێکهێنرا و لە دژیی سەرۆک شارەوانییەکانی ئەستەنبوڵ بڕیاری خستنەژێر چاودێری بۆ ٤٧ کەس درا. -
تاوانبارانی دۆسیەی کوشتنی نارین گۆران سزا دران
لە دانیشتنی دۆسیەی کوشتنی نارین گۆران، بۆ ١٥کەس لەو تاوانباران سزا برایەوە. -
لە مێرسین بۆ زیندانیانی نەخۆش بانگەوازی کرا: سوتاندنی دۆسیەی سزاکان ڕابگرن
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە دروشمی "سوتاندنی دۆسیەی سزاکان ڕاوەستێنن" بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی ئیمرالییان کرد. -
ئۆزەل: پرۆسەیەک کە پەرلەمان تێدا دەخیل نەبێت سەرناکەوێت
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان قسەی کرد و وتی: "پڕۆسەیەک کە پەرلەمان تێدا دەخیل نەبێت سەرناکەوێت." -
دەم پارتی بە فەرمی کاندید بوونی جەنگیز چانداری تۆمار کرد
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) جەنگیز چاندانی وەک کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان تۆمار کرد.