ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری نوێ پێشکەش کرا
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان داواکاری نوێیان پێشکەشکرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی'ناوەندێکی لەشفرۆشی' چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی یولاش ئادالی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە ئەسەنیۆرتی ئەستەنبوڵ لە دژی ناوەندێکی لەشفرۆشی و بازرگانی ماددەی هۆشبەر چالاکیان ئەنجام داوە. -
لە قەیسەریە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی دەم پارتی کرا
لە ناوچەی کۆجاسینانی قەیسەریە لە دژی ئۆتۆمبێلێکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) هێرشی چەکداری ئەنجامدرا. راگەیەندرا کە تەقەکەرەکە دەستبەسەرکراوە. -
ئەندامانی ئۆهەدە چوونە سەردانی ئەمینە شەنیاشار
ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد درێژە بە چالاکییەکەی دەدات، ئەمڕۆ لەبەردەم وەزارەتی داد ڕۆژووەکەی شکاند و چووە پەرلەمان. -
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ٥٢ ڕۆژە بەردەوامە
ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و ٢ کوڕەکەی لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە، ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانباران و ئازادبوونی کوڕەکەی دیسانەوە لەبەردەم وەزارەتی دادی تورکیا دەستی بە ئێشکگری دادپەروەری کردەوە. -
ئیهەدە کۆنفرانسی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی ئەنجام دەدات
لقی ئامەدی ئیهەدە "کۆنفرانسی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی" ئەنجام دەدات. -
لە بەرلین پانێڵی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی بەڕێوەچوو
پلاتفۆرمی پشتیوانی لە زیندانیان لە چوارچێوەی ١٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی زیندانیانی سیاسی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا پانێڵێک بەڕێوەچوو، بانگەوازکرا بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی شۆڕشگێڕ. -
دەم پارتی: ئێمە سەپاندنی "پشکنین" لەسەر دەمیرتاش ڕەت دەکەینەوە
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی سەپاندنی "پشکنینی شکۆشکێن" لەسەر سیاسەتمەداری کورد سەڵاحەدین دەمیرتاش کە لە زیندانی ئەدرنە بەشێوەیەکی ناهەق ڕاگیراوە، شەرمەزار کرد. -
دەمیرتاش پشکنینی ڕەتکردەوە و نەچووە دیداری پارێزەران
سیاسەتمەداری کورد سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدرنە ڕاگیراوە، فشاری پشکنینی ڕەتکردەوە، بۆیە نەچووە دیداری پارێزەرانی. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە کارگەیەکی ڕیساکلینی بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان سوتاند
جەنگاوەرانی باران سەرحەتی هەبەدەهە ڕایانگەیاند؛ لە بۆرسا بارزگانێکیان بە ئامانج گرتووە و لە دژی کارگەیەکی ڕیسالیکردنی ئەو بازرگانە، چالاکیەکی سابۆتاژیان ئەنجام داوە. -
ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگی نەرۆز لە نەمسا
هاوسەرۆکی جڤاکی ئازاد، ئەحمەد زیرەک ڕایگەیاند نەورۆزی ٢٠٢٤ بە پێشەنگایەتی مەجلیسەکانی جڤاکی ئازاد لە ٥ شاری نەمسا ئەنجام دەدرێن و بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد". -
کەنەکە: سەرهەڵدانی ١٢ ی ئادار بناغەی شۆڕشی ڕۆژئاوای دامەزراند
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە بەبۆنەی ٢٠ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی و سەرهەڵدانی قامیشلۆ ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "سەرهەڵدانی ١٢ ی ئادار بناغەی شۆڕشی ڕۆژئاوای دامەزراند". -
ئەمینە شەنیاشار بە داخوازی "دادپەروەری" دەستی بە چالاکی کرد
ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و ٢ کوڕەکەی لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە، ئیبراهیم خەلیک یەڵدزەوە کوژران، بۆ ئازادبوونی کوڕەکەی دیسانەوە لەبەردەم وەزارەتی دادی تورکیا دەستی بە چالاکی کردەوە. -
ئێشکگری دادپەروەری خزمی زیندانیان بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری دادپەروەری خزمی زیندانیان و دایکانی ئاشتی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی تێکۆشان. -
کۆمەڵکوژی گەڕەکی غازی: دەبێت سەرۆک وەزیرانی ئەوکات و بکوژان سزابدرێن
لە چالاکی یادکردنەوەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩٩٥ لە گەڕەکی غازی ئیستەنبوڵ، داواکرا بەپرسیاران سزابدرێن. -
فەدا یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی غازی بەرزڕاگرت
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەویەکان (فەدا) لە یادی کۆمەڵکوژی ١٢ی ئاداری ١٩٩٥ی غازی ئیستەنبوڵ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بە داوای کرد لە هەڵبژاردنی خۆجێیدا هەموو هێزە دیموکراسی خوازەکان پشتیوانی لە دەم پارتی بکەن. -
هەبەدەهە: لە ٩ـەمین ساڵەی شەڕدا شۆڕشگێڕی فراوانتر دەبێت
کۆمیتەی بەڕێوەبەری کەبەدەهە بە بۆنەی ٨ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. کەبەدەهە داوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی کرد و وتی: "لە ساڵی ٩ـەمینی شەڕدا شەپۆلی شۆڕشگێڕی زیاتر هەڵدەکشێت." -
بەسەدان خێزانی ئاوارە لە کامپەکانی باشووری کوردستانەوە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، نزیكەی ٥٣٣ خێزانی ئاوارە لە كامپەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ زێدی خۆیان دەگەڕێنەوە، ژمارەی ئەو كەسانەشی بەشێوەی ئارەزوومەندانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە روو لە زیادبوونە. -
دۆغان حاتون: بۆ بەدیهێنانی ئیرادەی گەل تێدەکۆشین
دۆغان حاتون کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانی ئامەد دەڵێت: "تێدەکۆشین بۆ بەدیهاتنی ئیرادەی گەل. بەتایبەتی ئەرکێکی مەزن دەکەوێتە سەر شانی دەنگدەران لە دەرەوەی 33 شارە کوردییەکان." -
لە ئیستەنبوڵ قڕکردنی سیاسی: ٤ ژن دەستبەسەر کران
لە ئیستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و ٤ ژنیان دەستبەسەر کرد. -
وەرگێڕانی پەرتوکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی ئەرمەنی ناسێنرا
پەرتوکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان "شارستانییەت، سەردەمی خوداوەندە دەمامکدارەکان و پاشا داپۆشراوەکان" بە زمانی ئەرمەنی وەرگێڕا، لە چالاکییەکەدا ناسێنرا. -
گرووپی دووەمی مانگرتن لە خواردن لە ئاڤیگنۆن دەستبەکار بوون.
لە شاری ئاڤیگنۆن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سێ ژنی کورد لە 8 ی ئادارەوە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد، گرووپی دووەمی مانگرتنەکە دەستبەکاربوون. -
لە ماربۆرگ نەورۆز بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا
سەدان کەس بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆز لە شاری ماربۆرگ لە ئەڵمانیا. -
تولای حاتەم ئۆغۆلاری: ٣١ ئادار دەکەینە دیاری ئیمراڵی
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆلاری لە کۆبوونەوەی گەل لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا قسەی کرد و داوای کرد بەزووترین کات دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە و گوتی: "٣١ ی ئادار دەکەینە دیاری ئیمراڵی". -
وەزیر بەڵێنەکانی بەجێ نەگەیاند، ئەمینە شەنیاشار دەست بە چالاکییەکەی دەکاتەوە
لەبەرئەوەی وەزیری داد بەڵێنەکانی بەجێ نەگەیاند، ئەمینە شەنیاشار یەکێک لە سیمبولەکانی چالاکی ئێشکگری دادپەروەری ڕایگەیاند، دیسانەوە دەست بە چالاکییەکەی دەکاتەوە.