ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دیار غەریب؛ کەسێتیی ئازاد و شۆڕشگێڕی کوردستان
ڕێبەر ئاپۆ بە شەهید دیارغەریبی گوتبوو:" تۆ دەتوانیت پێشەنگایەتییەكی بەهێز بكەیت، باری گرانی ئەم تێكۆشانە بخەیتە سەر شانی خۆت". دیار غەریب لەسەر هەمان ئەرک و بەها کە ڕێبەر ئاپۆ پێیدابوو وەک پێشەنگێک تا دوا هەناسەکانی ژیانی بە پێشەنگایەتییەوە ژیا. -
ڕۆژنامەنووس مەتین یوکسو زیندانی کرا
ڕۆژنامەنووس مەتین یوکسو کە لە چوارچێوە لێکۆڵینەوەی ئارتڤین بۆ ئیفادەدان چووە داواکاری گشتی، لەلایەن دادگای سزای سوڵحەوە، زیندانی کرا. -
پەرلەمانتار عەلی بۆزان: دۆزی کۆبانێ هەڵوەشایەوە، دەستبەجێ هەڤاڵەکانمان ئازادبکەن
پەرلەمانتاری دەم پارتی مێرسین، پارێزەر عەلی بۆزان هەڵسەنگاندنی کرد بۆ بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ کە لە ٣٢ هەزار لاپەڕە پێکدێت، گوتی: "بەفەرمی هەڵوەشایەوە". -
بە گوێرەی خامنەیی، ئێران بە سەرکەووتوی لە شەڕەکە هاتووەتە دەرەوە
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئاینی ئێران بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران لە دژی ئیسرائیل سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و رایگەیاند، ئەمریکا 'گورزێکی قورس'ی بەرکەوت. -
هۆشداری دەفەگە و مەکەگە لە بارەی ئەو هەڕەشانەی لەسەر زەینەب دورگوت هەیە
کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە فوڕات (دەفەگە) ناڕەزاییەتییەکی توندی نیشاندا بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی لەسەر ڕۆژنامەوان زەینەب دورگوت هەن. هاوکات کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگە) ڕاگەیاندن بە هەموو جۆرێک لەگەڵ هاوپیشە و ڕۆژنامەوان زەینەب دورگوتدان. -
بەبۆنەی ڕۆژووی موحەڕەمەوە هەدەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە
کۆنگرەی دیموکراتیکیی گەلان (هەدەکە)، بەبۆنەی ڕۆژووی موحەڕەمەوە کە لەلایەن کۆمەڵگەی عەلەوی و شیعە (جەعفەری)ـیەوە دەستیپێکراوە و ١٢ ڕۆژ بەردەوامدەبێت، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و سەرۆکی پەرلەمان کۆتای هات
کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆتای هات، دوای کۆبوونەوەکەدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەسترا و تێیدا پەروین بوڵدان گوتی: "پرۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ و کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبێت" -
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و سەرۆکی پەرلەمان دەستی پێکرد
کۆبوونەوەی نێوان ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی؛ پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار لەگەڵ نوعمان کورتولموش دەستی پێکرد. -
ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆدەبنەوە
پاش کەمێکیتر ئەندامانی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکی نوعمان کورتولموش کۆدەبنەوە. -
بڕیارە ٣٢ هەزار لاپەڕەییەکە دەربارەی دۆزی کۆبانێ ئاشکرا کرا
بڕیارەکانی پەیوەست بە دۆزی کۆبانێ کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتمەدار دادگایی دەکرێن، ڕاگەیاندرا. -
ڕاپۆرتی ئۆهەدە: ئازادکردنی ٩٣ زیندانی ئاستەنگ دەکرێت
لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی ٦ مانگی ڕابردووی دەربارەی ١٧ زیندانی لە هەرێمەکانی مەڕمەڕە بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە. -
شاندێکی نێونەتەوەیی بە ڕۆژەڤی "پرۆسەکە" دەچێتە ئیستەنبوڵ
شاندێکی نێونەتەوەیی، لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەیەی کە بە بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، دەچێتە ئیستەنبوڵ. شاندەکە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ کۆبوونەوە ئەنجام دەدات و داواکاری فەرمی پێشکەش دەکات بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ. -
چوارکەس لە ئامەد دەستبەسەر کران
چوار لە ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی لە ئامەد دەستبەسەر کران. -
٤١ ساڵە سەروەری خاکی عێراق پێشێل دەکرێت
تورکیا لە ساڵی ١٩٨٤ەوە ڕۆژ بە ڕۆژ داگیرکارییەکانی لەسەر خاکی عێراق فراوان دەکات. ئێستا بە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتر لە ناو خاکی عێراقدایە. ئەم دۆخە بە شێوەیەکی بەرفراوان سەروەری خاکی عێراق پێشێل دەکات. -
بەدڵنیاییەوە کۆمیسیۆنەکە پێکدەهێنرێت: چاوەڕێی پێشنیاری پارتە سیاسییەکانن
پارتە سیاسییەکان لەماوەی هەفتەیەکدا پێشنیارەکانیان سەبارەت بە کۆمیسیۆنەکە پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش دەکەن. پاشان کورتولموش ڕەشنووسێک دەخاتە بەردەم پارتە سیاسییەکان و بەدڵنیاییەوە کۆمیسیۆنەکە پێکدەهێنرێت. -
کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەربارەی "کۆمیسیۆن" کۆتایی هات
کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش و پارتە سیاسییەکان بە ڕۆژەڤی "کۆمیسیۆن" کۆتایی هات. سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە. -
لە پەرلەمان یەکەمین کۆبوونەوە دەربارەی "کۆمیسیۆن" بەڕێوەچوو
دەربارەی ئەو کۆمیسیۆنەی کە پلان وایە بە ئامانجی چارەسەری پرسی کورد پێکبهێنرێت، سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش و سەرۆک فراکسیۆنی پارتە سیاسییەکان کۆبوونەوە. -
کۆبوونەوەی دەم پارتی و وەزیری داد کۆتایی هات
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک فراکسیۆنەکانی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونچ کۆتایی هات. لە کۆبوونەوەکەدا ڕێگەکانی چارەسەر پەیوەست بە کێشەکانی زیندانەکان تاوتوێ کران. -
پەروین بوڵدان: ئاشتییەکی هەمیشەیی، پێویستییەکی هەنوکەییە
پەرلەمانتاری دەم پارتی، پەروین بوڵدان لە یەکەم وتەیدا وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان، گوتی: "ئاشتییەکی هەمیشەیی، پێویستییەکی هەنوکەییە بۆ وڵاتەکەمان و هەرێمەکە". -
کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و وەزیری داد دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک فراکسیۆنەکانی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونچ دەستی پێ کرد. -
تولای حاتەم ئۆغوللاری: لە پێناو ئاشتییدا دەبێت دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری ڕایگەیاند، گەر لە پێناو ئاشتییدا دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە، ئەوا دەرفەتی دروست و ڕاستەقینە بۆ ئاشتی دروستەبێت و گوتی؛ "دەبێت کردنەوەی دەرگاری ئیمراڵی ببێتە پردی ئاشتی." -
ترەمپ بە ئیسرائیلی ڕاگەیاند: بۆمبە مەهاوێژن، دەستبەجێ فرۆکەکانتان بکشێننەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵدا ترەمپ ئاماژەی بەوەدا ئێران و ئیسرائیل ئاگربەستیان پێشێلکردوە و داوای لە ئیسرائیل کرد ئێران بۆردوومان نەکات. -
لێدوانی ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەکەوە
سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند پرۆسەی پەیوەست بە چارەسەری پرسی کورد وەک سیاسەتی دەوڵەت بەڕێوەدەبەن و بەبڕیارن لەسەرئەوەی بیگەیەنن بە سەرکەوتن. -
کۆبوونەوەی دەم پارتی و وەزیری داد بۆ نیو کاتژمێر دواخرا
کۆبوونەوەی نێوان فراکسیۆنی دەم پارتی و وەزیری داد نیو کاتژمێر دواخرا و لە کاتژمێر ١٦:٣٠ ئەنجام دەدرێت. -
ئیسرائیل پێشنیاری ئاگربەستی قبوڵ کرد
حکومەتی ئیسرائیل پێشنیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای بۆ ئاگربەست قبوڵ کرد، هۆشداری ئەوەیشدا گەر ئاگربەست پێشل بکرێت وەڵامی توندیان دەبێت.