ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
تولای حاتەم ئۆغۆلاری: هیچ کاتێک شەهیدانمان لە بیرناکەین
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆلاری لە چوارچێوەی سەردانەکانی جەژندا ڕۆشتە هاتای و کەسوکاری کوژراوانی بەسەرکردەوە. -
مانگرتنی زیندانیانی پاژک و پەکەکە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە
مانگرتنی زیندانیانی پاژک و پەکەکە، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لە ١٣٨ـەمین ڕۆژ، لە قۆناغی دووەمدا بەردەوامە. -
چالاکی دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند لە سێ شارد ئاگرییان لە ٤ کارگە و ئۆتۆمبێلێک بەرداوە. -
سەرۆکی YSK، هەڵبژاردن لە٤ هەرێم لە ٢ی حوزەیران دووبارە دەبێتەوە
ئەحمەد یەنەر سەرۆکی YSK، رایگەیاند کە پرۆسەی سکاڵای نائاسایی لە ١٤ی نیسان کۆتایی دێت و ڕایگەیاند کە هەڵبژاردن لە ٢ی حوزەیران لە ٤ هەرێم دووبارە دەبێتەوە. -
د. عیسمەت کۆناک: شەڕ بۆ ئەردۆغان وەک خۆکوشتنە
د. عیسمەت کۆناک رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هەرگیز ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵ ناکەن و وتیشی، "دوای هەڵبژاردن دەستپێکردنی شەڕ لە دژی کوردان، بۆ ئەردۆغان بە واتای خۆکوشتن دێت". -
کتێبی ڕێبەری گەلی کورد بە خوێندکارانی ئەرمەنی ناسێنرا
کتێبی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە وەرگێڕاوە بۆ زمانی ئەرمەنی، لە قوتابخانەی پەروەردەیی مختار سیباساتسی ئەریڤان بە خوێندکاران ناسێنرا. -
لە ٦ شار هەڵکوترایە سەر ماڵان و ١٥ کەس دەستبەسەرکران
لە ئامەد و مێرسین و ئیستەنبوڵ و ئەدەنە و کرکال و موغلە، هەڵکوترایە سەر ماڵان و ١٥ کەس دەستبەسەرکران. -
چالاکوانانی ژنێڤ گوتیان "١٥ ی نیسان لە ستراسبۆرگ دەبین"
کوردستانیان کە ٣ ساڵە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو هەفتەیەک لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکی ئەنجام دەدەن، بانگەوازیان کرد " با لە ١٥-١٩ ی نیسان لەبەردەم سی پی تی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاوار بکەین". -
لە زیوریخ پشتیوانی لە کەمپەینی ناردنی کارت، لە توبینگن پیرۆزکردنی ٤ ی نیسان
لە زیوریخ تەجەشە و تێکۆژن کارتیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد، لە توبینگەن ٤ ی نیسان پیرۆزکرا. -
هاوسەرۆکانی پاسور و وەیسەل قەرەنی مەرسومی خۆیان وەرگرت
هاوسەرۆکانی شارەوانی دەم پارتی کە سەرەڕای ساختەکاری دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بە ٤ هەزار دەنگ زیاتر شارەوانی پاسوریان بردەوە، مەرسومی خۆیان وەرگرت، بەهەمانشێوە هاوسەرۆکانی شارەوانی وەیسەل قەرەنی لە سێرت مەرسومی خۆیان وەرگرت. -
لە فەرەنسا تیرۆریستان ئازادن، کۆچبەرانی کورد دیپۆرت دەکرێنەوە
یەک لەوانەی هەوڵیاندا لە بەلژیکا بەڕێوەبەرانی کورد تیرۆر بکات لە فەرەنسا بە ئازادی دەگڕێت، بەڵام کۆچبەرێکی دیکەی کورد ڕادەستی تورکیا دەکرێتەوە. -
لە میانی ئیشکگریی دادپەروەریدا جەژنی ڕەمەزانیش پیرۆز کرا
دایکانی ئاشتی و کەسوکاری زیندانیان لە جەژندا درێژەیان بە ئیشکگریی دادپەروەری دا و پیرۆزباییان ئاراستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم زیندانیان کرد. -
گۆڕستانی شەهیدان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی بەسەرکرانەوە
لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە زۆر شار گۆڕستانی شەهیدان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی بەسەرکرانەوە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە شاری کۆجاعەلی ئاگریان لە کەشتیەکی لوکس بەردا
جەنگاوەرانی تۆڵەسێنی کرێکارانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە کۆجاعەلی -کۆرفیز، ئاگریان لە کەشتیەکی لوکس بەرداوە. -
قەیوم، شارەوانی خەلفەتیەی بە قەرزداری بەجێهێشت و ڕادەستی کرد
سانیە بایرام هاوسەرۆکی شارەوانی خەڵفەتی ڕایگەیاند، ژمارەی دەورە وەرگرتنی کرێکارانی شارەوانی، زۆرە و قەیوم-یش قەرزێکی ٤٠٠ ملیۆنی بەدوای خۆیدا جێهێشتووە. -
کۆن-مەد: جەژن لە دەستدرێژی و کۆیلایەتی ڕزگار دەکەین
کۆن-مەد جەژنی ڕەمەزانی لە تەواوی جیهانی ئیسلامی و بەتایبەت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرد و گوتی: "ئامانجی سەرەکی تێکۆشانمان ڕزگارکردنی جەژنە لە دەستدرێژی و هۆشی کۆیلایەتی". -
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد، ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە. -
پیک جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد
سەرۆکی پیک حیکمەت سەربڵند بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد. -
جیک جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد
جیک بە پەیامێک جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد و هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی یەکگرتن و هاوکاری و ئازادی بۆ گەلی کورد. -
هاوسەرۆکانی شارەوانی ئیدر مەرسومی خۆیان وەرگرت
هاوسەرۆکانی شارەوانی ئیدر محەمەد نوری گونەش و نەجلا کوم مەرسومی هەڵبژاردنی خۆیان وەرگرت. -
لە زانکۆی سۆربۆرن بەرگرینامەکانی ڕێبەری گەلی کورد خوێنرانەوە
لە زانکۆی سۆربۆرن کە یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان، چەند بەشێک لە بەرگرینامەکان دەربارەی ئازادی ژن و بناغەی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی و فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی خوێنرانەوە و وتوێژیان لەسەر کرا. -
ڕاپۆرتی وان: پۆلیس توندوتیژی و گاز و فیشەکی لاستیکی بەکارهێناوە
ناوەندی مافی مرۆڤی سەندیکای پارێزەرانی وان، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) و کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی ڕاپۆرتی وانیان ئامادە کرد، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکان لە کاتی چالاکییەکانی دوای هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی وان. -
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بەردەوامە
خزمی زیندانیان لە ئێشکگری دادپەروەری ڕایانگەیاند ناتوانن لە جەژندا مناڵەکانیان ببینن و گوتیان: "پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد ببن". -
ئەیتم سەن: میت مناڵان دەکاتە ئامانج
میت بەبۆنەی ٢٣ ی نیسانەوە داوا لە مناڵان دەکات بە وشەی "هەواڵگری" و "سیخوڕی نهێنی" نامە بنووسن یان وێنە بکێشن. ئەیتەم سەن ناڕازیبوونی بەرامبەر ئەم کارە دەربڕی. -
دەم پارتی بەبۆنەی جەژنەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی گەلانی کرد
هاوسەرۆکانی دەم پارتی پەیامێکی پیرۆزبایان بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "ئێمە سپاسی گەلانمان دەکەین کە سەربازی گوشار و زۆرداریش خۆڕاگرییان کرد و دوو جەژنیان پیرۆزکرد".