ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
گەنجان بۆ بەشداری لە رێپێوانی کۆڵن بانگەوازیان کرد: گۆشەگیری تێکدەشکێنین
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) بۆ بەشداری لە رێپێوانی گەورەی ١٦ی تشرینی دووەم لە کۆڵن بانگەوازیان راگەیاند. -
دانیشتنی تایبەت بە کوشتنی نارین سبەی بەردەوام دەبێت
دانیشتنی دۆزی کوشتنی نارین گوران سبەی بەردەوام دەبێت. -
لە ئەڵمانیا و نەمسا دەستبەسەرداگرتن شەرمەزار کرا
لە ئینسبروک، کێل و ئۆڵدەنبێرگ کوردان و دۆستانیان، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستانیان شەرمەزار کرد. -
لە مێردین و ئامەد ٦ کەس دەستبەسەرکران
لە مێردین لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٥ کەس و لە ئامەدیش کەسێک دەستبەسەرکران. -
سەندیکاکانی بەریتانیا: پەیامەکەی ئۆجالان بانگی عەقڵ و دیالۆگە
(Unite the Union) کە لە کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەشدارە، لەسەر ناوی ١٤ سەندیکای گەورەی وڵاتەکە بانگەوازی کرد دەستبەجێ کۆتایی بە داگیرکاریی قەیوم بهێنرێت و گوێ بگیرێت لە دوایین بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ. -
گەمارۆی پۆلیس لە خەلفەتی: هاوڵاتیان دوای پشکنینی پۆلیس دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان
دوای ئەوەی دەستبەسەر ئیرادەی شارەوانی خەلفەتی گیرا و لە لایەن پۆلیسەوە گەمارۆ درا، هاوڵاتیانی دانیشتووی نزیک لە بینای شارەوانی تەنها دوای پشکنین دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە ٢ چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری هەبەدەهە لە بورسا و کۆجاعەلی چالاکییان ئەنجامدا. -
فەدا: ناهێڵین هێرش بکرێتە سەر بەهاکانی کورد و عەلەوی
فەدا ڕایگەیاند لە کەسایەتی شێخ سەعید و سەید ڕەزادا ڕێگە نادەین بەهاکانی گەلی کورد و عەلەوییەکان بکرێتە ئامانج و ناڕەزایی دەربڕی و ڕایگەیاند؛ "شێخ سەعید و سەید ڕەزا ڕێبەرانی ئێمەن، ڕێگە بەو هێرشانە نادەین." -
بنەماڵەکان بۆئەنجامی دیدار لە ئیمرالی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد
بنەماڵەکان بۆ ئەنجامی دیدار لەگەڵ رێبەرئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی داواکاری نوێیان پێشکەش کرد. -
دەم پارتی: لە چالاکییە شەرمەزارکردنەکاندا ئەشکەنجەدان ئەنجام دەدرێت
دەم پارتی ڕایگەیان لە چالاکیەکاندا کە بۆ شەرمەزاردنی سەپاندی قەیوم ئەنجام دەدرێن، ئەشکەنجەدان ئەنجام دەدرێت و وتی: "گرتنەبەری ئەشکەنجەدان لە لایەن هێزەکانی ئاساییشەوە هاوشێوەی سەپاندی قەیوم نیشانەی دووژمنایەتی کوردانە." -
لە ئێران سزای لە سێدارەدان بەسەر سێ هاوڵاتی کورددا سەپێندرا
دادگای دەوڵەتی ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی سزای لە سێداردانی بەسەر سێ هاوڵاتی کوردی زیندانیکراودا سەپاند. -
هەنگاوی سەرەکی ئەوەیە کە ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژەڤدا بێت
لە پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ ئۆزگور ئەرۆڵ 'مافی هیوا'ی بیرهێنایەوە و وتی: "هەنگاوی سەرەکی ئەوەیە لەم کاتەدا کە دەکەوینە ٢٦ـەمین ساڵی بەدیل گرتنەکەوە، پێویستە ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژەڤدا بێت". -
ئێشکگریی دیموکراسی لە چوارەم رۆژدایە
ئێشکگریی دیموکراسی کە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئەسەنیورت دەستیپێکردووە لە چوارەم رۆژیدایە. -
هەبەدەهە: ڕێگەی دەرچوون لە تاریکی، رێگەی شۆڕشی تشرینی یەکەمە
هەبەدەهە وتی، "ڕێگەی دەرچوون لەم تاریکییە، ڕێگەی شۆڕشی تشرینی یەکەمە! تەنها ڕێکخستنبوون دەتوانێ ئەم تاریکییە تێکشکێنێت و کۆتایی بە سیستەمی داڕزاو بهێنێت و رزگاریمان مسۆگەر بکات." -
لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا چەندین کەس دەستبەسەرکران
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئیزمیر هەڵکوترایە سەر ماڵی چەندین کەس لە ئەندامان و نوێنەرانی لایەنە سیاسی و رێکخراوە مەدەنییەکان. -
دەوڵەتی تورک 'رێکاری یاسایی' لە دژی هاوسەرۆکی دەم پارتی دەگرێتەبەر
وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک رایگەیاند، کە لە دژی هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان و هاوسەرۆکی مێردینی دەم پارتی محەمەد مەهدی تونچ 'رێکاری یاسایی'یان دەستپکردووە. -
'گۆشەگیری خودی ڕژێمی ستەم و زۆردارییە'
سوزان ئاکیپا پارێزەر لە نوسینگەی یاسای سەدە ڕایگەیاند گۆشەگیریی سیستەمی ستەم و زۆردارییە، جۆرێکە لە سەرکەوتکردنی پرسەکان بەشێوەیی نایاسایی. -
بەمەبەستی دیدارلەگەڵ رێبەر ئاپۆ داواکاری پێشکەش کرا
پارێزەرانی نوسینگەی یاساییی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن رێبەر ئاپۆ ببینن، سەردانی داواکاری گشتیی و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد. -
پارێزەر ساریجا: نابێت مافی هیوا ببێتە بابەتی سات و سەودا
ڕەزان ساریجا یەک لە پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ باسی لەوەکرد، هیچ پێشکەوتنێکی نوێ لە دۆخی ئیمراڵیدا نیە و دەستنیشانیکرد بۆ چەسپاندنی 'مافی هیوا' پێویستە گۆڕانکاری یاسایی بکرێت. -
لە ئیزمیر لە دژی کودەتای قەیوم چالاکی ئەنجامدرا
جەنگاوەرانی گەڤەر زەفەری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ئیزمیر لە بەرامبەر کودەتای قەیوم چالاکییان ئەنجامدا. -
گەلی نسێبین دژی دەستبەسەراگرتن ڕێپێوانیان کرد
گەلی نسێبین بە ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ کودەتای قەیومیان شەرمەزار کرد. -
دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە لە ڤیەنا، دۆرتمۆند و گیسن شەرمەزارکرا
دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی،لە ڤیەنا و دۆرتمۆند و گیسن شەرمەزارکرا. -
بڕیاری کۆکردنەوەی ڕۆژنامەی یەنی یاشام درا
بە پاساوی وێنەی ڕێبەر ئاپۆ بڕیاری کۆکردنەوەی ڕۆژنامەی یەنی یاشام درا. -
لە هەموو شوێنێک چالاکی: بە بەرخۆدان سەردەکەوین
بەرخۆدان دژی کودەتای قەیوم لە سەر ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ و شارەوانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی بەردەوامە. -
لە لەندەن مانگرتن لە خواردن بۆ وریشە مورادی بەردەوامە
لە لەندەن مانگرتن لە خواردن بۆ پشتیوانی لە داواکارییەکانی وریشە مورادی و زیندانیانی سیاسی ئێران بەردەوامە.