ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە بەریتانیا چالاکی بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی بادینان بەڕێوەچوو
کوردانی بەریتانیا بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و ئیدانەکردنی "حوکمی پۆلیسی سەرکوتکاری کابینەى مەسرور بارزانی" چالاکییان ئەنجامدا و لەسەر پێشێلکارییەکان نامە و دۆسیەیان رادەستی پەرلەمان و ناوەندە حکومی و ناحکومییەکانی بەریتانیا کرد. -
لە هێرشەکەی چەمچەماڵدا ٢ کەس بریندار بوون
لە نزیک شارۆچکەی چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە بۆردومانکرا و لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٢ کەس برینداربوون. -
ئای پی پی ئێن دەبلیو داوای لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە کوردستان بە لێکۆڵینەوە بکات
رێکخراوی نێونەتەوەیی پزیشکان بۆ پێشگرتن لە جەنگی ئەتۆمی (ئای پی پی ئێن دەبلیو/IPPNW) لەسەر راگەیاندراوەکانی هەپەگە و کەجەکە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد دەست بە لێکۆڵینەوە بکات. -
لە لیماسۆل یادی شەهیدان کرایەوە
دەلیل بۆتان و مەزڵوم تەکداغ گەریلاکانی هەپەگە لە شاری لیماسۆل بە رێکخستنی چالاکییەک یادیان کرایەوە. -
لە لەندەن هێرشی پۆلیسی فەرەنسا بۆ سەر چالاکوانانی کورد ئیدانە کرا
دوای ئەوەى پۆلیسی فەرەنسا هێرشی کردە سەر گەل و چالاکوانان لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی ئەوروپا، کە چادریان هەڵدابوو، لە لەندەن جەماوەری گەل رژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان نیشاندا. -
هاوسەرۆکی جەدەکەى فەرەنسا: فەرەنسا خزمەتی بە عەقڵییەتی داعشی کرد
موراد جەیلان هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (جەدەکە – فەرەنسا / CDK-F) رایگەیاند، "فەرەنسا خۆی بەرامبەر چالاکیی گەل، کە چادریان هەڵدابوو پێ رانەگیرا. بەو هێرشەى خزمەتی بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و عەقڵییەتی داعش کرد". -
پۆلیسی فەڕەنسا هێرشی کردە سەر چالاکوانان
پۆلیسی فەڕەنسا لە شاری ستراسبۆرگ هێرشی کردە سەر چالاکوانان. چالاکوانان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبەردەم کلێسەی ستریت مائوریج چادریان هەڵدابوو. -
لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادی ئۆجالان میتینگی جەماوەری ئەنجامدرا
ئەمڕۆ لە میتینگێکی جەماوەریدا ١٤ رێکخراوی کوردی و دۆستی کورد سێ داواکاریان ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا کرد کە ئامانج لێی ئازادکردنی رێبەری گەلی کوردە. -
لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد گوندێکی کۆمین دروستکرا
بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە شاری ستراسبۆرگ لە بەردەم کلێسەی ستریت مائرەجی، بە چادر گوندێکی کۆمین دروستکرا. -
کەنەکە: دەبێت لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک هەڵوێست وەربگرین
کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەبارەی تاوانەکانی جەنگی دەوڵەت و سوپای تورک و بەکارهێنانی گاز و چەکی کیمیایی لە کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
ژنانی خوێندکاری کوردستان لە دژی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا
گەنجان بۆ ئیدانەکردنی رێککەوتنی بازرگانیی نێوان تورکیا – سویسرا، کە دوێنێ جێبەجێکرا، دەوری بینای نۆڤارتیس-یان گرت و لەو چوارچێوەی "وەرن جەگی ئازادییە" چالاکییان ئەنجامدا. -
گەنجانی کورد لە بەلجیکا تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتى تورک-یان ئیدانە کرد
گەنجانی کورد لە شاری ئانڤێرسی بەلجیکا تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد و داوایان لە کوردستانی ئەوروپا کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتی دەرببڕن. -
دانیشتنی دادگای دۆسیەی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی کورد دواخرا
دانیشتنی سەرەتایی کەیسەکە لە بەلجیکا کە پەیوەندی بە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی کوردەوە هەیبوو، بەهۆی بەهۆی لایەنی دژبەر دواخرا. -
پارێزەران بۆ ئەوەی رێبەر ئۆجالان ببینن سەردانی بەرپرسانیان کرد
خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی چاویان بە ڕێبەر ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالیان کرد. -
پێشبڕکێی چیرۆک و شیحری حوسێن چەلەبی لە ٢٣ی تشرینی یەکەم دەستپێ دەکات
٢٨مین پێشبڕکێی چیرۆک و شیعری حسێن چەلەبی ٢٣ی تشرینی یەکەم لە فریبورگ دەستپێ دەکات. -
لە ڤیەننا گەنجان چالاکیان ئەنجامدا
چالاکوانانی تێکۆ – ژن شەوی رابردوو کۆبونەوە و لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشی داگیرکەری لە کوردستان چالاکیان ئەنجامدا. -
لە هانۆڤەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەدژی گەریلاکانی ئازادی شەرمەزار کرا
لە شاری هانۆڤەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورک لەدژی هەرێمەکانی پاراستینی میدیا، بە چالاکیەک شەرمەزارکرا. -
ژنان لە هانۆڤەر دۆسیەیان پێشکەش کرد و ئافیشیان بەرزکردەوە
ژنانی تورک لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و بەکارهینانی چەکی کیمیایای لەدژی هێزەکانی گەریلا، دۆسیەیەکیان پیشکەش بە ٥ دەزگا لە هانۆڤەری ئەڵمانیا کرد. -
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ لە ئوشاک، ئەستەنبوڵ و ساکاریا چالاکیان ئەنجامدا
دەستپیشخەری ژنانی تیشکی رۆژ لە شارەکانی ئەستەنبوڵ، ئوشاک و ساکاریا ٢ باڵەخانەی سەر بە کارگەی جلوبەرگ و ١٥ ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکانیان سووتاند کە ١٠ ئۆتۆمبێڵی پاسەوانەکانی زیندان بوون. -
شاندی مەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆبووە
شاندی مەسەدە، لە واشنتۆن لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی خوارو جۆی هۆد، بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا ئیثان گۆڵدریچ، کۆبوونەوە. -
پارێزەرانی ئۆجالان داوای چاوپێکەوتنیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالیان کرد. -
موراد کوسەیری رۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کۆچی دوایی کرد
موراد کوسەیری رۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)، کە لە وڵاتی سوید دەژیا لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایکرد. -
هەدەپە: ئێمە دوا قسە دەکەین
هەدەپە لە ئەنجامنامەى کۆنفرانسی خۆبەڕێوەبەریی خۆجێی دیموکراتیکدا وتی، "لە دژی قەیوم ئێمە دوا قسە دەکەین". -
بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم ئەنجوومەنی ئەوروپا کۆببنەوە!
دەستپێشخەریی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" رۆژی شەممە ٢ی تشرینی یەکەم لە شاری ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەک رێکدەخەن. دەستپێشخەرییەکە داوای لە هەموان کرد لە بەردەم ئەنجوومەنی ئەوروپا کۆببنەوە. -
گەنجانی کورد بۆ ئازادی لە مارینگنان رژانە سەر شەقامەکان
گەنجانی کورد لە مارینگنانی وەک هەموو ئێوارەیەکی چوارشەممە، ئەم هەفتەیەش بە دروشمی "وەرن جەنگی ئازادییە" رژانە سەر شەقامەکان.