ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە بەرلین و دێنهاگ و ئۆسلۆ یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە
شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە مانگی تشرینی یەکەم لە بەرلین، دێنهەگ و ئۆسلۆ یادیان کرایەوە. -
لە ئێڤری فەڕەنسا یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە
لە شاری ئێڤری فەڕەنسا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم مەراسیمێک ئەنجامدرا. -
سانجار: پێویستە لەدژی سیاسەتی شەڕی ئاکەپە و مەهەپە بوەستینەوە
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە داوای لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد دژی بانگەشەی شەڕ بوەستنەوە، ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر پێکەوە دژی شەڕ نەوەستنەوە وڵاتەکە بەرەو چارەنوسێکی نادیار دەچێت. -
گەورەترین سەندیکای بەریتانیا داوای "ئازادی بۆ ئۆجالان" کرد
سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا و ئیرلەندا بە ناوی یەکێتیی یەکگرتوانە، کە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار ئەندامی هەیە، لە کۆنفرانسی ساڵانەى خۆیدا بۆ ساڵی ٢٠٢١ وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان بەرزکردەوە و داوای ئازادییان بۆ ئۆجالان کرد. -
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ٤ شار چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ٤ شار چالاکیان ئەنجامداوە. -
ڕاپۆرتی ٢٠٢١ی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا: تورکیا هێزێکی داگیرکەرە
کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، هەبوونی تورکیای لە سوریا وەک”هێزێکی داگیرکەر” بەناو کرد و ڕایگەیاند، ئامانجی تورکیا لە سوریا نائارامییە. -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە لە ئیمڕالی، پارێزەران و خانەوادەکان سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد. -
بەهۆی پاڵپشتیکردنی تیرۆر تورکیا خرایە لیستی”ڕەساسی”ەوە
هێزەکانی ئەرکە دەریاییە نێودەوڵەتییەکان لە پاریس، خستنە لیستی”ڕەساسی” تورکیایان بۆ سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی تیرۆر ڕاگەیاند. -
بۆ وەرگرتنی تەرمی گەریلاکان کە پەدەکە شەهیدی کردووەن، چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا
بۆ وەرگرتنی تەرمی ئەو گەریلایانەی کە لەلایەن پەدەکەوە لە بۆسەیەکدا شەهیدکران، لە دەروازەی سنوری سێمالکا چالاکی دانیشتن ئەنجامدا. -
پارێزەران بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی جارێکیتر سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالییان کرد تاوەکو بڕۆن بۆ ئێمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت. -
تیرۆری دەوڵەت لە ئیزمیر؛ ١٧ هەدەپەیی دەستگیرکران
لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە دژی هەدەپەییەکان لە ئیزمیر ١٧ کەس دەستگیرکران. -
گەنجان لە لەندەن لە دژی گۆشەگیری چالاکییان ئەنجام دا
گەنجان لە لەندەن بۆ ئەوەى سەرنجڕاکێشنە سەر گۆشەگیریی قورس، راگەیاندراویان خستە سندوقی پۆستی ماڵەکان و راگەیاندراوەکانیان کرد بە جامی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانەوە. -
گەنجان لە پاریس داوای ئازادیی ئۆجالانیان کرد
ئەندامانی 'تەجەشە' لە ناوچەى ڤیلیر لیبیلی پاریس بە رێکخستنی چالاکییەک داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان کرد و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بە چەکی کیمیایی بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە -
کەتەلۆنیا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بە فەرمی ناساند
پەرلەمانی کەتالان بە فەرمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریای ناساند. -
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر پێنج کارگە و دوو ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، ٥ کارگە و ٢ ئۆتۆمبێلی "فاشیستەکانیان" سوتاندووە. -
سانجار: ئەگەر لەدژی شەڕ یەکبگرین، کۆتایی بە دەسەڵات دێت
هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئێستای تورکیا ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا دەکات و بۆیان گرنگ نییە تورکیا تێک بچێت گرنگ ئەوەیە بەلایانەوە کورد خۆشی نەبینێت. -
پارێزەران داوای بینینی ڕێبەر ئۆجالانیان کرد
پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالان بەمەبەستی سەردانیکردنیان بۆ ئیمرالی، داواکاری دیداریان پێشکەش کرد. -
ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەی 'ئێشکگریی ئازادی' هونەرمەندانی تەڤ چاندن
چالاکیی ئێشکگریی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە ١٠هەمین ساڵیدایە. چالاکیی ئەم هەفتەیە بە بەشداریی هونەرمەندانی بزووتنەوەى هونەر و رۆشنبیریی کورد (تەڤ چاند / TEV-ÇAND) بەڕێوەدەچێت. -
شایەتحاڵی کەیسی کۆبانێ ١٥ ڕۆژە لە 'لقی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر' زیندانیکرابوو
کەرەم گۆکئاڵپ، کە یەکێکە لە شایەتحاڵە سەرەکیەکانی کردنەوەی دۆزی کۆبانێ لە دژی کوردان و هەدەپە و ئازادیخوازان ماوە ١٥ ڕۆژە لە لقی بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر (TEM) لە ئەنقەرە دەستبەسەرکراوە. -
لە ئیزمیر و ئەستەنبوڵ ٦ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر ٦ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاندووە. -
خولی زمانی کوردی لە شاری درێسدن کرایەوە
خولێکی پەروەردەی زمانی دایک لە شاری درێسدن-ی ئەڵمانیا بۆ منداڵانی کورد کرایەوە. -
لە رێنی فەرەنسا یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە
لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا راگەیاندرا: "لە سایەی شەهیدانی تشرینی یەکەمدا، کە زۆربەیان ژنن، تەڤگەری ئازادیی کورد بووە پێشەنگی گەلانی جیهان". -
ناڤ-بەرلین یادی شەهید تێکۆشەر پڵنگی کردەوە
لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا راگەیاندرا، دەبێت وەک تێکۆشەر پڵنگ، کە بەشداری بەرخۆدانی رۆژئاوا بوو، ئێمەش پشتیوانی و خاوەنداری لە شۆڕش بکەن. -
لە بریمین یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە
لە بریمین بۆ شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. -
هێرشی داگیرکەرییەکان لە گراتس ئیدانە کران
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکان لە گراتس ئیدانە کرا.