ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
پارێزەران بۆ بینینی ڕێبەر ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان سەردانی بەرپرسانیان کردەوە. -
رۆڵەکانی دەستپێشخەری ئاگر ١٠ ئۆتۆمبێل و عەمبارێکی فاشیستەکانیان سوتاند
رۆڵەکانی دەستپێشخەریی ئاگر ڕایانگەیاند، لە شارەکانی بورسا، ئیزمیر و ئەستەنبوڵ بارهەڵگرێک و ٩ ئۆتۆمبێل و کۆگایەکی کاغەزی فاشیستەکانیان سوتاندووە. -
چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لەبەردەم بینای رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە لاهای ئیدانە کرا
کوردستانیان و دۆستانیان لە شاری لاهای هۆڵەندا لەبەردەم بینای ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیو / OPCW) کۆبوونەوە و بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بێدەنگی نێونەتەوەیی ئیدانەکرد. -
گەنجان لە ماریگنان رژانە سەر شەقامەکان
لە شاری ماریگنانی فەرەنسا، گەنجانی کورد بەردەوام لە دژی داگیرکاری و بۆ مسۆگەرکردنی ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجام دەدەن. -
پەرلەمانی بەریتانیا تاوتوێی قەدەغەی سەر پەکەکەی کرد و داواکرا پەکەکە لە لیستی "تیرۆر" دەربهێنرێت
پەرلەمانی بەریتانیا لابردنی ناوی پەکەکەی لە "لیستی تیرۆر" خستە بەرنامەی کاری خۆیەوە. -
ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا داوای لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی لە چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک دەکەن
دەستەى دۆستایەتیی کورد پەرلەمانی ئەوروپا داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێونەتەویی کرد لەسەر ئەو چەکە کیمیاییانە، کە دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان بەکاریان دەهێنێت. -
کوردەکان لەبەردەم دادگای دادپەروەریی لاهای لە دژی چەکی کیمیایی کۆبوونەوە
کورد و دۆستەکانیان لە ئەوروپا لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، لە بەردەم دادگای دادپەروەریی لاهای (دێنهاگ) کۆبوونەوە. -
هەدەپە لە پاریس لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا کۆبوویەوە
شاندێکی هەدەپە بە پێشەنگایەتیی پەروین بووڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە، زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لە پاریس لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەرەنسا (پەرلەمان) ئەنجامدا. -
لە بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئیدانە کرا
ئەندامانی ئەنجومەنی کورد لە لەندەن لە بەردەم پەرلەمانی بەریتانیاندا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی بۆ سەر ناوچەکانی گەریلا کۆبوونەوە و هێرشە کیمیاییەکانیان ئیدانە کرد. -
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ئاماری چالاکیەکانی مانگی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ئاماری چالاکیەکانی مانگی تشرینی یەکەمی لەدژی فاشیستەکان بڵاوکردەوە. -
کۆنگرا-گەل: بێدەنگی لە دژی چەکی کیمیایی تاوانە
کۆنگرا-گەل ڕایگەیاند، بێدەنگی لە بارەی هێرشە کیمیاییەکان تاوانە و وتی" سبەینێ لە دێن هەیاگ کۆدەبینەوە و داوا لە OPCW دەکەین کە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات." -
پارێزەران بۆ بینینی ڕێبەر ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان سەردانی بەرپرسانیان کردەوە. -
لە لەندەن و هانۆڤەر چالاکی بۆ ڕۆژی جیهانی کۆبانێ بەڕێوەچوو
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، بزووتنەوەی گەنجانی کوردی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ - ژن) بەبۆنەی ١ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ چالاکییان ئەنجام دا. -
گەنجان لە شەوادا لە لاهای و مارسیلیا چالاکییان ئەنجام دا
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە / TCŞ) بەبۆنەی ١ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی کۆبانێ لە شەودا لە شاری دێنهاگ (لاهای) هۆڵەندا و مارسیلیای فەرەنسا چالاکییان ئەنجام دا. -
ڕۆژی جیهانی کۆبانێ لە شتوتگارت: پۆلیس ٥ هێندەی خۆپیشاندەران بوو وچالاکوانیان گەمارۆدابوو
ڕۆژی جیهانی کۆبانێ بە ڕێپێوانێک لە ١ی نۆڤەمبەردا لە شتوتگارت پیرۆزکرا، بەڵام هەڵسوکەوت و نزیکایەتیی پۆلیسی ئەڵمانیا لە چالاکییەکە هیچی کەمتر نەبوو لە پۆلیسی تورک. -
باڵیۆزی تورکیا لە لوبنان بەهۆی چاوپێکەوتنەکەی بایکەوە هەڕەشەی لە رۆژنامەی ئەلنەهار کرد
باڵیۆزی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە لوبنان بە هۆی ئەوەی سەرکیس کاسارگیان ڕۆژنامەنووسی ئەلنەهار چاوپێکەوتنی لەگەڵ جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە ئەنجامداوە، هەڕەشەی لە ڕۆژنامەنووسەکان و ڕۆژنامەکە کرد. -
ڕۆژی ١ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی کۆبانێ لە میونخ پیرۆزکرا
جەماوەری گەل لە میونخ کۆبوونەوە و سەرەڕای بارانبارین ١ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی کۆبانێیان پیرۆزکرد. -
ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە ڕەوانەی زیندانکرا
سەڤیم ئاکداغ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە کە لە ئەدرنە دەستگیرکرابوو، بە بیانووی ئەوەی 'کۆنتڕۆڵی یاسای' پێشێلکردووە، ڕەوانەی زیندانکرا. -
هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک لە تۆرۆنتۆی کەنەدا ئیدانە کرا
کوردانی تۆرنتۆ خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییان لەژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورک –ەوە ئەنجامدا. لە خۆپیشاندانەکەدا بێدەنگیی رێکخراوەکان و دام و دەزگا نێونەتەوەییەکان ئیدانە کرا. -
ئۆزگور باگۆک و دوو هاوڕێی لە دارمشتات یادیان کرایەوە
لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا یادی ٣ گەریلا کرایەوە، کە لە ٣ی ئەیلول بەهۆی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکەوە شەهید بوون. -
ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق: دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت
قوسەی عەباس ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەنێو خاکی عێراق چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. -
دەسپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ٣ کارگەی 'فاشیستەکانیان' سوتاند
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، لە چەند شارێکدا ٣ کارگە و ٤ عەمبار و چەندین ئۆتۆمبێلی 'فاشیستەکانیان' سوتاندووە. -
پۆلیسی ئەڵمانیا ئاهەنگی گەنجانی کوردی هەڵوەشاندەوە
ئاهەنگی گەنجانی کورد، کە بڕیاربوو لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتیی تەجەشە و تێکۆ-ژن بەڕێوەبچێت، لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە هەڵوەشایەوە. -
لە جنێڤ یادی ڕزگار سەرهەڵدان و زەردەشت سیسەر کرایەوە
لە شاری جنێڤی سویسرا مەراسمێک بۆ یادی رەشید چەتین کایا (ڕزگار سەرهەڵدان) و محەمەد چەڤیک (زەردەشت سیسەر) بەڕێوەچوو، کە لە ناوچەکانی سەرحەد و گارزان شەهید بوو بوون. -
کوردستانیان لە سوید ڕێپێوانێکیان بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک رێکخست
کوردستانیان لە وڵاتی سوید لەگەڵ دۆستەکانیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەخت ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا بۆ سەرنج خستنەسەر تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، کە بەرامبەر بە گەریلا بە چەکی کیمیایی ئەنجامیان دەدات.