ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لەئەستەنبوڵ و کۆجائەلی ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لە ئەستەنبوڵ و کۆجائەلی هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران. -
لە ئەدەنە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران
لە ئەدەنە لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران. -
لە ڤییەنا ستاندی زانیاری لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە دانرا
ژنانی گەنج لە ڤیەننا ستاندی زانیارییان بە ئامانجی ناساندنی بیر و رامانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شکاندنی گۆشەگیری دانا. لە چالاکییەکەدا داوا کرا، هەموان بەشداری لە رێپێوانی بە مەشخەڵی ٢٥ی تشرینی دووەم دا بکەن. -
لە زیندانی کورکچولەر لێکۆڵینەوەى "دیسیپلین" لە دژی ٥٢ زیندانی دەستیپێکرد
بە پاساوی ئەوەى لە دژی پێشێلکارییەکان مافی ئەنجامدانی چالاکییان بەکارهێناوە، لێکۆڵینەوەی "دیسپلین" لە دژی ٥٢ زیندانی لە زیندانی داخراوی جۆری ئێف لە کورکچولەری ئەدەنە دەستیپێکردووە. -
لە لۆزان لە دژی گۆشەگیری ستاند دانرا
بە دانانی ستاندێکی زانیاری لە لۆزان، چالاکوانان تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی و ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
چالاکی دانیشتنی بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان ماوەی ١١ مانگ بەردەوامە
چالاکیی دانیشتنی کوردستانیان لە بەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا بە ئامانجی تیشک خستنە سەر گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادیی جەست -
پارێزەران بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی وەزارەتی دادیان کرد
پارێزەرانی نووسینگەى ئەسرین بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی وەزارەتی داد و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی زیندانەکان و سەرۆکایەتیی بەشی مافی مرۆڤیان کرد. -
زانیاری لەسەر خوێندکارە دەستگیرکراوەکانی چالاکیی 'دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت' نییە
زانیاری لە خوێندکارێک بەناوی سورەیا بەی نییە، کە لە کاتی چالاکی لە گەڕەکی ١٠٠ یل لە ئەنقەرە دەستگیرکرابوو. چالاکییەکە لە دژی بەرزبوونەوەی بەهای دراوی بیانیی بووە و ئەو خوێندکارە بە توندوتیژی و لێدان دەستگیرکرابو. -
ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ لاڤرۆڤ کۆبوویەوە
ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کۆبوویەوە. -
خوێندکارانی زانکۆی تەکنیکیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنقەرە: با دەرزییەکە بتەقێت!
خوێندکارانی زانکۆی تەکنیکیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ODTU) لە دژی بەرزبوونەوەى بەهای دراوە بیانییەکان و دابەزینی بەهای لیرەی تورکی رژانە سەر شەقامەکان و رێپێوانێکی گەورەی جەماوەرییان رێکخست. -
لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا ستاندێکی زانیاری دانرا
لە بەردەوامیی چالاکییەکانی دژ بە قەدەغەی پەکەکە، لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا ستاندێکی زانیاری بۆ هۆشیارکردنەوەى هاووڵاتییان دانرا. دانانی ستاندەکە وەک ئامادەکارییەکە بۆ رێپێوانە گەورەکەى ئەمڕۆ لە ساربروکن. -
گەل رژایە سەر شەقامەکان و بە ئەردۆغانیان وت: ئەردۆغان دەست لەکار بکێشەرەوە!
دوای بەرزبوونەوەی بەهای دراوی بیانی لە ناوەندەکانی ئاڵۆوگۆڕی پارە لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و داوایانکرد ئەردۆغان دەست لەکاربکێشێتەوە. -
مەلەکەپە: شەڕی دژی سەروەریی پیاو و فاشیزم فراوان بکەین
ڕێکخراوی ژنانی کۆمۆنیستی (مەلەکەپە) داوای زیادکردنی تێکۆشانی کرد و ڕایگەیاند" پێویستە سەرەڕای تێکۆشانی دژ بە فاشیزم تێکۆشان دژی سەروەریی پیاو ئەنجام بدرێت." -
پارێزەران بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد. -
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ٥ شار چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ٥ شار لەدژی فاشیستەکانی ئاکەپە – مەهەپە چالاکی سووتاندنیان ئەنجامدا. -
داوای لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە ١٣ پەرلەمانتاری هەدەپە دەکرێت
دۆسیەیەک بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە ١٣ پەرلەمانتاری هەدەپە پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کرا. -
پارێزەران داوایانکرد "بە خێرایی" چاویان بە ڕێبەری گەلی کورد بکەوێت
نووسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەى بتوانن "بە خێرایی" بڕون بۆ ئیمراڵی و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە لە لە ئیمرالی بکەوێت، سەردانی دادگای سزاکانی بورسایانکرد. -
لە لۆزان دژی گۆشەگیری و هێرشە کیمیاییەکان چالاکی ئەنجامدرا
گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە لۆزان ئیدانەکران. -
لەدژی هێرشی کیمیایی لە قوبڕس کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوە دەستپێکرا
بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی، لە شاری لیماسۆلی قوبڕس چالاکیەک ئەنجامدرا. -
هاوسەرۆکانی نوێی مەشەدە هەڵبژێردران
بەڕێوبەریی نوێی ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات هاوسەرۆکانی نوێی خۆی هەڵبژارد. -
لە گراز کۆبوونەوەیەک بۆ ٢٧ی نۆڤەمبەر و ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە رێکخرا
لەشاری گرازی نەمسا بەبۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کۆبوونەوەیەک رێکخرا. -
لە مۆنتپیلەر ڕێپێوانی ٢٥ی تشرینی دووەم
بەبۆنەی نزیکبونەوەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە مۆنتپیلەر ڕێپێوان ئەنجامدرا. -
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە بوردیاخ پیرۆزکرا
لە شاری بوردیاخی فەڕەنسا ٤٣ مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پیرۆزکرا. -
ساڤاری: کلیلی چارەسەری خودی عەبدوڵا ئۆجالانە
جۆزێف کارل هاینریش ساڤاری دکتۆری بەشی بە هاناوەچوونی خێرا لە سویسرا، یەکێک لە بەشداربووانی چالاکیی 'کەشتیی ئازادی'یە و ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانێت ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لە چارەسەرکردنی "کێشەی تورک" دا بگێڕێت. -
لە کیل چالاکییەکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو
لە شاری کیلی ئەڵمانیا دەوڵەتی تورک، کە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و سیاسەتی دەوڵەتان بەرامبەر بە پەنابەران ئیدانە کران.