ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
تەژەکە – ئەوروپا: ١١ی کانونی یەکەم بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بڕژێنە نێو شەقامەکان
تەژەکە – ئەوروپا بۆ چالاکی ١١ی کانونی یەکەم بە ئامانجی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بانگەوازێکی بۆ بەشداریکردن لە چالاکەیە بڵاوکردەوە. -
ماڵباتی ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد
ماڵبات و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی گرتوخانەی ئیمڕالیان کرد. -
لە دۆزی کۆبانێدا داواکاریەکان جارێکی دیکە قبوڵ نەکران
لە دۆزی کۆبانێدا داواکاری گیراوان و پارێزەران جارێکی دیکە قبوڵ نەکران. -
پارێزەران جارێکی دیکە بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەى بتوانن موەکیلەکەیان بە خێرایی لە ئیمراڵی ببینن سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمراڵیان کرد. -
گەنجانی کورد هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد
لە شتوتگارتی ئەڵمانیا بزوتنەوەی گەنجانی گورد هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد. -
"تاوەکو سی پی تی شاندێک نەنێرێت بۆ ئیمرالی لە چالاکیەکانمان بەردەوام دەبین"
کوردان بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم ئەنجومەنی ئەوروپا چالاکی ئەنجام دەدەن و ڕایانگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان تاوەکو سی پی تی شاندێک ڕەوانەی ئیمراڵی نەکات. -
چالاکی پشتیوانی بۆ گەنجە دەستگیرکراوەکانی هۆڵەندا رێکخرا
گەنجانی تەجەشە و ئاڕ ئێچ ئای داوایان کرد، گەنجە دەستگیرکراوەکان لە دێنهاگ (لاهای) هۆڵەندا ئازاد بکرێن و وڵاتانی ئەوروپیش کۆتایی بە پەیوەندییە چەپەڵەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک بهێنن. -
چالاکیی ستاند دانانی گەنجانی کورد لە هەفتەی سێیەمدایە
ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن هەموو هەفتەیەک لە ناوچەیەکی لۆزان ستاند دادەنێن و بۆ ڕای گشتیی روون دەکەنەوە، کە بۆ دەبێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. -
لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵمەتی کۆکردنەوەى ئیمزا بەردەوامە
لە مارسیلیا چالاکی بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"، ماوەى ٥ رۆژە بەردەوامە. ژنان تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر واژۆیان کۆکردۆتەوە و کتێبخانەی عەبدوڵا ئۆجالانیش بەو کەسانە دەناسێنن، کە سەردانی چادری چالاکییەکەیان دەکەن. -
لە پاریس هێرشەکەی سەر شەنگال ئیدانەکرا
لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا هێرشەکەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرا. -
لە چالاکییەکدا لە ڤییەنا داوای ئازادکردنی چالاکوانانە زیندانیکراوەکانی هۆڵەندا کرا
لە ڤییەنا چالاکییەک بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ٥٥ گەنج بەڕێوەچوو. ئەو گەنجانە لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، لە بەردەم رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) لە لاهای چالاکییان ئەنجامدابوو. -
کەجەدەکە – ئەوروپا تیرۆری دەوڵەتی تورکی لە شەنگال شەرمەزار کرد
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد – ئەوروپا، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە شەنگال شەرمەزار کرد و داوای کرد هەموو کەسێک و لایەنێک دەوڵەتی تورک شەرمەزار بکەن. -
دۆزی کۆبانێ: بە تەنها پۆلیس و سەرباز لە هۆڵی دادگا بوون
دۆزی کۆبانێ کە بە تەنها پۆلیس و سەرباز لە هۆڵی دادگا بوون، بۆ ٩ی مانگ دواخرا. -
پارێزەران جارێکی دیکە بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بۆ ئەوەى بتوانن موەکیلەکەیان بە خێرایی لە ئیمراڵی ببینن سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمراڵیان کرد. -
لەبەردەم باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە لەندەن چالاکیی ئیدانەکردن بەڕێوەچوو
لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە رێکخستنی چالاکییەک دەستگیرکردنی ٥٥ چالاکوان لەبەردەم ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە شار دێنهاگ (لاها)ی هۆڵەندا ئیدانەکرا. -
دوو پرۆژە پرسیار لەسەر "هێرشی کیمیایی" دەوڵەتی تورک پێشکەشی پەرلەمانی سویسرا کران
فابیان مۆلینا و کلاودیا فریدل پەرلەمانتارانی پارتی سۆسیالیستی سویسرا لە بارەی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد ٢ پرۆژە پرسیاریان لە حکومەت کرد. -
لە باسلی سویسرا دەستگیرکردنی ٥٥ گەنجی کورد لەلایەن دەوڵەتی هۆڵەنداوە ئیدانەکرا
گەنجانی کورد و سویسری لە باسل دەستگیرکردنی ٥٥ گەنجیان شەرمەزارکرد، کە لەبەردەم رێکخراوی (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) دێنهاگ چالاکییان لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیای ئەنجامدا بوو. گەنجان داوای ئازادکردنی دەستبەجێی هەڤاڵەکانیان دەکەن. -
یوکسەکداغ: دەنگی دایکان دیواری زیندانەکان هەڵدەوەشێنێت
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان لە زیندانەوە پەیامێکی پشتیوانی بۆ ئەو دایکانە بڵاوکردەوە کە ماوەی ٢١ ڕۆژە مانیانگرتووە و داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوە نەخۆشەکان دەکەن. -
پەرلەمانتارێکی سویسرا ڕەشنوسی یاسای چەکی کیمیایی تورکی پێشکەشی حکومەت کرد
کروتاز بریگیت پەرلەمانتاری سویسرا لەسەر لیستی پارتی سۆسیالیست، لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەدژی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، پرسیاری لە حکومەت کرد. -
لە ئەسینا چالاکی لەدژی گۆشەگیری ئەنجامدرا
لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە ئەسینای پایتەختی یونان، بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رێگری لە بەرخۆدانمان بکەن' چالاکی ئەنجامدرا. -
دانیشتنی دۆزی کۆبانی ٥ خولەک بەردەوام بوو
پارێزەر و سیاسەتمەداران بەشداریان لە دانیشتنی دۆزی کۆبانێدا نەکرد. بە تەنها سەربازانی تورک لە هۆڵەکەدا بوون. دانیشتنەکە بۆ سبەینێ دواخرا. -
لە هیلدسهایم ڕۆژی ژیانەوە پیرۆزکرا
پۆلیسی ئەڵمانیا لە هیلدسهایم لە ئاهەنگی جەژنی ژیانەوەى گەلی کورددا دەستی بەسەر چەند هێمایەکدا گرت. گەل بە بەدروشم کاردانەوەیان بەرامبەر بەپۆلیس نیشاندا و دەستبەرداری پیرۆزباییەکەیان نەبوون. -
جەژنی ژیانەوە لە دویسبۆرگ پیرۆزکرا
بە بۆنەی جەژنی ژیانەوە، ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا ئاهەنگێک سازکرا. -
پشتیوانییەکان بۆ ٥٥ گەنجە دەستگیرکراوەکە لە هۆڵەندا بەرفراوان دەبێت
ئینتەرناسیۆنالیستەکانی ئەڵمانیا، کەتەلۆنیا، گالیسیا و فیلیپین پەیامی پشتگیرییان بۆ ئەو گەنجانە بڵاوکردەوە، کە لەلایەن پۆلیسی دێنهاگ (لاها)ەوە دەستگیرکراون. -
گەنجان لە مارسیلیا بۆ ئازادکردنی ٥٥ هەڤاڵیان چوونە سەر کونسوڵخانەی هۆڵەندا
گەنجان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چوونە سەر کونسوڵخانەى هۆڵەندا. ئامانجیان لەو چالاکییە داوای ئازادکردنی ٥٥ هەڤاڵیان بووە، کە لە شاری دێنهاگ (لاهای) لەلایەن دەوڵەتی هۆڵەنداوە دەستگی