ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە مارسیلیا چالاکیی چادرهەڵدان بۆ ماوەی هەفتەیەک دەستیپێکرد
لە یەکەم ڕۆژی چالاکیی چادرهەڵدان لە مارسیلیا، کە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، چەندین واژۆ بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" کۆکرایەوە. -
تورکدۆغان: بارودۆخی ئیمڕالی گۆشەگیری تێپەڕاندووە
ئۆزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە) بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی یەکێتی ئەوروپای بەرز نرخاند و گوتی "دەبێت (سی پی تی) کاری خۆی بکات و ئەنجوومەنەکەش بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخەکە، سەردانی ئیمڕالی بکەن". -
پەرلەمانتار هونکۆ: ڕێگەم پێنادرێت بچمە ئیمراڵی
ئەندرێ هونکۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی ئەوروپا ڕایگەیاند، چەند جارێک داواکاریی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئیمراڵی پێشکەشکردووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگری لە داواکارییەکانم دەکەن. -
بەهۆی گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردییەوە سزا بەسەر ٥١ ژنی کوردی زیندانیی سیاسیدا سەپێنرا
بە پاساوی وتن و ئەنجامدانی گۆرانی و گۆڤەند و هەڵپەڕکێی کوردی سزا بەسەر ٥١ ژنی زیندانیکراوی کورد لە زیندانی سینجانی دەوڵەتی تورکدا سەپێنرا. -
لە ئایدین و ئیستەنبول و کۆجالی چالاکی سابوتاژ ئەنجامدرا
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر لە شارەکانی ئایدین، ئیستەنبول و کۆجالی زنجیرەیەک چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. -
ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ ئیمراڵی ساڵێک مۆڵەتی دایە تورکیا
ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا داوای لە تورکیا کردووە، ئەوپەڕی تا مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە چوارچێوەی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپادا زانیاری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەش بکات. -
پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەى مافی مرۆڤی تورکیا
پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە) و کەسکین لە دژی ئەو هەڵکوتانە هەڵوێستی نیشاندا و وتی: "بەهۆی وتەیەکی دوو ساڵ و نیو لەوە پیش لێکۆڵینەوەیەکی بۆ کراوەتەوە". -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە لە ئیمڕالی، پارێزەران و خانەوادەکان سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد. -
کۆنسەی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد
کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا داوای کرد سەلاحەدین دەمیرتاش بە زوترین کات ئازاد بکرێت. -
سەندیکای پارێزەرانی ئامەد داوای کرد سەردانی ئیمڕالی بکات
سەندیکای پارێزەرانی ئامەد بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدات، سەردانی وەزارەتی دادی کرد. -
کەجەدەکە بۆ چالاکی بەردەم کۆنسەی ئەوروپا بانگەوازێکی بڵاوکردەوە
کەجەدەکە – ئەوروپا، داوای بەشداریکردنی لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد بۆ چالاکی بەردەم کۆنسەی ئەوروپا بە مەبەستی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد. -
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە مانگێکدا ١١٧ شوێنکاریان سووتاند
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ئاماری چالاکیەکانی لە مانگی تشرینی دووەمدا ئاشکرا کرد. -
پارێزەران داوا دەکەن بە پەلە چاویان بە ڕیبەر ئۆجالان بکەوێت
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاریی دیداری بەپەلەیان لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان ئاراستەی داواکاری گشتیی تورکیا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالیی کرد. -
کەناڵی زی دی ئێفی ئەڵمانی: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک بە کامێرای ئەڵمانی هێرش دەکەن
فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان لەم ساڵانەی دواییدا بوونەتە کەرەستەی سەرەکیی شەڕ و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک. کەناڵی زی دی ئێفی ئەڵمانی لە لێکۆڵینەوەیەکیدا ئاشکرایکرد، کامێرای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی جۆری "بایراکتار" کامێرای ئەڵمانین. -
کاراگوزەلی زیندانیکراوی تووشبوو بە نەخۆشی قورس سزای نوێی بەسەردا سەپێنرا
موخلیسە کاراگوزەلی زیندانیکراو، کە لە زینداندایە و نەخۆشیی قورسی هەیە، لە بری ئەوەى مافی ژیانی پارێزراوبێت و ئازاد بکرێت، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە سزای نوێی بەسەردا سەپێنرا. -
پەروین بوڵدان لەگەڵ باڵیوزانی باڵای وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کۆبوویەوە
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لەگەڵ باڵیۆزە باڵاکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کۆبووەوە و باسی لە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی و گوشارەکانی سەر وڵات کرد. -
لە پاریس گەنجان بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان رژانە سەر شەقامەکان
ڕێپێوانێک لە ناوچەی درانسیی سەر بە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ئامانجی ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخرا. گەنجان لە چالاکییەکەیاندا لە وێستگەی پێریفتی ستەینس رێگای هاتوچۆیان داخست. -
لە لۆزان ستاندی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' دانرا
ئەو چادرە، کە هەموو هەفتەیەک ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن لە چەندین خاڵ لە شاری لۆزان دا دایدەنێن، ئەم هەفتەیەش لە چالاکییەکەدا ناساندنی بیر و رامان و پارادیگمای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموان روون کرایەوە. -
دەوڵەتی تورک لە مانگێکدا ١١١ ڕۆژنامەنووسی دادگایی کرد
دەوڵەتی تورک لە مانگی تشرینی دووەمدا ١١١ ڕۆژنامەنووسی بە مەبەستی زیندانیکردن دادگایی کردووە. -
"ئێشکگریی ئازادیی" ئەم هەفتەیە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەچێت
ئێشکگریی ئازادی لە ناوەندی دامەزراوەکانی ئەوروپا بۆ ماوەی ١٠ ساڵە بە بەردەوامی بەڕێوەدەچێت. ئێشکگریی ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆناهییەوە بەڕێوەدەچێت. -
رۆژنامەنووسێک لەبەر "هاوکاریکردنی ڕۆژئاوا" ڕێگەی پێنادرێت گەشت بۆ ٢٦ وڵات بکات
بە پاساوی ئەوەى مات برومفیڵد (Matt Broomfîeld) رۆژنامەنوسی بەریتانی هاوکاریی بەڕێوەبەریی خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریای کردوە، لەسەر داوای دەوڵەتی ئەڵمانیا ڕێگەی -
بەشتاش: سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمراڵی هەیە
مەراڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە بەرامبەر قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاردانەوەی پیشاندا و وتی، لە دوورگەی ئیمراڵی سیستمی ئەشکەنجە هەیە. -
ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە: لە ئیمراڵی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت
ساروخان ئۆلۆچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە باسی لە قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی کرد و وتی: "کۆتایی بەو تاوانەی دژ بە مرۆڤایەتییە بهێنن". -
بیلمەز پارێزەری رێبەر ئۆجالان: ئەگەر ماف هەبێت دەبێت ئەنجومەنی ئەوروپا کاری پێویستی خۆی بکات
ئیبراهیم بیلمەز پارێزەری نوسینگەی یاسا و مافی ئەسرین رایگەیاند، "عەبدوڵا ئۆجالان ئەمجارە بە پێویستی نەزانیوە تانە لە بڕیارەکە بکات". راشیگەیاند، هۆکاری تانەنەدانەکان ئەوەیە، بڕیارەکان میزاجی و سیاسین، بۆیە بانگەوازمان بۆ ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان هەیە. -
دادگایەکی ئەڵمانیا چەتەیەکی داعشی لەسەر کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان سزا دا
چەتەیەکی داعش بە ناوی تەها ئەل جومەیلی لەلایەن دادگای فرانکفۆرتی ئەڵمانیاوە بە تاوانی کۆمەڵکوژکردن و جینۆسایدی ئێزدییەکان سزادا. بەپێی سزاکە دەبێت ئەو چەتەیەی داتش تا کۆتایی ژیانی لە زینداندا بێت.