ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کەجەدە ئەوروپا: لە سنوری بیلاروسیا و پۆڵەندا درامای مرۆڤی هەیە
کەجەدەی ئەوروپا ڕایگەیاند، دۆخی مرۆیی کۆچبەران لە سەر سنورەکانی بیلاروسیا و پۆلەندا مەترسیدارە و دەشڵێت لە ئاستی هەرەباڵادا پشتیوانی هەرچالاکیەک بۆ پاراستنی ئەو کۆچبەرانە دەکەن. -
پارێزەران بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی جارێکیتر سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالییان کرد تاوەکو بڕۆن بۆ ئێمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت. -
"کەشتیی ئازادی" بۆ رێبەری گەلی کورد بەرەو ناپۆلی کەوتەڕێ
دەستەى چالاکیی "کەشتیی ئازادی" دوێنێ دەستیان بە چالاکییەکەیان کرد و لەگەڵ حیزبەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی یونان چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا. دەستەى چالاکییەکە ئەمڕۆ لە ئەسیناوە بەرەو ناپۆلی دەڕۆن. -
لە بەردەم پەرلەمانی دوسلدۆرف بۆ ٥ رۆژ لە دژی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک چادر هەڵدرا
فیدراسیۆنی فەد مەد و یەژەکە – ئەوروپا بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە بەردەم پەرلەمانی هەرێمی راین وێستفالیای باکوور (NRW) لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا بۆ ماوەى ٥ رۆژ چادریان هەڵدا. -
'دەنگی جەوانان' دەستی بە پەخش کرد
بەرنامەی 'دەنگی جەوانان'، کە لەلایەن بزووتنەوەی گەنجانی ئەوروپاوە دەستیپێکردووە لە پلاتفۆرمی میدیای دیجیتاڵ دا دەستی بە پەخش کرد. -
پەنابەران بەرەو سنوری پۆلۆنیا دەچن
پەنابەران کە زۆربەیان خەڵکی باشوری کوردستان، بەرەو سنوری پۆلۆنیا دەچن. -
سبەی "کەشتیی ئازادی" بۆ داوای ئازادیی رێبەری گەلی کورد بە رێدەکەوێت
چالاکوانانی ناوچە جیاجیاکانی ئەوروپا کۆبوونەتەوە و بۆ داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و چالاکیی "کەشتیی ئازادی"یان رێکخستووە. سبەی ٩ی تشرینی دووەم کەشتییەکە لە ئەسیناوە دەکەوێتە ڕێ. -
لە مارسیلیا ئاهەنگێک بۆ یادی باران ماوا بەڕێوەچوو
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ٢٠٠ گەنج کۆبوونەوە و ئاهەنگێکیان بۆ یادکردنەوەی باران ماوا رێکخست. -
دەستپێشخەریی نەتەوەیی بۆ عەفرین لە بەرلین دەستی بە چالاکی کرد
دەستپێشخەریی نەتەوەیی بۆ عەفرین لە بەرلین دەستی چالاکیی ئێشکگری کرد. دەستپێشخەرییەکە ئەو چالاکییە بۆ ئەوە ئەنجامدەدات تاوەکو تاوانەکانی دژ بە عەفرین بباتە دادگای تاوانی نێونەتەوەیی و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دادگایی بکرێت. -
لە پاریس یادی سیابەند سەرحەد و سمکۆ ئاگری کرایەوە
سیابەند سەرحەد و سمکۆ ئاگری گەریلاکانی هەپەگە، کە لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون، لە پاریس یادیان کرایەوە. -
لە ڤییەنا چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە هەدەپە بەڕێوەچوو
کوردستانیان و تورکیایەکان بەبۆنەی ساڵیادی کودەتاکەی ٤ی تشرینی دووەمی دەوڵەتی تورک لە دژی هەدەپە لە ڤییەنا چالاکییان ئەنجامدا و رایانگەیاند، ئێمە هەموومان هەدەپەین، هەدەپە لە هەموو شوێنێکدایە و ئێوە ناتوانن سەر بە هەدەپە دانەوێنن. -
هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە مانهایم ئیدانە کرا
کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان لە مانهایم هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی بۆ سەر کوردستان و بێدەنگیی رای گشتیی نێونەتەوەیی ئیدانەکرد. -
لە لۆرێنت هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک و بێدەنگیی نێونەتەوەیی ئیدانە کران
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە لۆرێنت بە رێکخستنی چالاکییەک لە دژی ھێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک داوایان، لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد، کە دژی بێدەنگیی وڵاتەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان هەڵوێست وەربگرن. -
دەوڵەتی تورک کە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت لە مارسیلیا شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە مارسیلیا بە پێشەنگایەتی تەجەشە ڕژانە نێو شەقامەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان لەدژی گەریلاکانی ئازادی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار کرد. -
کەبەدەهە لەدژی چەتەکان کە بێئەخلاقی بڵاودەکەنەوە چالاکی ئەنجامدا
کەبەدەژە لە ناوچەی ئەردەمیتی مێرسین لە بەرانبەر بارهەڵگرێکی ئەو گروپ و کەسانەی کە ژنانی کرێکار و منداڵان ناچاری کاری نائەخلاقی دەکەن چالاکی ئەنجامدا. -
لە دویسبورگ لەدژی هێرش کیمیایی ستاند دانرا
لە دویسبورگی ئەڵمانیا لەدژی هێرشی کیمیایی ستاند دانرا. -
بەڕێوەبەرێکی پێشووی میت چەندین تاوانی دڕندانەی میت ئاشکرا دەکات
محەمەد ئەیمور یەکێکە لە بەڕێوەبەرانی پێشووی دەزگای سیخوڕیی میت، چەندین کرداری دڕندانەی دەوڵەتی تورک باس دەکات کە خۆی لەزۆربەیان بەشداری کردووە، باس لە ئەشکەنجەی ئیمرالی و هەوڵی تیرۆرکردنی شکستخواردووی تیرۆرکردنی ڕێبەر ئۆجالانیش لە شام دەکات. -
لە شتوتگارت گەنجان ئاهەنگێکیان ئەنجامدا
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و تێکۆژن ئاهەنگێکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، چالاکیەکانیان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە. -
خانەوادەی شەنیاشار: هەموو جیهان ئەم زوڵمە دەبینێت
خانەوادەی شەنیاشار کە ٢٤٣ رۆژە لەسەر چالاکی ئیشکگری دادپەروەری خۆی بەردەوامە، رایگەیاند، ئەوانەی بەپێی یاسای دەسەڵات دەجووڵێنەوە، پێویستە باسی دادپەروەری نەکەن. -
نەورۆز ئویسال پارێزەری رێبەری گەلی کورد: گەل دەتوانێت سیستمی ئیمڕاڵی بگۆڕێت
نەورۆز ئویسال پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، ئەو سیستمەی لە ئیمڕاڵی دامەزراوە لە رووی مافەکان و لە ئاستی یاساییدا سیستەمێکی تایبەتە و وتی: "ئێمە لە مافی مرۆڤی ئەوروپاوە زانیمان، کە سزای دیسیپلینیان بۆ ئۆجالان بڕیوەتەوە". -
لە کۆڵن نامە بۆ رێکخراوی دژ بە چەکی کیمیایی نێردرا
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنان لە ڤییەنا لە پێناو ئەوەدا رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) بڕوات بۆ لێکۆڵینەوە لەو ناوچانەدا، کە دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانیادا چەکی کیمیایی تیادا بەکارهێناون، نامەیان بۆ ئۆ پی سی دەبلیو نارد. -
هەدەپە بەرگرینامەکەی بۆ دادگای دەستووری بنەڕەتی تورک نارد
کۆمسیۆنی یاسایی و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە لەبارەی پرسی داخستنی پارتەکە، ئەمڕۆ بەرگرینامەکەی بۆ دادگای دەستووری بنەڕەتی تورک نارد. -
٢٩ کەسایەتی بەناوبانگ: پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنن
٢٩ سیاسەتمەدار، نووسەر، فەیلەسوف، چالاکوان، پەرلەمانتار، مافناس و هونەرمەند، ‘دەستپێشخەریی نێونەتەوەیی دادوەریی بۆ کوردان’یان پێکهێنا و داوایان کرد، پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت. -
لە شاری ساربورکینی ئەڵمانیا لە بەرانبەر هێرشی کیمیایی ستاند دانرا
لە شاری ساربورکینی ئەڵمانیا لەبەرانبەر هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک ستاند دانرا و داواکرا دەوڵەتی تورک بەهۆی تاوانەکانیەوە داگایی بکرێت. -
لە کۆڵن کورسی زمانی کوردی دەستیپێکردەوە
کۆمەڵەی ماڵی کوردان لە کۆڵنی ئەڵمانیا دەستی بە کورسی زمانی کوردی کرد.