ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە میونیخ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
لە شاری میونیخ هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکرا و سڵاو لە "ڕێپێوانی ئازادی" کرا. -
تەڤ چاندی سویسرا نمایشی "ئازادی" پێشکەش کرد
تەڤگەری چاند و هونەری کوردی دیموکراتیکی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە زیوریخ چالاکییەکی هونەری ئەنجامدا. -
ڕێپێوانکەرانی پاریس لە ڕۆژی بیستەمیندا لە شاونی بوون
ڕێپێوانی ئازادی ٢٥ ڕۆژە کە لە پاریسەوە بە ٢٥ کەس بە نوێنەرایەتی ٢٥ ساڵەی بەدیلگرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، لە شاری شاونی بەردەوام بوو. زیاتر لە نیوەی بەشداربووان ژن بوون. -
چالاکییەکان لە ئەوروپا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد
چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارەکانی ئەوروپا بەردەوامە. -
مەراڵ دەنیش بەشتاش: داوای دەنگی هەموو ئیستەنبوڵییەکان دەکەین
کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی ئیستەنبوڵ، مەراڵ دەنیش بەشتاش گوتی: "ئێمە خەمی سەرکەوتنی گەلمانە، بۆ سەرکەوتن بەڕێ کەوتووین". -
ڕێپێوانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
لە باشوری فەرەنسا ڕێپێوانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە. -
لە فەرەنساوە ناردنی پۆستکارت بۆ ئیمراڵی
کوردانی فەرەنسا پۆستکارتیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد. -
پێویستە وەک سەدان هەزار کەس ڕووبکەینە کۆڵن
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەنجان و ژنان و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان دیمەنی بانگەوازکردنیان بڵاوکردەوە. -
مەحمود دیندار: بە دڵنیاییەوە قفڵی دەرگای ئیمرالی دەشکێنین
پەرلەمانتاری دەم پارتی مەحمود دیندار ڕایگەیاند، گەلی کورد بە پاڵپشتییەکی زۆرەوە پێشوازی لە "رێپێوانی مەزنی ئازادی" دەکات و وتی: "بە دڵنیاییەوە قفڵی دەرگای ئیمرالی دەشکێنین". -
لە کۆی ٩٦ دەستبەسەرکرا، بڕیاری گرتن بۆ ٥٤ کەسیان دەرچوو
بە بیانووی چالاکیەکەی بەردەم دادگای ئیستەنبوڵ ٩٦ کەس دەستگیرکرابوون و لەو ژمارەیە بڕیاری گرتن بۆ ٥٤ کەسیان دەرچوو. -
کۆبوونەوەی گەل لە ئارنهایم: ناونیشانی چارەسەر عەبدوڵا ئۆجالانە
هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتال لە کۆبوونەوەی گەلی ئارنهایم گوتی: "ڕێپێوان و گردبوونەوەی مەزنی ١٧ ی شوباتی کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە. نە تەنها گەلی کورد، دۆستەکانیشیان بە بەهێزی بەشدار دەبن". -
لە ئەسلینگەن مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد
لە ئەسلینگەن بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی جەستەیی، مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد. -
"ڕێپێوانی ئازادی" لە ئامیان بە جۆشوخرۆشەوە ئەنجامدرا
وێستگەی ئەمڕۆی "ڕێپێوانی ئازادی" لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ لە شاری ئامیان بوو. ڕێپێوانکەران لە ١٩ هەمین ڕۆژدا بە جۆشەوە درێژەیان بە خەباتەکەیان دا. -
لە دویسبۆرگ بۆ ڕێبەری گەلی کورد ستاند دانرا
لەو ستاندەی تێیدا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی کۆڵن. -
لە لجێ بە جۆشەوە پێشوازی لە ڕێپێوانکەران کرا
ڕێپێوانی ئازادی گەیشتە ناوچەی لجێی ئامەد، لەلایەن گەلەوە بە جۆشەوە پێشوازیان لێ کرا. -
لە باشوری فەرەنسا ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دەستی پێ کرد
لە باشوری فەرەنسا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانی ٣ ڕۆژە دەستی پێ کرد. -
لە ئێشکگری دادپەروەریدا بانگەوازکرا بۆ شکاندنی گۆشەگیری
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە چەندین شار بەردەوامە. -
کاندیدانی دەم پارتی لە ئیستەنبوڵ دەستنیشانکران
کاندیدانی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی ئیستەنبوڵ پێکدێن لە مەراڵ دەنیش بەشتاش و موراد چەپنی. -
ژنان لە ستاڤراپۆل گۆشەگیرییان شەرمەزار کرد
ژنانی کورد لە شاری ستاڤراپۆلی روسیا بە راگەیەندراوێک گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پیلانگێڕی نێونەتەوەییان شەرمەزارکرد. -
تیمی بەرپەرچدانەوەی یەپەسە لە باشاکشەهیر چالاکی ئەنجامدا
تیمی بەرپەرچدانەوەی شەهید چاوەڕێ گەلهات_ی یەپەسە ژن رایگەیاند، کە لە باشاکشەهیری ئیستەنبوڵ ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی کەسێکی نەژادپەرەستی مەهەپەیی بەرداوە. -
بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد. -
رۆژنامەوان کیبریە ئەڤرەن دەستگیرکرا
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئیستەنبوڵ پۆلیسەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی رۆژنامەوان کیبریە ئەڤرەن و دەستگیریان کرد. -
IHIK داوای 'کۆبوونەوەی نائاسایی' پەرلەمانتارانی دەم پارتی ڕەتکردەوە
پەرلەمانتارانی دەم پارتی بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەن، داواکارییان پێشکەشی ئیحیک کردبوو، لە وەڵامدا ئیحیک وتی: "ژمارەی پێویست بۆ کۆبوونەوەکە نییە و ناتوانرێت کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت. -
ئیشکگریی دادپەروەری: ئەگەر بەرخۆدانمان بەرفروان بکەین، حکومەت هەنگاو بەرەو دواوە دەنێت
لە ئیشکگریی دادپەروەریدا پەیام بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درا و وتیان: "ئەگەر بەرخۆدانمان بەرفراوان بکەینەوە، حکومەت هەنگاو بەرەو دواوە دەنێت، وەرن با دەنگی زیندانیان بگەیەنینە دەرەوەی وڵات". -
ئەحمەد تورک: تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە
ئەحمەد تورک بەربژێر بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانیی گەورەی مێردین لە دەم پارتی، ڕایگەیاند: "بەڕێز ئۆجالان بۆ ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەسێکی گەورە، مامۆستا و ناونیشانی چارەسەرییە. تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادیی بەڕێز ئۆجالانە".