ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە لوزەرن کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد ناسێنران
لە لوزەرن کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێنران. -
لە بازل مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە: پێویستە پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانیان بکەین
ئەندامانی ڕێکخراوە سۆسیالیستییەکان لە بازل دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد و ڕایانگەیاند: "ئێمە لەپێناو شکۆی مرۆڤایەتی و ئازادی، دژی گۆشەگیری و فشارەکان پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانیان دەکەین". -
لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد لە میونیخ شەرمەزارکرا
لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد لە ئێران بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی کورد لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران لە میونیخ شەرمەزارکرا. -
ڕێپێوانی ئازادی گەیشتە ١٢ هەمین ڕۆژ
ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڤیلەنوڤە سانت جۆرجی پاریس بەردەوام بوو. -
لە دویسبۆرگ چالاکی ستاند و ناردنی کارت بۆ ئیمراڵی
سەرەڕای دوو هەوڵی پرۆڤۆکاسیۆنی فاشیستانی تورک، کوردستانیان لەڕێگەی ئەو ستاندەی لە دویسبۆرگ دایاننا، گەیشتنە ئامانجی چالاکییەکەیان. -
لە ڕۆما کارت بۆ ئیمراڵی نێردرا
کوردستانیان لە ڕۆمای پایتەخت کۆبوونەوە، کارتیان نوسی و ناردیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە. -
لە پاریس ڕێکخراوە سۆسیالیستەکان دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کرد
چەندین بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورک لە پاریس بە ئامانجی لابردنی گۆشەگیری ئیمراڵی و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کرد. -
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەوەری بە پێداگرییەوە بەردەوامە
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، وەک پشتیوانی بۆ مانگرتن لە خواردنی زیندانیان لە چەندین شار بەردەوامە. -
"تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ئەم ڕێپێوانە بەردەوامە"
لەنێو ڕێپێوانکەرانی ئازادی، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلیچگون ڕایگەیاند "تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ئەم ڕێپێوانە بەردەوامە". -
لە لەندەن سۆسیالیستەکان دژی گۆشەگیری مانگرتن لە خواردنیان ئەنجامدا
سۆسیالیستەکان بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنی هەموو زیندانیانی نەخۆش لە لەندەن دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کرد. -
دایکانی ئاشتی بۆ ڕێپێوانە درێژەکەی فەرەنسا پەیامی پشتگیریان دا
لە فەرەنسا "ڕێپێوانی درێژی ئازادی"ـی ٢٥ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. دایکانی ئاشتی سڵاویان لە ڕێپێوانکەران کرد و پەیامی پشتیوانیان دووپاتکردەوە. -
ڕێپێوانی مەزنی ئازادی: لە گەڤەر درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە
ڕێپێوانی مەزنی ئازادی لە ناوچەی گەڤەر بەردەوامە. لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بمرێ کۆیلایەتی، بژی ئازادی" بەرزکرایەوە. -
ڕێپێوانی گەورەی ئازادی: تێکۆشانمان هەتا ئازادی بەردەوام دەبێت!
عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە 'رێپێوانی گەورەی ئازادی' قسەی کرد و ڕایگەیاند، "تێکۆشانی ئێمە تا ئازادی بەردەوام دەبێت". -
بنەماڵەکان بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی تر، کە لە گۆشەگیری ئمراڵیدان، بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد. -
'بە ڕێپێوانی ئازادی، دەمانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنین'
ڕێپێوانی ئازادی کە لە ١ی شوبات لە وان و قەرس دەستی پێکرد، لە ئەستەنبوڵ بە چالاکی جیاواز لە ڕۆژەڤەدایە. گۆنجا یانگۆز، هاوسەرۆکی دەم پارتی- ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند کە چالاکیی و کارەکانیان بۆ وەرگرتنی ئەنجامە. -
لە ئەستەنبوڵەوە بۆ پشتیوانی لە 'رێپێوانی گەورەی ئازادی'
حەدەکە لە ئەستەنبوڵەوە پشتیوانی خۆی بۆ "رێپێوانی گەورەی ئازادی" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیشان دا. -
ڕێپێوانانی ئازادی: دەبێت دەرگای ئیمرالی بشکێندرێت!
ڕێپێوانانی "ڕێپێوانی گەورەی ئازادیی" گەیشتنە ئەلباک و سەردانی کاسبکارانی شارۆچکه کەیان کرد. لە سەردانەکەدا پەیامی "دەبێت دەرگای ئیمرالی بشکێندرێت"بڵاو کرایەوە. -
ئیشکگرانی دادپەروەریی سڵاویان لە ڕێپێوانی ئازادی کرد
لە چالاکییەکانی ئیشکگریی دادپەروەرییەوە کە لە زۆرێک لە شارەکان بەردەوامە، سڵاو لە ڕێپێوانی گەورەی ئازادی کرا. -
پارێزەران جارێکی دیکە بۆ سەردانکردنی ئیمراڵی داوایان بەرزکردەوە
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، داواکاری نوێیان پێشکەش کرد. -
پاگانی: چارەسەری لە رێگەی دیالۆگی سیاسیەوە دەبێت، بەردەنگەکەش عەبدوڵا ئۆجالانە
رامی پاگانی باسی لەوەکرد، کە شەر لە دژی گەلی کورد جیاوازی نییە لەگەڵ شەری ئیسرائیل لە غەززە و وتی، "دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر گەلی کورد تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات. چارەسەری بە دیالۆگی سیاسی دەبێت، ئەوەش لە رێگەی ئازادی ئۆجالانەوە دەستەبەر دەبێت". -
زیندانیی مانگرتوو وەفا یەڵماز دوورخرایەوە
ئەحمەد یەڵماز برای زیندانیی سیاسی وەفا یەڵماز ئەوەی ئاشکراکرد، کە براکەی لە زیندانی کالکاندەرەوە بۆ زیندانی جۆری (ئێس)ی سامسون دوورخراوەتەوە و وتی: "لە پێش دەرگای زیندانەکە، ویستوویانە بە رووتی بیپشکنن، لەبەر ئەوەی رەتیکردووەتەوە ئەشکەنجەیان داوە". -
بۆزان: بە سەرکەوتن وەڵامی فرت و فێڵ و ساختەکارییەکانی دەسەڵات دەدەینەوە
پەرلەمانتاری دەم پارتی عەلی بۆزان رایگەیاند، بە سەرکەوتن، بە بەدەستهێنانەوەی شارەوانیەکان وەڵامی فرت و فێڵ و ساختەکارییەکانی ئاکەپە-مەهەپە دەدەنەوە. -
بایندر: ماشێنی کودەتا بەکاردەهێنن
هاوسەرۆکی بەدەپە باسی لەوەکرد، دەسەڵاتداری کە بەرامبەر تێکۆشانی دیموکراتیک گەشتۆتە بنبەست، لە بەرامبەر ئەم خەباتەدا، شێوازی کودەتا بەکاردەهێنێت و وتی: "هەر لەبەر ئەمەشە، پێداگری لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد دەکەین". -
حەنیفە ئەرسەلانی ٧٦ ساڵە سەرەڕای نەخۆشی ئازاد ناکرێت
نەخۆشخانەی پەروەردەیی و لێکۆڵینەوەی وان دووبارە ڕاپۆرتی "دەتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە" دەربارەی ڕەوشی زیندانیکراوی نەخۆش حەنیفە ئەرسەلان پێشکەش کرد. -
لە کلێڤە بۆ ئاگادارکردنەوە لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات ستاند دانرا
لەو ستاندەی لە کلێڤە دانرا، بانگەوازکرا بۆ ڕێپێوانی درێژی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.