کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
'فەرماندەیەکی پەژاک لە هێرشی دەوڵەتی تورک‌دا شەهید بوو'
دەستەی کاروباری ناوخۆیی هەرێمی جزیر ڕایگەیاند، یوسف مەحمود ڕەبانی ئەندامی فەرماندەیی پەژاک لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە قامیشلۆ شەهید بووە و بانگەوازی بۆ شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل کرد. -
قەرەیلان: ١٥ی تەباخ شۆڕشێکی فکری و سیاسی و کۆمەڵایەتییە
موراد قەرەیلان: ڕۆژی ١٥ی تەباخ ڕووناکییەکە لە تاریکیدا، ڕووناکییەکە، بووە هیوایەک و وەرچەرخا بۆ تێڕوانینێکی شۆڕشگێڕانە، بۆیە بە ١٥ی تەباخ نەک هەر زنجیرەکانی کۆیلایەتی شکان، بەڵکو شۆڕشێکی فکری و سیاسی و کۆمەڵایەتیش بەرپا بوو. -
گەریلا شەهیدەکەى ناوچەى هەزۆ بەخاک سپێردرا
کەمال بۆرا گەریلای هەپەگە، کە لە ڕۆژی ٨ی ئاب لە ناوچەی هەزۆی ئێلح شەهید بوو، بەخاک سپێردرا. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی شاخی هەکاریی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی نیشانە شکێنیی هێزەکانی گەریلای لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری بڵاوکردەوە، کە لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا. -
١٥ی تەباخ لە قەڵادزێ پیرۆزکرا
بەبۆنەی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوەـ بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە شاری قەڵادزێی باشووری کوردستان ئاهەنگێکی پیرۆزبایی سازکرا. -
هەفتەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی كورد"سیروان نژاوی"یە
سیروان نژاوی بەتاوانی"هاوكاریكردنی پەژاك"، دەستگیر و خرایە ژێر لێپرسینەوە و لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێمی ئێرانەوە، بۆ وەرگرتنی دانپێیانانی زۆرەملێ بەوەحشیترین شێوە ئەشكەنجەی جەستەیی و رۆحی و دەروونی درا. -
پارێزەران داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، داوایان کرد، سەردانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ئیمڕالی بکەن. -
'له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م فیشه‌كی عه‌گید هه‌زاران عه‌گید به‌ئاگاهاتنه‌وه'
گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار وتیان، یه‌كه‌م فیشه‌كی فه‌رمانده عه‌گید هه‌زار عه‌گیدی به ئاگاهێناوه‌ته‌وه و روویان كردووه‌ته چیا ئازاده‌كان. -
سوپای تورك جارێكی تر بۆمبی فۆسفۆڕی به‌كارهێنا
سوپای توركی داگیركه‌ر جارێكی تر په‌نای بۆ تاوانی جه‌نگ برد. هه‌په‌گه باسی له‌وه‌كرد كه سوپای توركی داگیركه‌ر ١٦ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی، چه‌كی كیمیایی و بۆمبی فۆسفۆڕ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كردووه. -
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: تا چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری ئێره چۆڵ ناكه‌ین
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له بهرددهم دادگا ئێشكگری دادپه‌روه‌ری درێژه پێدهدهنو رایانگه‌یاند، "تا دادپه‌روه‌ری نه‌چه‌سپێنرێت له‌به‌ر ئه‌م ده‌رگایه هه‌ڵناستن". -
له ئێلیح دوو كه‌س كه یه‌كێكیان ته‌مه‌ن ٧٥ ساڵه ده‌ستگیركران
له ئێلیح هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی كانیاهانێ سه‌زگین یاڤوز و یوسف شاهین ته‌مه‌ن ٧٥ ساڵ ده‌ستگیركران. -
بێباكی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كان شه‌رمه‌زار كرا
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له شاری مه‌ریوان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج رابكێشن بۆ سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و بێباكی كاربه‌ده‌ستانی ئێران به‌رامبه‌ر به ئاگركه‌وتنه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی دارستانه‌كان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا. -
کۆڵبەرێک لە شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کوژرا
لە سنووری شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هێرشی هێزەکانی سوپای پاسداران‌دا کۆڵبەرێک کوژرا و ٢ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون. -
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "گەورەترین ئامانجیان ڕێبەرایەتیی ئازاد، کوردستانی ئازاد بوو. بێگومان و بە دڵنیاییەوە ئێمە ئەو ئامانجەیان دەهێنینە دی". -
لە قەڵەمی مەعسوم کۆرکمازەوە - ٢
ئامانجی چالاکییەکەمان ئەوە بوو، کە دامەزراندن و ڕاگەیاندنی رێکخستنی هێزی چەکدارمان بە ناوی هەرەکە / HRK لە ناوەندی شاردا بە دەنگێکی بەهێز بە گەلەکەمان و ڕای گشتی جیهان ڕابگەیەنین. -
نوسینگەی یاسایی سەدە: پێویستە هەموو کەسێک لەدژی گۆشەگیری بوەستێتەوە
کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی (ئۆ هە دە) لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ٢٣ ساڵە لە باردۆخێکی سەختی ژیاندا لە زیندانی ئیمڕالی، لەژێر گۆشەگیریەکی رەهادایە. -
هەڕەشەی جددی لەسەر ٦٥ زیندانی بادینان هەیە
تۆڕی بەرگریکردن لە ئازادییەکان و مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە هەڕەشەیەکی جددی لەسەر ٦٥ زیندانی بادینان هەیە کە لە گرتوخانەی گەورانی هەولێر دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. -
رۆژین: ئێمەش وەک دەنیز هاوار بۆ راستیەکان دەکەین
راگەیاندنی ئازادی ژن (رۆژین) لە ساڵیادی شەهیدبوونی، رۆژنامەنووس دەنیز فوراتدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئێمەش وەک دەنیز هاوار بۆ راستیەکان دەکەین." -
کۆنگرەی ستار گۆشەگیری ئیمڕالی شەرمەزار کرد
کۆنگرەی ستار لە راگەیەنراوێکدا گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، هێرشی داگیرکەری سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و رایگەیاند کە ئەوانی بەردەوامی بە تێکۆشان و بەرخۆدان دەدەن. -
رێکخستنی هەدەپەی شرنەخ ئیدانەی تاڵان‌کردنی دارستانەکانی کرد
رێکخستنی هەدەپەی شرنەخ ئیدانەی بڕینی دارەکانی کرد لەلایەن حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە و وتی: ئێمە دژی ئەم کۆمەڵکوژییە دەنگ بەرز دەکەینەوە، با خەڵکی تورکیا دەنگمان ببیستن. -
لە قەڵەمی مەعسوم کۆرکمازەوە - ١
بۆ گەلەکەمان تاکە ڕێگای رزگاری ئەوەیە، کە لە بەرەی بەرخۆدانی یەکگرتوودا لە دژی فاشیزم بێت، بە چالاکیی یەکگرتوانەی هێزە شۆڕشگێڕ، دیموکراتیک، پێشکەوتنخواز، وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکان فاشیزم هەڵدەوەشێتەوە. -
هه‌په‌گه: ١٤ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك روخێنرا
هه‌په‌گه: له چالاكیه‌كانی هێزه‌كانماندا كه له چیاكانی كوردستان به‌رخودان تۆمار ده‌كه‌ن ١٤ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێك برینداربوو، سه‌نگه‌رێك و رادارێك روخێنران و تێكشكێندران. -
"مەروان شەنگالی: گەڕانەوە بۆ شەنگاڵ دەبێـتە لێپرسینەوەیەك لەفەرمان
نوێنەری پادێ مەروان شەنگاڵ باس لەوە دەكات، ئەو ئێزیدیانەی پێشتر فەرمانیان بەسەردا هات، نەگەڕانەوە سەر خاك و ماڵ و حاڵی خۆیان، بۆیەش ماڵ و مۆڵكیان هەموو لەدەستیان دەرهێنران و دەڵێت:"هەمان مەترسی لەئێستادا لەسەر ئەو ئێزیدیانەی كۆچبەر بوونە هەیە". -
رۆژنامه‌وان ده‌نیز فرات له مه‌خمور به بیرهێنرایه‌وه
رۆژنامه‌وان ده‌نیز فرات له هه‌شته‌م ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا له كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) به بیرهێنرایه‌وه. -
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه له ئامه‌د ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشیان كرده ئامانج
جه‌نگاوه‌رانی سینان دێرسیمی هه‌به‌ده‌هه رایانگه‌یاند، كه له‌سه‌ر رێگه‌ی ئامه‌د- فارقین له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش چالاكی چه‌كداریان ئه‌نجامداوه.