کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
جموجوڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سەر ئاسمانی شەنگال بەردەوامە
فڕۆکەی جەنگی بێفرۆکەوان و فرۆکەی کەشف سەر بەیانی ئەمڕۆ بەسەر ئاسمانی شەنگادا دەسووڕانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆش بە هەمان شێوە جموجوڵی فرۆکەکان لەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا بەردەوامە. -
چەمچەمال، یەکەمین ڤیستیڤاڵی شەھید سارینا ساریا بەڕێوە چوو
دوای نێوەرۆی ئەمرۆ لە شارۆچکەی چەمچەمال یەکەمین ڤیستیڤاڵی شەھید شنیار کاوە ( سارینا ساریا ) لە ژێر درووشمی "کلتوری سەرمایەداری بروخێنە" بۆ چیرۆک و وێنەکێشان و فۆتۆگرافی بەرێوە چوو. -
تەرمی شەهید گوڵستان ئاکسۆی ژنە شۆڕشگێری کورد لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا
شەهید گوڵستان ئاکسوی (هێڤی گابار) ژنە شۆڕشگێری کورد کە دوای برینداربوونی رەوانەی ئەلمانیا کرابوو، لە ٢٦ی تەمموز بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو. تەرمەکەشی رەوانەی شاری مێردین کرا و لە زێدی خۆی بەخاک سپێردرا. -
لە سێرت چالاکی سابۆتاژ و لە حەفتانین ٥ سەرباز سزادران
لە چالاکیەکانی هێزەکانی گەریلادا لە حەفتانین ٥ سەرباز سزادران، ٢ سەنگەر وێرانکران و چەکێکی ئەی٤ی قورسیش لەناوبرا. لە سێرتیش لەدژی ئۆتۆمبێڵی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا. -
سوپای عێراق لە زنجیرە چیای حەمرین دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن لەدژی چەتەکانی داعش کرد
سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی بە پاڵپشتی فڕۆکەی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر پاشماوەکانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین ئەنجامدا. -
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەسەر ئاسمانی شەنگالدا دەگەڕێن
لە شەنگال جموجووڵێکی زۆری ئاسمانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەوان دەستی پێکردووە. -
یەکینەکانی تۆڵە: لە ئێلح و ئەستەنبوڵ دوو ئۆتۆمبێڵ سووتێنران
یەکینەی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە شارەکانی ئێلح و ئەستەنبوڵ ٢ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاندووە. -
مەشەدە: بەشداری لە کەمپینی ئاوەدانکردنی ئێزدیخاندا بکەن
لە شەشەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابدا بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانرکردنی شەنگال کەمپینێک راگەیەنرا. ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە) بانگەوازێکی بۆ بەشداریکردن بڵاوکردەوە. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد لە ٢ی تەموز لە وان شەهید بوون و ڕایگەیاند، هاوڕێکانمان وڵات، کەندال و ئازاد لەم قۆناغە مێژووییەدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد و ناوی خۆیان بە پیتی زێڕین لە مێژوودا نووسیەوە. -
گۆرگو: پێویستە سوید پەکەکە لە 'لیستی تیرۆر' دەربهێنێت
کەمال گۆرگو شانۆگەر و دووەم سەرۆکی کۆنسەی ئاشتی سوید ڕایگەیاند، دەوڵەتی سوید بەهۆی ڕووداوی کوشتنی پاڵمە پێویستە داوای لێبۆردن لە گەلکی کورد بکات و پەکەکش لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت. -
لە شڕنەخ لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنیەکدا منداڵێک برینداربوو
لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنیەکدا لە گوندی سەرگێری ناوچەی حەزەخی شڕنەخ منداڵێک بە ناوی عومەر ئیشم برینداربوو. -
لە شاری مەلەتی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا
لە شاری مەلەتی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٥.٢ ڕوویدا. -
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک چیای هەڵگوردیان بۆردومان کرد
دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک چیای هەڵگوردی سەر بە هەرێمی برادۆستیان بۆردومان کرد. بەو هۆیەوە دارستانەکانی هەرێمەکە سووتان. -
لە شەنگال کۆنفڕانسی 'ئێزدیەکان بەدوای داهاتووی خۆیاندا دەگەڕێن' ئەنجامدرا
لە شەنگال بە دروشمی 'ئێزدیەکان بەدوای داهاتووی خۆیاندا دەگەڕێن' و بە ئامانجی یادکردنەوەی فەرمانی ٧٣ و دۆخی گشتی ئێزدیان کۆنفڕانسێک ئەنجامدرا. ژمارەیەکی زۆری میوان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشداریان کرد. -
تاوانەکانی تورکیا لە باشوری کوردستان دیکۆمێنت دەکرێت
رێکخراوی ( نوا ) کە رێکخراوێکی جیھانی مافەکانی مرۆڤە تاوانەکانی تورکیای لە کونە ماسی دێکۆمێنت کرد. -
سەربازانی تورک لە شاری وان کوردێکیان شەهید کرد
لە ناوچەی ئەبەخی شاری وان سەربازانی دەوڵەتی تورک دەستڕێژی گولەیان کردە سەر کۆڵبەرەکان و کوردێکیان شەهید کرد. -
گەریلاکان لە شەمزینان ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشیان تەقاندەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکانیان لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سەربازیان تەقاندۆتەوە. -
یەکینەکانی تۆڵە ئاماری چالاکیەکانیان لە ماوەی مانگێکدا ئاشکرا کرد
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانس، شەهید ساڤاش ئەحمەد و شەهید باران دەرسم، ئاماری چالاکیەکانی مانگی تەمووزیان ئاشکرا کرد کە لە ٧ شار ئەنجامیان داوە. -
گەریلا بۆتان: تا ئێمە لێرە بین ناهێڵێن دوژمن پێشڕەوی بکات
ئاکیف بۆتان گەریلای هەپەگە باسی لە هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر حەفتانین و خۆڕاگری گەریلاکانی کرد و وتی:"تا ئەو کاتەی ئێمە لێرەین دوژمن ناتوانێت هەنگاوێکیش پێشڕەوی بکات، ئێمە واز لە خانتور ناهێنین." -
شاعیری شۆڕش، خۆشەویستی و ئازادی؛ شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس نزیکەى ٣٠ دیوانە شێعری لە دوای خۆی بەجێھێشتووە، ماوەیەک پێشمەرگایەتیی کردووە، ماوەیەک پەنابەر بووە، لە باشوور بوو بە وەزیری رۆشنبیری. بێکەس بە قەڵەمەکەى لە وێژەی نوێی کورددا بووە قەڵەمبازێک. -
فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان دەڤەری شارباژێریان لە پارێزگای سلێمانی بوردومان کرد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو جار فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان دەڤەری شارباژێڕیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد. -
دەوڵەتى تورک هاتوچۆکردنی لە هاووڵاتییانی ٥ گوندی باکووری کوردستان قەدەغە کرد
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر هاوتۆچۆکردنی لە هاووڵاتییانی ٥ گوندی ناوچەى دهێ لە پارێزگای سێرت لە باکووری کوردستان لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. پاساوی ئەو قەدەغە کارییە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک لەو ناوچەیەدا دەگەڕێتەوە. -
ئێزدییەکان گفتوگۆ لەبارەى داهاتوویانەوە دەکەن
لەبارەى داهاتووی ئێزدییەکان لە شەنگال کۆنفرانسێک لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ ئەم بەیانییەوە لە شەنگال دەستی بەکارەکانی کردووە. -
لە وان باری نائاسایی بەردەوامە؛ ٤ ساڵە هەموو چالاکییەک قەدەغەیە
قەدەغەى چالاکییەکان لە وان، کە ٢ هەزار و ٣٥ رۆژ لەوە پێش لەلایەن پارێزگاری وانەوە راگەیاندرا بۆ جارێکیتر درێژ کرایەوە. بە هۆی ئەو قەدەغەکارییەوە، کە زیاتر لە ٤ ساڵە بەردەوامە، تەنانەت رێگا بە ئەنجامدانی چالاکیی هونەریش لە شاری وان نادرێت. -
لە باکوری کوردستان و تورکیا کۆمەڵکوژی شەنگال ئیدانە کرا
لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر کۆمەڵکوژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی سەر شەنگال رسوا و شەرمەزار کرا.