کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەنەکە: جەژنی قوربان لە گەلەکەمان و هەموو جیهانی ئیسلام پیرۆزبێت
"ئێمە بەهیواین لە کاتێکی نزیکدا ئیدی گەلی کوردستان بتوانێ بە ئارامی و ئاشتی و ئازادی جەژن و شادییەکانی پیرۆز بکات. بەو بۆنەوە ئێمە پیرۆزبایی جەژنی قوربان سەرەتا لە زیندانیان و جەنگاوەرانی ئازادی و گەلی کوردستان و تەواوی جیهانی ئیسلامی دەکەین" -
سوپای داگیرکەر شاخی شەکیفی تۆپباران کرد، ٥ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون
سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاخی شەکیفی باشوری کوردستانی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ٥ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان ژنێکە بە ناوی زۆزان قادر. -
نەتوانرا ئاگرەکەی ناوچەی لیجە کۆنتڕۆل بکرێت
ئەو ئاگرەی لە ناوچەی لیجەی ئامەد کەوتبووەوە و کاریگەری لەسەر پێنج گەڕەکی ناوچەکە دروست کردبوو گەیشتبووە ئاستی کوژانەوە. بەڵام ئەمڕۆ دیسان ئاگرەکە تەشەنەی کرد. -
هەپەگە: لە حەفتانین و خانتور ٨ داگیرکەر سزادران
لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستاردا کە لە حەفتانین و خانتور ئەنجامیان داوە، هێندەی ئاشکرا بووە، ٨ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک سزا دراون. -
خاوەن مۆلیدە ئەهلیەکان کەرکوک هەڕەشەی کوژانەوەی مۆلیدەکان دەکەن
خاوەن مۆلیدە ئەهلیەکان دەلێنو حکومەت بڕی ١٣٠ کاتژمێر سوتەمەنیمان بۆ دابین دەکات کەچی ئەوان نزیکەی چوار سەد کاتژمێر مۆلیدەکانمان کاردەکات. -
سوپای تورک تووشی 'سەندرۆمی حەفتانین' بووە!
دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە هەوڵ دەدات حەفتانین داگیر بکات، بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەڕوات. ١٢٣ سەربازی تورک دەستیانلەکارکێشایەوە. ژمارەیەک زۆر سەرباز و جاش بۆئەوەی بگەڕێنەوە خۆیان بریندار دەکەن، بە بیانۆی نەخۆشی و کەوتن و برینداری هەڵدێن. -
تیمی وڵامدانەوەی یەپەسە: لە میرسین ڕووداو ڕووینەداوە، ئێمە چالاکیمان کرد
تیمی وڵامدانەوەی یەپەسەی شەهید مەزلۆم ژیاندا ئاشکرای کرد کە ئۆتۆبۆسی سەربازی لە ناوچەی موتێی مێرسین لە لایەن هێزەکانیانەوە وەرگەڕێنرابوو و وتی،"ئاکەپە و مەهەپە هەواڵی درۆیان بڵاوکردەوە کە رووداو بووە. -
لە چیای شەکیف تورکیا هاوڵاتیانی تۆپباران کرد، بریندار هەیە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چیای شەکیفی سەر بەقەزای سیدەکان هاوڵاتیانی مەدەنی تۆپباران کرد و هاوڵاتیک بریندار بوو. -
ئاڤێستا: گەڕانەوەى گەلی شەنگالمان گەورەترین وەڵامە بۆ دوژمنان – ٢ -
'گەڕانەوە بۆ خاکی خۆت، گەڕانەوەیە بۆ خۆت، بۆ ئایین، بۆ باوەڕ، کولتور و بەهاکانی خۆت. بۆ ئەوەش گەڕانەوەى گەلەکەمان کە لە کامپەکانی باشوور و شوێنەکانى تر بۆ شەنگالەکەیان زۆر مانادارە'. -
سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی دووپشکی بوردومان کرد
سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە هەلیکوپتەر ناوچەی دووپشکی سەر بە هەرێمی حەفتانینی بوردومان کرد. -
یەکێک لە رێبازەکانی شەڕ: دەستدرێژی و لاقەکردن
لە ماوەی شەڕی ٤٠ ساڵەی کوردستاندا، چی گەریلا چی ژن و چی منداڵ، لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستدرێژیان کراوەتە سەر. سزانەدانی بەرپرسانی دەوڵەت، ئەو هەڵوێستەی لە پشت دەستدرێژیەکانەوە هەیە، کردووە بە سیستم. -
کەرکوک، کامپینی 'هاوکاریکردنی خێزانە هەژارەکان بۆ جەژن' کۆتایی پێهات
دوای چوار رۆژ لە دەستپێکرنی کامپینی (هاوکاریکردنی خێزانە هەژارەکان لە جەژندا) لەلایەن گروپی هۆشیاری گەنجان، ئەمرۆ کامپینەکە کۆتایی هات. -
'هەردوو گەریلای شەهید وڵات و شۆڕشگێر خۆڕاگریەکی گەورەیان کرد'
ئۆرهان بۆتان گەریلای هەپەگە باسی خۆڕاگریی ئەو گەریلایانەی کرد کە لە جەنگی حەفتانیندا شەهید بوون و وتی:" هەرچەند باسی خۆڕاگریان بکەین، هەر کەمە. دوژمن کە نەیتوانی هێزی سەربازی لە خانتور جێگری بکات و تەنگەتاو بوو، لە سایەی خۆڕاگری ئەواندا بوو. -
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان- کەرکوک: لە ئەمرۆدا خوێندنی کوردی تەنها ناسنامەی کوردبوونی کەرکوکە
لە یادی ١٢ساڵەی رووداوی ٢٨ی تەموز ئەندامێکی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، بەهەمان روحی بەرخۆدان و گیان فیدایی رۆژی ٢٨ی تەموزی ٢٠٠٨ رووبەروی هەموو هەوڵیک دەبینەوە کە دژایەتی مافە ڕەواکانی کورد دەکات لەم شارە. -
گەنجان بۆ شەهیدانی شیلادزێ سرودێکیان تۆمار کرد
ئەمڕۆ چلەی شەهیدانی بادینان بوو، کە ١٩ی مانگی ڕابردوو پێنج کەس بە بۆردوومانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوون، بەم بۆنەیەوە گەنجانی شارەدێی شیلادزێ لەسەر ئەرکی خۆیان سرودێکیان بۆ شەهیدان تۆمارکرد. -
یەکینەکانی تۆڵە لە وان ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساڤاش ئامەد لەدژی پۆلیس و هاوکارەکانیان ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا. -
گەریلا لە سەربازانی تورکیدا کە دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو: ١٢ سەرباز سزادران
هێزەکانی گەریلا لە گەڤەڕ چالاکیان لەبەرانبەر سەربازانی سوپای توورک ئەنجامدا کە دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو. لە چالاکیەکەدا فەرماندەیەک و چاوشێکی پسپۆڕ و بە گشتی ١٢ سەرباز سزادران، ٣ گەریلاش شەهید بوون. -
یەکسانکردنی قوربانی و جەلاد ، بەرخۆدەرو داگیرکەر ، لە راپۆرتەکەی بەناو پەرلەمان
"لە راپۆرتەکەدا قوربانی وجەلاد ، داگیرکەر وبەرخۆدەر وەک یەک هەژمار کراوە ، کە ئەوە بەرای من تاوانێکی گەورەیە هیچی کەمتر نییە لە خودی تاوانەکانی داگیرکەرانی کوردستان. شەرعیەتدانە بە تاوانی داگیرکەر ی" -
ئاڤێستا: گەڕانەوەى گەلی شەنگالمان گەورەترین وەڵامە بۆ دوژمنان – ١ -
'گەڕانەوەى بۆ خاکی خۆت، گەڕانەوەیە بۆ خۆت، بۆ ئایین، بۆ باوەڕ، کولتور و بەهاکانی خۆت. بۆ ئەوەش گەڕانەوەى گەلەکەمان کە لە کامپەکانی باشوور و شوێنەکانى تر بۆ شەنگالەکەیان زۆر مانادارە'. -
٢٨ی تەمووز ڕۆژی خوێناویکردنی کەرکوک
لە ٢٨ی تەمووزی ٢٠٠٨ سەدان هەزار هاوڵاتی کەرکوک خۆپێشاندانێکی هێمنانەیان لە شارەکەیان سازکرد بۆ پاراستنی مافە دەستوریەکانیان، بەڵام ئەنجامەکەی کۆمەڵکوژی هاوڵاتیان و خوێناویکردنی شارەکەی لێکەوتەوە. -
هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە شەهبا ئیدانە کران
رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کانتونی شەهبا هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیان ئیدانە کرد و بانگەوازیەکیشیان ئاراستە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد بۆ کۆتاییهاتنی تاوان و هێرشە داگیرکەریەکانی تورکیا، ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. -
بە فەرمی داوای زانیاری دەربارەی ڕێككەوتنی ٥٠ ساڵەی توركیا و هەرێم لە عێراق كرا
پەرلەمانتارێكی عێراق لە ڕێگەی یاداشتێكەوە بە فەرمی داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق كرد، زانیاریان دەربارەی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و تورکیا پێ بدات. -
ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی لیژنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دژی داگیرکاری
ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی لیژنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و تۆپبارانکردنەکانی ئێران، بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگە خرایە دانیشتنی پەرلەمانەوە و خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، لێرەدا دەقی ڕاپۆرتەکە بڵاودەکەینەوە. -
هەپەگە: ٢ پەناگەی دوژمن ڕووخێنران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکان لە حەفتانین، چەلی و باگۆک لەدژی هێزە داگیرکەرەکان چالاکیان ئەنجامداوە و ناسنامەی گەریلایەکیشی ئاشکرا کرد کە لە هێرشی ئاسمانیدا لە ئاڤاشین شەهید بووە. -
ئاکەپە بە هەزاران کەسی کردووەتە ئەندامی خۆی بێ ئەوەی بزانن
لە ناوچەی ئەردیشی وان ئاکەپە بە هەزاران کەسی کردووەتە ئەندامی خۆی بێ ئەوەی بزانن. هاوڵاتیان کە کراون بە ئەندامی ئاکەپە ناڕەزاییان دەربڕی و ڕایانگەیاند سكاڵا تۆمار دەکەن.