کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
نەورۆز فازڵ ستراتیژی بەرنگاربوونەوەی داگیرکاری تورکیا خستەڕوو
تورکیا بۆشای سیاسی عێراق و بێ هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی قۆستۆتەوە بۆ داگیرکاری پەلامارەکانی لەسەر باشوری کوردستان، دەبێت باشوری کوردستان بە ستراتیژیکی نوێ بەرنگاری تورکیا ببێتەوە. -
لە حەفتانین شەڕ بەردەوامە و لە سێرت گەریلایەک شەهید بوو
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە حەفتانین کۆنترایەک و سەربازێک سزادران و لە هەرێمی هەرەکۆلی سێرتیش گەریلایەک شەهید بوو. -
کەجەکە سەرەخۆشیی بۆ شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانی بڵاوکردەوە
کۆمیتەى گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە رایگەیاند، ئێمە جارێکیتر یادی ئازیز شێخ محەمەد کەسنەزانی بە بیر دەهێنینەوەو هیوادارین کە جێگای بەهەشت بێت. سەری بنەماڵە هێژاکەى و شوێنکەوتوانی رێگای قادری خۆش بێت. -
بازاڕی سیمی هەولێر ئاگری گرت و ٣٠٠ دوکان سوتان
لە شاری هەولێر لە باشووری کوردستان بازاڕێک ئاگری گرت و زیاتر لە ٣٠٠ دوکان سوتان. -
سوپای تورک ناوچەی خواکورک و دەڤەری برادۆستی بوردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک ناوچەی خواکورک و شاخی بێسوکای سەر بە دەڤەری برادۆستیان بوردومان کرد. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنە لە ئیزمیر دوو چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید محمد سەڤگات رایگەیاند، لە ناوچەی مەنەمەنی شاری ئیزمیر دوو ئۆتومبیلی فاشیستان و دوو ناوەندی ترافۆی سەر ناوەندی دابەشکردنی کارەبایان سووتاندووە. -
لاهور شێخ جەنگی: لەسەر هێرشەکانیان، نیگەرانی یەکێتیمان گەیاندە تورکیا
ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ هاکان کەرەچای کۆنسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی کرد و نیگەرانی یەکێتی پێ ڕاگەیاندووە لەسەر هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر هەرێمی کوردستان. -
هێزەکانی گەریلا لە شەشدارا لە داگیرکەرانیاندا: سوپای تورک کوژراو و برینداری هەیە
گەریلاکانی هەپەگە لە یەکەیەکی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکیاندا کە بە نیاز بوون، لە ناوچەی شەشدارای سەر بە هەرێمی حەفتانین جێگیر ببن. -
کەجەکە: هێرشەکانی سەر ژنان بە پلان و بە رێکخراوەیی ئەنجام دەدرێن
کەجەکە لە بارەی رووداو و دەستدرێژیەکانی سەر ژنان و منداڵانی کورد رایگەیاند، دەستدرێژیەکان بە پلان و بە رێکخراوەیی ئەنجام دەرێن، جەختیشی کردەوە، بەم رێگایە دەیانەوێت تاکی کورد ئیدی نەتوانێت خاوەنداری لە شکۆی کۆمەڵگا و گەل بکات. -
نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەی هەرێمی ئاڤاشین کرد
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە بە بۆنەی چالاکیەکی سابۆتاژ کە لە نزیک قەرەقۆلی گەمان ئەنجامیدا، پیرۆزبایی لە فەرماندەی هەرێمی ئاڤاشین کرد. -
لە خواکورک و گەڤەر ٧ سەرباز سزا دران
لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستار لە خواکورک و گەڤەر ٧ سەربازی تورک سزا دران. -
یەکەکانی تۆڵە چالاکییان ئەنجامدا و بانگەوازیان بڵاوکردەوە
یەکەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز و شەهید نومان ئامەد لە وان پۆلیس و نۆکەرانیان سزا دا. یەکەکانى تۆڵە بانگەوازیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند "لە دۆخی لاوازەوە دەپەڕێنەوە بۆ تێکۆشانی چالاک". -
چاپی نوێی کتێبی مانیفیستی شارستانیی دیموکراتی بە زمانی فارسی بڵاوکرایەوە
کتێبی مانیفیستی شارستانیی دیموکراتی، کە لە ٥ بەرگ پێکهاتووە و لەلایەن عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردەوە لە زیندانی ئیمراڵی نووسراوە، لە دواى پیاداچوونەوەی جارێکیتر و بەشێوەکى نوێ و قەشەنگ بە زمانی فارسی چاپکرایەوە. -
قەرەیلان: گەریلاکانی حەفتانین گەریلای سەردەمی نوێن
قەرەیلان راگەیاند، ئەو ئەنجامەى لە حەفتانین دەرکەوتووە ئەوەیە، ئەگەر شەڕڤانێک بە ئیرادە، ئازایەتی و لێهاتویی بە شێوەیەکى پرۆفیشناڵ بجوڵێتەوە ئەو کاتە دەتوانێت تەکنەلۆژیای سەردەم تێکبشکێنێت و لە دژی شەڕ بکات، ئەو شەڕە ئەوەى بۆ روون کردینەوە. -
وەدات داغ راوێژکاری راگەیاندنی هەدەپە دەستگیرکرا
ئێوارەى دوێنێ وەدات داغ راوێژکاری چاپەمەنیی هەدەپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى دەوڵەتى تورکەوە دەستگیر کرا. -
دەزگای هەواڵگری عێراق لە کەرکوک دژی میتی تورکیا ئۆپراسێۆنێكی ئەنجامدا
ئێوارەی ئەمرۆ هێزە عیڕاقیەکان لە ئۆپراسیۆنێکدا سێ ئەندامی سیخوری تورکیا (میت)یان لە شاری کەرکوک دەستگیرکرد. -
سوپای تورک لە باکوری کوردستانەوە جاشی رەوانەی حەفتانین کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکوری کوردستانەوە بە تایبەت لە هەرێمی بۆتانەوە، جاشی رەوانەی حەفتانین کردووە و بە پێی زانیاریەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش فەرمانی داوە بە جێگیرکردنی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچە سنوریانەی هێزی گەریلای لێیە. -
ژنانی باشور لە دژی دەستدرێژی و هێرشی داگیرکەران رژانە ناو شەقام
بە خۆپێشاندانێکی جەماوەری ژنانی باشوری کوردستان لە شاری سڵیمانی لە دژی داگیرکاری و دەستدرێژیەکانی سەر ژنان رژانە سەر شەقام و بە یەک دەنگ دروشمی خۆڕاگریان بەرز کردەوە. -
ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی هەواگی هەدەپە دەستگیر کرا
سەما عایشەئۆغلو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی ناوچەی هەواگی شاری روحا لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کرا. -
لە چوارچەلا و چەلێ ٧ داگیرکەر سزا دران
لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکان لە چوارچەلا و چەلێ ٧ سەربازی تورک سزا دران کە یەکێکیان پلەدارە. چالاکیەکەی چەلێ لە لایەن هێزەکانی KBDH-وە ئەنجام دراوە. -
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک سنووری قەزای زاخۆیان بوردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چڕی بۆردوومانی سنووری شارەدێی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆیان کرد. -
داعش لە گەرمیان سەرلەنوێ ئاڵای خۆی بەرزکردەوە
چەتەکانی داعش کە لە عێراق و باشووری کوردستان هێرشەکانیان زیاد کردووە، لە گوندی شەرکی خانەقین کە هەرێمێکی ناکۆکی لەسەرە ئاڵای خۆیان بەرزکردەوە. -
هەپەگە: هاوڕێ ڕۆستەم لە خانتوور بوو بە ئەفسانە!
هەپەگە: هاوڕێکەمان ڕۆستەم جوودی لەگەڵ ئەوەی بریندار بوو چەندین ڕۆژ شەڕی کرد و دوای ئەوەی جەبخانەکەی تەواو بوو، خۆی ڕادەست نەکرد و لە بەرزاییەک خۆی خستە خوارەوە و شەهید بوو." -
CPT کۆنسوڵی تورکیای لە هەولێر بە درۆ خستەوە
تیمی کوردستانی CPT بە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی لێدوانەکانی هاکان کاراجای کۆنسوڵی تورکیای لە هەولێر بە درۆخستەوە. -
یەپەسە – ژن بۆ حەفتانین چالاکی ئەنجامدا: ٩ پۆلیس برینداربوون
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ڕزگار گەڤەری یەپەسە – ژن لە شڕنەخ دژی هێزەکانی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٩ پۆلیس برینداربوون، یەکینەکە چالاکیەکەی پێشکەش بە بەرخۆدانی حەفتانین کرد.