کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کۆمەڵانی گەنجان: کاتی ئەوە هاتووە گورزی کوشندەیان لێبدەین
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵاتی گەنجان رایگەیاند فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە شکۆ و پیرۆزمەندیەکانی گەلی کورد دەکاتە ئامانج و جەختی کردەوە، کاتی ئەوە هاتووە گورزی کوشندەیان لێبدەن و بانگەوازیشی ئاڕاستەی گەنجان کرد، بڕژێنە ناو شەقامەکان و دەست بە ئەنجامدانی چالاکی بکەن. -
لە کەرکوک ٢ حاڵەتی مردن بەهۆی کۆرۆناوە تۆمارکران
لە شاری کەرکوک ٢ حاڵەتی مردن و ١٣ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکران. -
بەسێ هۆزات: بزووتنەوەى ژنانی کورد پێشەنگە
بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، بزووتنەوەى ژنانی کورد پێشەنگایەتیی ئایدۆلۆژی، فەلسەفی و رێکخستنیی بزووتنەوەى ژنانی جیهان دەکات. -
کاولکارییەکانی ناوەندگەرایی لە ئێران
قەیرانێک کە ئەمڕۆ داوێنی سروشتی گرتۆتەوە بەرهەمی ناکارامەیی بەرێوەبەرانی دەوڵەتی و حرس و چاوچنۆکی سەرمایەدارانە کەهەموو هەم و خەمیان کەڵەکەکردنی سەرمایەیە. -
لە خواکورک سێ سەربازی تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەدژی سەربازانی تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ سەربازی تورک کوژران. -
یەرەکە لەبارەى کوژرانی هاووڵاتییەک لە هەورامان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە
یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کورستان (یەرەکە) سەبارەت بە کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. -
یەکینەی تۆڵەی شەهید هێرش مۆردەم لە ئامەد چالاکی ئەنجامدا
یەکینەی تۆڵەی شەهید هێرش مۆردەم لە ئامەد لەدژی هێزەکانی دەوڵەت و بازرگانەکانی مادە هۆشبەرەکان چالاکی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، "ئەوان هەموو کاتێک دەبنە ئامانجی یەکینەکەمان." -
دەوڵەتى تورک بۆ ماوەى مانگێک هەموو جۆرە چالاکییەکى لە رحا قەدەغە کرد
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە رحا رایگەیاند، لە ناوەندی شار و ناوچەکانى بۆ ماوەى مانگێک چالاکی و گردبوونەوەکان قەدەغە دەکرێن. -
وڵاتپارێز لێهات بۆتی لە جزیر بە خاکسپێردرا
لێهات بۆتی وڵاتپارێزی کورد لە ٢ی حوزەیران لە شاری وپیرتاڵ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردبوو، تەرمەکەى برایەوە بۆ شاری جزیری زێدی خۆی لە باکووری کوردستان و لەوێ بە خاکسپێردرا. -
لە کەرکوک، ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکران
بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیاند: ئەمرۆ ٢٨ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. -
پەیەدە: ئامانجی لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاری، لەناوبردنی گەلی کوردە
پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاری لە دوو پەرلەمانتاری هەدەپە و پەرلەمانتارێکی جەهەپە شەرمەزار کرد و وتی،"بەم کردەوانەیان دەیانەوێت گەلی کورد بیدەنگ بکەن و دواتر لەناویان ببەن." -
لە کوردستان و تورکیا گەل ڕژایە ناو شەقامەکان: ئاکەپە کودەتاچییە!
کودەتای ناو پەرلەمانی تورکیا لە زۆر شار شەرمەزارکرا. لە چالاکیەکاندا ئاماژە بەوەدرا کە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کودەتاچییە و پەیامی بەرخۆدان بڵاوکرانەوە. -
هەپەگە لە جوودی گورزی سەرکەوتووی لە سوپای تورکدا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەدەپە ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە هەرێمی چیای جوودی شڕنەخ گورزی سەرکەوتوویان لە یەکەیەکی سوپای تورکداوە. -
لە سەمسوور و جزیر ٥ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٥ کەسیان دەستگیرکرد. -
هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە مووش شەهید بوون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مانگی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ٢٠١٩ دا لە باشووری پارێزگای مووش شەهید بوون و یادی شەهیدانی کردەوە. -
پۆلیسی تورک لە ئامەد هێرشی کردە سەر هەدەپە
رێکخستنی هەدەپە لە ئامەد لە دژی هەڵوەشاندنەوەى پارێزبەندیی سەر ٣ پەرلەمانتار کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیان رێکخست و ئەو بێ مافییەیان ئیدانەکرد، بەڵام پۆلیسەکانى تورک هێرشیان کردە سەر چالاکوانان. -
لە دواى دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە چالاکی لە جۆلەمێرگ قەدەغە کرا!
دەوڵەتى تورک دواى ئەوەى پەرلەمانتاریی لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ هەڵوەشاندەەوە و دەستگیریکرد، بۆ ماوەى ١٥ رۆژ لە جۆلەمێرگ هەموو جۆرە چالاکییەکى قەدەغەکرد. -
شەڕی چاڵدێران و زینی وەرتێ و چەند ڕاستیەک
دوژمنانی کورد لەو تەجروبە سەرکەوتووەی خۆیان لەفێڵ و فریودانی کورد ناحەق نین دووبارە و چەند بارەی بکەنەوە بەڵام بۆ کورد ماڵ وێرانیە بۆ سەرکردەکانی حزب کەهەمان تامی سەرۆک هۆزەکانی ئەوێ دەمێ دەدەن و شەرمەزاری و بێ ئابڕوییە دووبارە فریو بخۆن -
کودەتایەکى بەردەوام و بەرنامە بۆ داڕێژراو
دەوڵەت و دەسەڵاتی نەژادپەرەست – ئایینپەرەست خۆی لەسەر بنەمای تەکپەرەستی راگرتووە و لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥ەوە بە بەردەوامی کودەتا ئەنجام دەدات. ملهوڕی و زۆردارییەکانیان لە داسەپاندنی قەیومەوە تاوەکو دەستگیرکردنی پەرلەمانتاران بەردەوامیی هەیە. -
لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری دەستگیرکران
لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ و موسا فاریس ئۆگیولاری پەرلەمانتاری هەدەپەى ئامەد لەلایەن پەرلەمانەوە پارێزبەندییان هەڵوەشێنرایەوە و دەستگیرکران. -
دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە لە دژی ئیرادەی گەل کودەتایەکی تری ئەنجامدا
دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە لە ناو پەرلەمان لە دژی ئیرادەی گەل کودایەکی تری ئەنجامدا. مافی پارێزبەندی لە هەر یەک لە لەیلا گوڤەن و موسا فاریس ئۆغوللاری ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە و ئەنیس بەربەری ئۆغلو ئەندام پەرلەمانی حەهەپە سەندرایەوە. -
هەر ئیستا خۆپێشاندان لە هەولێر دەستی پێکرد
هاوڵاتیانی ناحیەی کەڵەکی سەر بە شاری هەولێر دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و رێگای نێوان دهۆک- هەولێریان داخست. -
لە کەرکوک، رەژاک رۆژی جیهانی منداڵانی پیرۆز کرد
رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(رەژاک)لە شاری کەرکوک بە چالاکییەک رۆژی جیهانی منداڵانی پیرۆزکرد. -
ژانى قورس، ژیانى هەرزان؛ کۆڵبەری
کۆڵبەرەکان ناچارن زۆرجار بە ڕێگا مەترسیدارەکاندا تێپەرن تاوەکو بتوانن بژێویی ژیانیان دابین بکەن. هەموو ڕۆژیک ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە. ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی سەرچاوەی دەوڵەمەندە و وڵاتی نان و دانە، بەڵام هاوڵاتیانی ناچارن بۆ بژێوی ژیان لە دەست بدەن. -
پسپۆرێکی دەزگای هەواڵگری ئەلمانیا هەواڵێکی ANFی لەبارەی میتەوە پشتڕاست کردەوە
ئەریچ چمیدس-ئەنبۆم پسپۆری دەزگای هەواڵگریی ئەڵمانیا لێکۆڵینەوەی لەسەر وتەی ئەرهان پەکچەکین و ئایدن گونەی هەر دوو بەرپرسی میتی تورکیا کرد و رایگەیاند، 'ئەو زانیاریانە راستن'. ئەو دوو بەرپرسەی دەزگای میت، لە بارەی کۆمەڵکوژیەکەی پارسەوە زانیاریان دابوو.