جیهان
دوایین ھەواڵ
-
سه‌رۆك وه‌زیری پێشووتری فه‌ڕه‌نسا، بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی به‌رشه‌لۆنه خۆی كاندید كردووه
مانوێل ڤالس-ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كه‌ته‌لۆنی كه ماوه‌ی ٢ ساڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا بوو، بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا خۆی كاندید كردووه. -
هەدەکەى ئەڵمانیا: لەسەر شەقامەکان سیاسەتى دووڕوویى ئەڵمانیا و ئەردۆغان ئیدانە دەکەین
کۆنگرەى دیموکراتیکى گەلان لە ئەڵمانیا (HDK-A) داوای‌کرد لە کاتى سەردانەکەى ئەردۆغاندا هەموان بەشداریى چالاکییەکانى رۆژانی ٢٨-٢٩ی ئەیلول ببن بۆ ئیدانەکردنى ئەردۆغان. -
بەرپرسی فراوانکردنى یەکێتیى ئەوروپا: قەیرانی ئابووریی تورکیا بە پاکەتى هاوکاری چارەسەر نابێت
یۆهانس هان بەرپرسى فراوانکردنى یەکێتیى ئەوروپا پێش سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا رایگەیاند، قەیرانى ئابووریى تورکیا بە پاکەتى هاوکاری و قەرز پێدان چارەسەر نابێت. -
په‌یوه‌ندیی هه‌واڵگریی به‌لجیكا و توركیا سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه
هاریكاریی نێوان به‌لجیكا و توركیا سه‌رله‌نوێ ده‌ستی پێكرده‌وه. سه‌رۆك وه‌زیر چارلس میشێل ڕایگه‌یاند، له ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه زیاتر هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن. -
لە فرانکفۆرت یادی مەزلووم ئورفا شەهیدی بەرخۆدانی کوبانی کرایەوە
مووستەفا ئیگێت( مەزڵووم ئورفا) کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی شکۆمەندی کوبانیدا شەهید ببوو، لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەمەراسیمیک یادی کرایەوە. -
لە نیجریا بەهۆی نەخۆشی کولێرە بەدەیان کەس گیانیان لەدەستداوە
بۆهۆی نەخۆشی کولێرە لە وەڵاتی نیجیریا کە لە دەستپێکی مانگی تەمووزەوە سەری هەڵداوە هەتائیستا ٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا ده‌رباره‌ی برسیه‌تی له یه‌مه‌ن
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا و ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر وه‌ڵاتانی ئه‌ندام به‌په‌له هه‌وڵه‌كانیان نه‌خه‌نه‌گه‌ڕ، كێشه‌ی برسیبوونی ملیۆنان مرۆڤی یه‌مه‌ن ئه‌نجامێكی زۆر سه‌ختی ده‌بێت. -
لە تەنزانیا نوقمبوونی کەشتییەک خنکانی زیاتر لە ١٠٠ کەسی لێکەوتەوە
لە وڵاتی تەنزانیا کەشتییەک کە ٤۰۰ سەرنشینی هەڵگرتووە ژێر ئاو کەتووە و بەهۆیەوە زیاتر ۱۰۰ کەسیان خنکاون و ٤۰شان ڕزگارکراون. -
لە نیویۆرک بە چەقۆ هێرش کرایە سەر ناوەندێکی منداڵان
لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا بە چەقۆ هێرش کرایە سەر ناوەندێکی منداڵان لە ناویاندا چەندین منداڵ ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە. -
رووسیا: سوریا فڕۆکە رووسییەکەى خستووەتە خوارەوە
وەزارەتى بەرگریى رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەی ئیلۆشینى ٢٠ کە شەوی رابردوو ون بوو بوو، لەلایەن سیستمى بەرگریى مووشەکیى ئێس ٢٠٠ی حکومەتى سوریا، کە لە دژی هێرشە "بێ پرس و تێکدەرانەکەى" ئیسرائیل بەکارهێنراوە، خراوەتەخوارەوە. -
ئه‌ناركیسته‌كان بۆ پشتیوانیی كوردان دژی باڵیۆزخانه‌ی ئێران چالاكییان كرد
گرووپێكی ئه‌ناركیست له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان پرسگه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێرانیان شكاند و بۆیاخی سووریا‌ن له بیناكه دا. -
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئێران
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان گروپی ڕۆفیکۆن هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەردبارانیان کرد. -
ئەردۆغان لە بەرلین وکۆڵن-ی ئەڵمانیا شەرمەزاردەکرێت
ڕەجەب تەیەب ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژانی ٢٨و٢٩ی ئەیلوول/٧و ٨ی خەزەڵوەر بەفەرمی سەردانی وەڵاتی ئەڵمانیان دەکات. چاوەڕوان دەکرێت کە بەڕەنگێکی گرسەیی لە شارەکانی کۆڵن و بەرلین لەدژی ئەردۆغان چالاکی ئەنجام بدرێت . -
چاودێرانى سوید باسیان لە هەڵبژاردنەکانى ٢٤ى حوزەیرانى تورکیا کرد
سیمۆن جۆهانسۆن و بینی گوستافسۆن چاودێرانى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى و پەرلەمانى تورکیا لە ناوچەى سۆدرهامی سوید کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی ساختەکاری و خروقاتەکانى ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکانى ٢٤ی حوزەیرانى تورکیا بەڕێوەبرد. -
ئەڵمانییه‌کان متمانه‌یان به ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی وهڵاتەکەیان نییه
دوای خۆپیشاندانی ڕاستڕه‌وه‌كانی شاری شێمنیتس-ی ئەڵـمانیا، ده‌ركه‌وت گه‌لی ئه‌ڵمانیا متمانه‌ی زۆر كه‌م بووه به دەزگه‌ی هه‌واڵگریی وه‌ڵاته‌كه‌یان (BFV). به‌تایبه‌ت به‌هۆی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ڕاستڕه‌وه‌كان. -
شاندی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆبوویه‌وه
شاندێكی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ورووپا كۆبوویه‌وه. میشائیل ڕۆت گوتی: «ئه‌گه‌ر توركیا سه‌رله‌نوێ هه‌نگاو بنێت، پڕۆسه‌ی به‌ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌ست پێده‌كاته‌وه.» -
ئەمریکا لەبارەى هێرشەکانی سەر عێراق هۆشداریى دایە ئێران
ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ئێران بە بەرپرسیاری هێرشى چەند رۆژى رابردووی بۆ سەر نوێنەرایەتییەکان لە عێراق دەزانێت و رایگەیاند، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەى هێرشەکانى ئێران‌دا وەڵامیان دەبێت. -
٢ ئه‌ندامی داعش كه خه‌ڵكی بهلجیكان له ده‌ستی یه‌په‌گه دان
ڕاگه‌یه‌نرا ٢ ئه‌ندامی داعش كه خه‌ڵكی بهلجیكان، له ده‌ستی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)دان. -
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: ٨٢١ ملیۆن كه‌س له جیهاندا برسییه
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، له ساڵی ٢٠١٧دا له‌گه‌ڵ كاره‌ساته‌كانی كه‌شوهه‌وا ژماره‌ی مرۆڤه برسییه‌كان زیادی كردووه. -
ئەمریکا هەڕەشەى لە دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى کرد
دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى (ICC) دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر کوشتنى هاووڵاتییانى مەدەنیى ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە و ئەمریکاش لە کاردانەوەیەکدا هەڕەشەى لە دادوەرەکان و بەڕێوەبەرانى دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى کردووە. -
ژمارەیەکى زۆر لە پەنابەران روویان لە قوبرس کردووە
لە ٦ مانگى رابردوودا ٤ هەزار کەس بۆ وەرگرتنى مافى پەنابەری داوایان پێشکەشى حکومەتى قوبرس کردووە. ئەو ژمارەیە بەپێى ئامارەکانى ساڵى رابردوو بە ڕێژەى ٥٥% زیادیکردووە. -
لە شاری لاهری ئەڵمانیا یادى شەهیدان کرایەوە
لە شار لاهری ئەڵمانیا بۆ زنار رۆنی (زەکی ئۆگەر) مەراسیمى یادکردنەوە بەڕێوەچوو، کە لەگەڵ ٢ گەریلاى تردا قلەبانی شڕنەخ شەهید بوو بوون. -
سەفیری ئەمریکا لە ئیسرایل:جۆلان هەتاهەتایە بۆئیسرایل دەمێنێتەوە
دەیڤید فرێدمان سەفیری ئەمریکا لەئیسرایل ئەوەی خستەرووکە بەرزاییەکانی جۆلان کە ئیسرایل داگیری کردووە، هەتاهەتایە لەبن سەروەری ئیسرایلدا بمێنێتەوە. -
ترامپ دەربارەی مەترسی کۆمەڵکوژیی لە ئیدلب هۆشداری دا
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دربارەی ئۆپەراسیۆنی ئیدلب جارێکی دیکە هۆشداریدا کە بە هۆی ئەگەری روودانی کۆمەڵکوژیی لەدژی هاووڵاتیان، بەوردی دۆخەکە چاودێری دەکات. -
لە ئەڵمانیا هەزاران کەس لە دژى نەژادپەرستى خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
لە شاری کێمنتزی ئەڵمانیا هەزاران کەس لە دژى رەگەزپەرستى و نەژادپەرستى و دژایەتیکردنى پەنابەران و هاووڵاتییانی بیانى خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.