جیهان
دوایین ھەواڵ
-
قوربانیانى بومەلەرزەکەى ئەندەنوسیا گەیشتە ١٤٢ کەس
رۆژی یەکشەممە لە دوورگەی لۆمبۆک لە باشوورى ئەدەنوسیا بومەلەرزەیەک بە پێوەری ٦.٧ پلە بەپێوەرى رێختەر روویدا. بەهۆی زیانەکانى ئەو بومەلەرزەیەوە ١٤٢ کەس گیانیان لە دەستداوە. ئەگەری ئەوەش هەیە ژمارەى قوربانیان زیاتر بەرزبێتەوە. -
له سویسرا فڕۆكهیهك كهوتهخوارهوه و ٢٠ كهس ژیانیان لهدهستدا
له سویسرا فڕۆكهیهكی كۆلهكسیۆن كه ژمارهكهی JU52 HB-HOT بوو و له ساڵی ١٩٣٩ له ئهڵمانیا دروستكراوه و به ٣ ماكینه كار دهكات، كهوته خوارهوه و ٢٠ كهس ژیانیان لهدهستدا. -
گەنجانى مسوڵمان و جو سەردانى ئاوشویتز دەکەن
گروپێک لە گەنجانى مسوڵمان و جو بۆ ئەوەى سەرنجەکان راکێشانە سەر دوژمنایەتیی بەرامبەر بە جوەکان و کۆچبەران، لە ئەڵمانیا سەردانى کامپى ئاشویتز دەکەن، کە سەدان هەزار جولەکەى تیادا کوژرا. -
لەماوەی ٧مانگدا زیاتر لە١٥٠٠ پەنابەرلە دەریای سپیدا خنکاون
کۆمیسیۆنی بالای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان( UNHCR ) ئاشکرای کرد کە لە ٧مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٥٠٠ پەنابەرکە بەنیازبوون لەڕێگەی دەریای سپییەوە خۆیان بگەێننە ئەورووپا گیانیان لەدەستداوە. -
زانایهكی كورد گهورهترین خهڵاتی له بواری زانستی بیركاری بهدهستهێنا
پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژههڵاتی كوردستان خەڵاتی فیڵدزی لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی بیرکاری لە ڕیۆ دی جانیرۆ لە بهڕازیل بهدهستهێنا. -
ڕووسیا: كه كاتی خۆی هات، دهبێ سهربازانی توركیا له سووریا بكشێنهوه
ئهلێكساندهر لاڤرهنتیهڤ نوێنهری تایبهتی ڤلادیمێر پوتینی سهرۆكی ڕووسیا ڕایگهیاند، كه كاتی خۆی هات، پێداگری دهكهن لهسهر كشانهوهی سهربازانی توركیا له سووریا. -
زۆرینهی گهلی ئهڵمانیا دژی سهردانی ئهردۆغانن
به گوێرهی لێكۆڵینهوهیهك ڕای گشتیی زۆرینهی گهلی ئهڵمانیا دژی سهردانی ڕهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆك كۆماری توركیان بۆ ئهڵمانیا. -
نهتهوهیهكگرتووهكان دهربارهی دهستووری نوێی سووریا گفتوگۆ لهگهڵ ڕووسیا، توركیا و ئێران دهكات
نوێنهری تایبهتی نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ كاروباری سووریا ستیڤان دیمستۆرا بهمهبهستی گفتوگۆكردن دهربارهی دهستووری نوێی سووریا بڕیاره له جنێڤ لهگهڵ نوێنهرانی حكوومهتی ڕووسیا، توركیا و ئێران كۆببێتهوه. -
مرۆڤایهتی له ١ی ئابهوه به قهرز دهژی
مرۆڤایهتی ههموو سهرچاوه سرووشتییهكانی جیهانی تهواو كرد بێ ئهوهی ساڵێك تهواو بێت كه بۆ خۆنوێكردنهوهی جیهان پێویسته. بهو هۆیهشهوه مرۆڤایهتی له ١ی ئاب بهدواوه بۆ ماوهی ٥ مانگ به قهرز دهژی. -
ژمارەى قوربانیانی ئاگرەکەى یونان گەیشتە ٩١ کەس
ژمارەى قوربانیانى ئاگرەکەى یونان گەیشتە ٩١ کەس. تاوەکو ئێستا ناسنامەى ٢٨ قوربانی روون نەبووەتەوە و ٢٥ کەسیش بێسەروشوێنن. -
ئیسپانیا بووەتە رێڕەوى نوێى قاچاخچێتى بە کۆچبەرانەوە
دواى ئەوەى ئیتالیا سنوورەکانى بە رووی کەشتیى کۆچبەراندا داخست، بۆ ئەو کۆچبەرانەى کە دەیانەوێت لە رێگاى قاچاخەوە بگەنە رۆژئاواى ئەوروپا، ئیسپانیا بووەتە رێگایەکى نوێ. -
گیان لەدەستدانى کۆچبەران لە دەریاى سپیى ناوەڕاست رووی لە زیادبوون کردووە
لە دواى ئەوەى حکومەتى نوێى ئیتالیا رێوشوێنى قورسى لە دژى کۆچبەران گرتەبەر و هەروەها بە هۆی سیاسەتەکانى یەکێتیى ئەوروپا لە دژى پەنابەران، ژمارەى ئەو کۆچبەرانەى لە دەریانى ناوەڕاست گیان لە دەست دەدەن، رووی لە زیادبوون کردووە. -
سەرۆک کۆمارى پێشووى ئەرمینیا دەستگیرکرا
رۆبێرت کۆچاریان سەرۆک کۆمارى پێشووى ئەرمینیا بە تۆمەتى ئەنجامدانى گەندەڵى و ساختەکاری، دەستگیرکرا. -
ئەمشەو درێژترین مانگگیرانی ئەم سەدەیە روودەدات
درێژترین مانگگیرانى ئەم سەدەیە ئەمشەو روودەدات. مانگگیرانەکە ماوەی کاتژمێرێک و ٤٣ خولەک بەردەوام دەبێت. -
بەرپرسانى یونان: ئەگەر هەیە ئاگرەکە بە ئەنقەست نرابێتەوە
راگەیاندرا، ئاگرەکەى یونان، کە ماوەى چەند رۆژێکە بەردەوامە و بە هۆیەوە زیاتر لە ٨٠ کەس گیانیان لە دەستداوە، ئەگەری ئەوە هەیە بە ئەنقەست نرابێتەوە، بۆیە لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە. -
ئاماری قوربانیانی ئاگرەکەی یۆنان تا دێت زیاد دەکات
ئاماری قوربانیانی ئاگرەکەی وڵاتی یۆنان کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردەوامە، رووی لە زیادبوون کردووە. هەتا ئێستا لانیکەم ۸۱ کەس بەهۆی ئەو ئاگرەوە گیانیان لەدەستداوە. -
ئەورووپا بە هۆی گەرم بوونی هەواوە دەکوڵێت ودەسوتێت
لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا کە ش وهەوا زۆر گەرم بووە .لە زۆربەی هەرێمەکان دارستانەکان دەسوتێن.لە یۆنان بە دەیان کەس گیانیان لە دەست داوە . -
ئیتالیا بەرنامەکانی بۆ هاوکاریی پەنابەران کەم دەکاتەوە
لە ئیتالیا کە لیگای باکوور (Lega Nord)ی نەتەوەپەرست وەزارەتی ناوخۆی بەدەستهێناوە، هاوکارییەکانی بۆ پەنابەران ٥٠% کەمکردەوە. -
نەتانیاهوو: تورکیا بەرەو دیکتاتۆرییەکی ڕەش دەڕوات
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بەنیامین نەتانیاهوو وەڵامی سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی دایەوە کە وتبووی "ئیسرائیل دەوڵەتێکی نەژاد پەرەست و فاشیستە ." -
ئیسرائیل فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای سووریای خستە خوارەوە
سوپای ئیسرائیل بە دوو مووشەکی بەرگری، فڕۆکەیەکی لەجۆری سۆخۆی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانی سوپای سووریای خستە خوارەوە، کە نزیک بە کیلۆمەترێک سنوورە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بەزاندبوو. -
قوربانیانی ئاگرەکەی یۆنان گەیشتە ۵۰ کەس و هەدەپەش سەرەخۆشیی لە گەلی یۆنان کرد
لە دوێنێ شەوەوە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر، لە چەند هەرێمێکی نزیک لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان، ۵۰ کەس گیانیان لەدەستداوە و ۱۵۰ کەسیش بریندار بوون و برینی ۱۱ کەسیان سەختە. پاش ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەش، هەدەپە پەیامی سەرەخۆشی بۆ گەلی یۆنان نارد. -
لە یۆنان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی یۆنان بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە، لانیکەم ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
ڕۆژنامەی لاکروای فەرەنسی: باری نائاسایی لە تورکیا کۆتایی نەهاتووە
ڕۆژنامەی لاکروا (La Croix) فەرەنسی لاکروا بڵاویکردەوە، هەڵگرتنی باری نائاسایی لە تورکیا 'دیمەنێکی هەڵخەڵەتێنەرە' و سەرنجی ڕاکێشایە سەر پرۆژەی یاسای 'بەرەنگاربوونەوە دژ بە تیرۆر' کە پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کراوە. -
مێرکل دەستی خستە ناو دەستی سەرۆکی نەژادپەرستانی تورکیاوە و پێکەوە وێنەیان گرت
سەرۆکی ئەوروپای ڕێکخستنە نەژادپەرستانی تورکیا جەمال چەتین کە لەلایەن دەزگای سیخوڕیی ئەڵمانیاوە بە' مەترسیدار' لەقەڵەم دەدرێت و چاودێری دەکرێت، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا مێرکل دا وێنەی گرت. -
ئیسرائیل ۸۰۰ کڵاوسپی سووریای گەڕاندەوە بۆ ئوردۆن
ڕێکخراوی هاوکاریی مرۆیی ناسراو بە کڵاوسپیەکان 'وایت هێلمەیت'، کە لە سووریا، لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکاندا، کار دەکەن، ۸۰۰ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە، لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە گوازرانەوە بۆ ئوردوون.