جیهان
دوایین ھەواڵ
-
حیزبی کۆمۆنیستی فەرنسا هێرشی دەوڵەتی تورکیای بۆسەرشەنگال شەرمەزار
حیزبی کۆمۆنیستی فەرانسە بە بەیاننامەیەک هێرشی دەوڵەتی تورکیای بۆسەر شەنگال شەرمەزارکرد ودەستنیشانی کرد کە دیکتاتۆری ئەردۆغان هەوڵی قڕکردنی کورد دەدات. -
شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگال
لە زۆربەی شارەکانی ئەورووپا ولە ڕووسیا بەچەندین چالاکیی جیاواز تیرۆری زەکی شەنگالی ئەندامی کوردیناسیۆنی ئێزدیەکانی شەنگال شەرمەزارکرا. -
لە ئەڵمانیا هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگال شەرمەزارکرا
کوردستانیانی شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا بە چالاکییەک هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان بۆسەرشەنگال شەرمەزارکرد. -
لە هێندوستان بەهۆی لافاو ١٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئیالەتی کەرالا-ی هێندوستان، ژمارەی ئەوکەسانەی کە بە هۆی باران بارینی زۆر ولافاو گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٦٤ کەس. -
واشنتۆن: هۆکارى قەیرانى ئابووریى تورکیا سزاکانى ئەمریکا نییە
ئیدارەى ئەمریکا رایگەیاند، هۆکارى قەیرانى ئابووریى تورکیا سزاکانى ئەمریکا نییە بۆ سەر تورکیا. -
"برونسۆن ئازاد نەکرێت تورکیا زیاتر سزا دەدرێت"
بەرپرسێکى کۆشکى سپى بە ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرزی راگەیاندووە، لە بابەتى ئازادبوونى قەشە ئەندریو برونسۆندا هیچ هەنگاوێک نەنراو. راشیگەیاند، هەڵوێستى توند و قورسی واشنتۆن لەسەر ئەو بابەتە بەردەوام دەبێت. -
لە کوبا گفتوگۆ لەبارەی دەستوورى نوێ دەکرێت
دەستووری نوێ لە کوبا، لە دوێنێیەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. -
ترامپ پرۆژە یاسای رادەستنەکردنى فڕۆکەى ئێف ٣٥ی بە تورکیا واژۆ کرد
دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا پرۆژە یاسایى بودجەی ساڵی ٢٠١٩ى پنتاگۆنى واژۆ کرد. بە واژۆکردنى ئەو پرۆژە یاسایە فڕۆکەى جەنگیى جۆری ئێف ٣٥ (F-35) بە تورکیا نادرێت. -
رووسیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و تورکیا لەسەر دۆخى سوریا کۆدەبنەوە
وەزارەتى دەرەوەى رووسیا رایگەیاند، لە نێوان رووسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و تورکیادا کۆبوونەوەى لوتکەى چوار قۆڵى لەبارەى دۆخى سوریاوە بەڕێوەدەچێت. -
لهمهودوا خهزهر نه دهریایه و نه دهریاچه
ڕووسیا، ئێران، كازاغزستان، ئازهربایجان و توركمانستان له شاری ئاكتاوی كازاغستان پهیمانێكیان دهربارهی دهریای خهزهر ئیمزا كرد. به گوێرهی پهیمانهكه لهمهودوا خهزهر نه دهریایه و نه دهریاچه. -
بزووتنەوەی چەپی ڤاگن کنێشت لە ئەڵمانیا دەنگدانەوەی زۆری هەیە
لە دژی گەشەى پۆپۆلیستی ڕاستڕەو، کە لە ئەڵمانیا لە برەودایە، سارا ڤلگن کنێشت سەرۆکی فراکسیۆنى پارتی چەپی ئەڵمانیا بزووتنەوەیەکی نوێی چەپی ڕاگەیاندووە. ئەو بزووتنەوەیە هەر لە ئێستاوە زۆر سەرنجڕاکیشە و دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە. -
لە ڕاینار مانگرتنی مێژوویی، ٤٠٠ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنرانەوە
کۆمپانیای گەشتی ئاسمانی ڕاینار، ڕووبەڕووی گەورەترین مانگرتنی مێژوویی بووەتەوە. لە پێنج وڵات فڕۆکەوانەکانی ئەو کۆمپانیایە دەستیان بە مانگرتن کردووە، لە ئاکامی ئەو مانگرتنەشدا ٤٠٠ گەشتی ئاسمانیی هەڵوەشێنرانەوە. -
هەڕەشەی کوشتن لەو سەرۆک شارەوانیەی ئەڵمانیا کرا کە داوای وەرگرتنی پەنابەرانی کردبوو
سەرۆک شارەوانی دوسلدۆرف تۆماس گەیسەل و سەرۆک شارەوانیەکانی کۆڵن و بۆن-ی ئەڵمانیا، نامەیەکیان بۆ نەگێلا مێرکل ناردبوو، تێیدا داوایان کردبوو کە ڕێگەیان پێ بدرێت، ئەو پەنابەرانەی کە لە دەریای سپیدا ڕزگارکراون، ڕابگرن. لەسەر ئەو داوایە هەڕەشەی کوشتنی لێکرا. -
لەهێرشێکی بوکوحەرام لە نیجریا ١٥ سەربازکوژران
لە ئیالەتی بۆرنۆ-ی نیجیریا چەکدارانی بوکوحەرام هێرشیان کردە سەرسوپای ئەووەڵاتە. لەئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٥ سەربازی سوپای نیجریا کوژران. -
ژمارهی قوربانییانی بومهلهرزهكهی ئهندۆنیزیا گهیشته ٣١٩
له دورگهی لامبۆكی ئهندۆنیزیا ڕۆژی دووشهممهی ڕابردوو بومهلهرزهیهك ڕوویدا. ژمارهی ئهو كهسانهی بههۆی كارهساتهكه ژیانیان لهدهستداوه بهرزبوویهوه بۆ ٣١٩ كهس. -
واشنتۆن سەبارەت بە 'گەرووی هورمز' هۆشداریی دایە ئێران
بەڕێوبەرایەتیی واشنتۆن رایگەیاند، ئەوان پێداگرن لەسەر ئەوەى ئاسایشی هاتووچۆ بە گەرووی هورمز دا 'بە هەستیارییەکى زۆر و ئاوارتەوە' بپارێزن. -
کۆلۆمبیا بڕیاری بەفەرمی ناسینی فەلەستین-ی دەرکرد
دەوڵەتی کۆلۆمبیا ڕایگەیاند کە ئەوان لە بڕیارێکدا سەربەخۆبوون ، ئازادی و سەروەری دەوڵەتی فەلەستین-یان بەفەرمی ناسیوە. -
لە نەرویج و ئەڵمانیا چالاكی بۆ ئازادیی ئۆجالان ئەنجام دەدرێت
له ئۆسلۆ-ی پایتهختی نەرویج و له شاری فرانکفۆرت-ی ئهڵمانیا، بۆ ئازادیی ڕێبهری گهلی كورد عهبدوڵا ئۆجالان ئهمڕۆ چالاكی بهڕێوهچوون. -
له ئهڵمانیا كوردان بۆ ئازادیی ئۆجالان دهڕژێنه مهیدانهكان
له زۆر شاری ئهڵمانیا لهپێناو ئازادیی ئۆجالان و ئیدانهكردنی گۆشهگیریی سهر ئیمڕاڵی، چالاكی ساز دهكرێن. -
یهكێك له گهورهترین كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل كۆتایی به كارهكانی هێنا له ئێران
«دایملهر» كه یهكێكه له گهورهترین كۆمپانیاكانی جیهان له بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێل، له دوای گرتنهبهری ڕێكاره ئابوورییهكان دژی ئێران له لایهن ئهمهریكاوه، كارهكانی خۆی له ئێران ڕاگرت. -
لیندنەر: کۆمەڵگهی تورک هیچ گرنگییەک بە بەهاکانی ئازادی نادات
سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتیی ئازاد له ئهڵمانیا کریستیان لیندنهر ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه کۆمەڵگهی تورک لە ئەڵمانیا هیچ گرنگییەک بە بەهاکانی ئازادی نادات. -
ئەنجوومەنی ئاسایش: دەبێت سزاکانى سەر کۆریای باکوور نەبنە رێگر بۆ هاوکارییە مرۆییەکان
ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر کۆریاى باکوور نابێت ببنە رێگری لە بەردەم گەیاندنى هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کۆریاى باکوور و دەبێت ئاسانکاریى پێویست بۆ گەیاندنى هاوکارییەکان بکرێت. -
قۆناغی یەکەمی سزا قورسە ئابوورییەکانی ئەمریکا لە دژى ئێران دەستیپێکرد
کاتژمێر ٠٦:١٠ى ئەم بەیانییە قۆناغى یەکەمی سزا قورسە ئابوورییەکانى ئەمریکا لە دژى ئێران چووە بوارى جێبەجێکردنەوە. -
لە ئیتاڵیا ١٦ کرێکاری بیانی گیانیان لەدەست دا
لە لە ٤٨ کاتژمێرى رابردوودا لە وڵاتى ئیتاڵیا چەند رووداوێکى هاتووچۆ روویاندا و بەهۆی ئەو رووداوانەوە ١٦ کرێکاری بیانى گیانیان لە دەستدا. -
ئهمهریكا دهستی به گرتنهبهری ڕێوشوێنهكان دژی ئێران كرد
ئهمهریكا جارێكی دیكه دهستی به زهخت خستنه سهر ئێران كرد. یهكێتیی ئهورووپاش ناڕهزایهتی پیشاندا و ڕایگهیاند كه ئهوان پابهند دهبن به پهیمانی چهكی ئهتۆمی لهگهڵ ئێران.