جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ئەمریکا سەرجەم هاوکارییە مادییەکانی بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ڕاگرت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگرتنی هەموو هاوکارییە ماددییەکانی بۆ ئاوارە فەلەستینییەکانی ڕاگەیاند، کە بەهۆی بۆردوومان و هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە ناو وڵاتەکەدا ئاوارە ببون. -
لەتەقینەوەیەکدا لە ئەڵمانیا، ٨ کەس برینداربوون
بەهۆی تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە باشوری ئەڵمانیا، هەشت کەس برینداربوون. -
ئەڵمانیا هاریكاری له ڕێکخراوه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بڕی
ئه‌و هاریكارییه ئابوورییه‌ی كه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌یدا به ڕێکخراوی یەکێتیی ئیسلامیی تورک (DITIB) كه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی ڕژێمی ئه‌ردۆغان له ئه‌ڵمانیا كار ده‌كات، ڕاگیرا. -
په‌یكه‌ری «هیتله‌ری تورك» له ئه‌ڵمانیا لابرا
له شاری ڤیسبادنی ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵێكی هونه‌ریدا په‌یكه‌رێكی ئه‌ردۆغان دانرا، به‌ڵام به‌هۆی كاردانه‌كان، په‌یكه‌ره‌كه له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه لابرا. -
ئیتالیا و ئەڵمانیا لەسەر پرسی پەنابەران ڕێککەوتن
حکومەتی ئیتالیا کە بە هەڵوێستی تووند لە دژی پەنابەران بەناوبانگە ڕایگەیاند کە هێندەی نەماوە بە تەواوەتیی لەگەڵ ئەڵمانیا، لەسەر پرسی پەنابەران ڕێکبکەون. -
نه‌تانیاهۆ: وه‌ڵاتانی عه‌ره‌ب ئیسڕائیل وه‌ك هاوپه‌یمانی خۆیان ده‌بینن
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی LRTی لیتوانیا گوتی: «ئاشتی له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی عه‌ره‌ب به دژایه‌تیكردنی ئێران به‌دیدێت.» -
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا: نابێ له‌مه‌ودوا ئه‌ورووپا ئاسایشی خۆی به ئه‌مه‌ریكا بسپێرێت
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌ورووپا مانگی داهاتوو پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات. گوتیشی: نابێ ئه‌ورووپا له‌مه‌ودوا ئاسایشی خۆی به ئه‌مه‌ریكا بسپێرێت. -
یادی شەهیدان زەکی شەنگالی و ئاتاکان ماهیر لە سوید و ئەڵمانیا بەرز ڕاگیرا
یادی شەهیدان ئاتاکان ماهیر 'ئیبراهیم چۆبان'، یەکێک فەرماندەکانی 'هەپەگە' و زەکی شەنگالی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدیی و ئەندامی دیوانی سەرۆکایەتی کەجەکە زەکی شەنگالی، لە شارەکانی ئوپسالای سوید و شاری درەسدەنی ئەڵمانیا، بە چالاکی بەرز ڕاگیرا. -
لە هیندوستان بەهۆی باران بارینەوە ١٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
لە وەڵاتی هیندوستان لەماوەی یەکساڵدا بەهۆی باران ولافاوەوە ١٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
ئه‌میری داعش له ئه‌فغانستان كوژرا
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند، ئه‌میری داعش له ئه‌فغانستان ئه‌بوو سه‌عد ئهرهابی له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له ناوچه‌ی نه‌نگه‌رهار كوژراوه. -
ئەمەریکا: سەناتۆر جۆن مەککین کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ سەناتۆری دیاری ئەمریکی جۆن مەککین، سەر بە پارتی کۆماری ئەمریکا لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. کۆچکردوو پەیوەندی باشی لەگەڵ کورد هەبوو و ساڵی ۲۰۱۷ سەردانی کۆبانێی کرد بوو. -
ئەڵمانیا: پێشنیار دەکرێت پەنابەران ساڵێک کار بۆ دەوڵەت بکەن
سکرتێری گشتیی پارتی مەسیحییە دیموکراتەکانی ئەڵمانیا 'سی دی ی‌و' ئانەگرێت کرامپ-کارەنباوەر، بە مەبەستی بەهێزترکردنی تێکەڵبوونی پەنابەران لەگەڵ کۆمەڵگای ئەڵمانیدا، پێشنیاری کرد کە پەنابەران ماوەی ساڵێک لە ناوەندە گشتییەکانی دەوڵەتدا، کار و خزمەتی بکەن. -
ئه‌ڵمانیا ٧٠٠ هه‌زار یۆرۆی به ڕێكخراوێكی ئه‌ردۆغان دا
ئاشكرا بوو كه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ساڵی ڕابردوو ٧٢٤ هه‌زار پاره‌ی وه‌ك هاریكاری داوه‌ته ڕێكخراوی یه‌كێتیی ئیسلامیی تورك (DITIB) كه له ئه‌ڵمانیا وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ڕژێمی ئه‌ردۆغان كار ده‌كات. -
ئه‌مه‌ریكا هاریكارییه داراییه‌كانی بۆ فه‌ڵه‌ستین ڕاگرت
حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌و هاریكارییه داراییه‌ی كه ده‌یاندا به گه‌لی فه‌له‌ستین له‌مه‌ودوا نایده‌ن. -
دادگه‌یی كردنی ژنێكی لایه‌نگری داعش ده‌ستی پێكرد
دادگه‌یی كردنی سامانتا ئه‌لحه‌سه‌نی كه قه‌سه‌ده ده‌ستگیری كردبوو و ڕاده‌ستی ئه‌مه‌ریكای كردبووه‌وه، له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكرد. -
دیمستورا بانگهێشتی ڕووسیا، ئێران و توركیا ده‌كات بۆ كۆنگره‌ی جنێف
ستیڤان دیمستورا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا هه‌ریه‌كه له ڕووسیا، ئێران و توركیای بانگهێشت كرد بۆ كۆنگره‌ی جنێف كه بڕیاره ١١ و ١٢ی ئهیلوول به‌ڕێوه‌بچێت. -
شوێنی گۆڕی دیكتاتۆر فرانكۆ ده‌گۆڕدرێت
به فه‌رمانی حكوومه‌تی ئیسپانیا، شوێنی گۆڕی دیكتاتۆر فرانكۆ ده‌گۆڕدرێت. -
دوو كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئه‌ورووپی له ئێران كشانه‌وه
له چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی گه‌مارۆدانی ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، كۆمپانیاكانی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا یه‌ك به یه‌ك له ئێران ده‌كشێنه‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوو كۆمپانیای گه‌وره‌ی هێڵی ئاسمانی گه‌شته‌كانی خۆیان بۆ ئێران وه‌ستاند. -
بومەلەرزەیکی بەهێز سنوری نێوان بەرازیل و پیرۆی هەژاند
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ۷.۱ بەپێوەرەی ڕیختەر، سنوری نێوان بەرازیل و پیرۆی لە کەرتی باشوری ئەمەریکا لەرانەدەوە. -
دانووستانەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ بەردەوامن
وەزیری بەرگری میللی تورکیا خولووسی ئاکار و سەرۆکی میتی تورک هاکان فیدان، پاش هەفتەیەک دیسانەوە سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەکەن. -
ئەمەریکا لەبارەی کڕینی دژە موشەکی S400 هۆشداریی دایە تورکیا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، کە دەتوانن فشار لەسەر تورکیا دابنێن، چونکە لەگەڵ ڕووسیا ڕێککەوتنی بەرگری ئاسمانیی و دژە مووشەکی S400 واژۆ کردووە. -
لە نێو دارستانەکانی ئەمازۆن خێڵێکی نوێ دۆزرایەوە
لەسەر سنوری نێوان هەردوو وڵاتانی بەرازیل و پیرۆ، لە دارستانەکانی ئەمازۆن، خێڵێکی نوێی خۆجێی دۆزرایەوە. -
سەرۆکی کەمپەینی هەڵبژاردنی ترامپ تاوانبار دەرچوو
مایکڵ کۆهێن پارێزەری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ، لەگەڵ داواکاری گشتیی فیدرالیی لە نیویۆرک ڕێککەوت. -
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ پلە بە پێوەرى رێختەر ڤەنزیلاى هەژاند
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ پلە بەپێوەرى رێختەر لە کەنارئاوەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى وڵاتى ڤەنزویلا روویدا. -
ترامپ بۆ تورکیا: سازش ناکەین و باج نادەین!
دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر قەشە برونسۆن-یش ئازاد بکرێت هیچ سازشێک لەگەڵ تورکیا ناکەن و باج بە تورکیا نادەن.