ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
"لە بەرامبەر ستەمکاران خۆڕاگری دەکەین"
جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی ئینسان و ئازادی (پیا) مەنیجە رومەیسا گولمەز رایگەیاند کە ئاکەپە ٢٢ ساڵە لە رێگەی بەکارهێنانی ئیسلامەوە هەوڵ دەدات درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات و وتی، "ئێمە لەبەرامبەر ستەمکاران خۆڕاگری دەکەین". -
ڕێپێوانانی ئازادی: گۆشەگیری قبوڵ ناکەین و دەیشکێنین
"رێپێوانی مەزنی ئازادی"ی قەرس بە ئیدیرێ دا تێپەڕی و لە بازید بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا. حوسێن ئۆلان، ئەندامی دەم پارتی لە بەدلیس، وتی: "ئێمە گۆشەگیری قبوڵ ناکەین و دەیشکێنین". -
ژمارەی نوێی گۆڤاری سەرخوەبوون بڵاو کرایەوە
ژمارەی ٥٠٥ی گۆڤاری سەرخوەبوون بە مانشێتی "دەستپێشخەریی گەریلا لە شەڕدایە، سەلماندی کە ناشکێندرێت"بڵاو کرایەوە -
ڤیان سۆران لە ئەسینا یادکرایەوە
یەک لە فەرماندەکانی یەژاستار، ڤیان سۆران کە ١٨ ساڵ پێش ئێستە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی سوتاند، لە ئەسینا یادکرایەوە. -
لە لوزەرن کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد ناسێنران
لە لوزەرن کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێنران. -
لە بازل مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە: پێویستە پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانیان بکەین
ئەندامانی ڕێکخراوە سۆسیالیستییەکان لە بازل دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد و ڕایانگەیاند: "ئێمە لەپێناو شکۆی مرۆڤایەتی و ئازادی، دژی گۆشەگیری و فشارەکان پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانیان دەکەین". -
لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد لە میونیخ شەرمەزارکرا
لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد لە ئێران بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی کورد لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران لە میونیخ شەرمەزارکرا. -
ڕێپێوانی ئازادی گەیشتە ١٢ هەمین ڕۆژ
ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڤیلەنوڤە سانت جۆرجی پاریس بەردەوام بوو. -
لە دویسبۆرگ چالاکی ستاند و ناردنی کارت بۆ ئیمراڵی
سەرەڕای دوو هەوڵی پرۆڤۆکاسیۆنی فاشیستانی تورک، کوردستانیان لەڕێگەی ئەو ستاندەی لە دویسبۆرگ دایاننا، گەیشتنە ئامانجی چالاکییەکەیان. -
لە ڕۆما کارت بۆ ئیمراڵی نێردرا
کوردستانیان لە ڕۆمای پایتەخت کۆبوونەوە، کارتیان نوسی و ناردیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە. -
لە پاریس ڕێکخراوە سۆسیالیستەکان دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کرد
چەندین بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورک لە پاریس بە ئامانجی لابردنی گۆشەگیری ئیمراڵی و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کرد. -
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەوەری بە پێداگرییەوە بەردەوامە
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، وەک پشتیوانی بۆ مانگرتن لە خواردنی زیندانیان لە چەندین شار بەردەوامە. -
"تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ئەم ڕێپێوانە بەردەوامە"
لەنێو ڕێپێوانکەرانی ئازادی، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلیچگون ڕایگەیاند "تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ئەم ڕێپێوانە بەردەوامە". -
لە لەندەن سۆسیالیستەکان دژی گۆشەگیری مانگرتن لە خواردنیان ئەنجامدا
سۆسیالیستەکان بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنی هەموو زیندانیانی نەخۆش لە لەندەن دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کرد. -
دایکانی ئاشتی بۆ ڕێپێوانە درێژەکەی فەرەنسا پەیامی پشتگیریان دا
لە فەرەنسا "ڕێپێوانی درێژی ئازادی"ـی ٢٥ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. دایکانی ئاشتی سڵاویان لە ڕێپێوانکەران کرد و پەیامی پشتیوانیان دووپاتکردەوە. -
ڕێپێوانی مەزنی ئازادی: لە گەڤەر درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە
ڕێپێوانی مەزنی ئازادی لە ناوچەی گەڤەر بەردەوامە. لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بمرێ کۆیلایەتی، بژی ئازادی" بەرزکرایەوە. -
ڕێپێوانی گەورەی ئازادی: تێکۆشانمان هەتا ئازادی بەردەوام دەبێت!
عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە 'رێپێوانی گەورەی ئازادی' قسەی کرد و ڕایگەیاند، "تێکۆشانی ئێمە تا ئازادی بەردەوام دەبێت". -
بنەماڵەکان بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی تر، کە لە گۆشەگیری ئمراڵیدان، بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد. -
'بە ڕێپێوانی ئازادی، دەمانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنین'
ڕێپێوانی ئازادی کە لە ١ی شوبات لە وان و قەرس دەستی پێکرد، لە ئەستەنبوڵ بە چالاکی جیاواز لە ڕۆژەڤەدایە. گۆنجا یانگۆز، هاوسەرۆکی دەم پارتی- ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند کە چالاکیی و کارەکانیان بۆ وەرگرتنی ئەنجامە. -
لە ئەستەنبوڵەوە بۆ پشتیوانی لە 'رێپێوانی گەورەی ئازادی'
حەدەکە لە ئەستەنبوڵەوە پشتیوانی خۆی بۆ "رێپێوانی گەورەی ئازادی" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیشان دا. -
ڕێپێوانانی ئازادی: دەبێت دەرگای ئیمرالی بشکێندرێت!
ڕێپێوانانی "ڕێپێوانی گەورەی ئازادیی" گەیشتنە ئەلباک و سەردانی کاسبکارانی شارۆچکه کەیان کرد. لە سەردانەکەدا پەیامی "دەبێت دەرگای ئیمرالی بشکێندرێت"بڵاو کرایەوە. -
ئیشکگرانی دادپەروەریی سڵاویان لە ڕێپێوانی ئازادی کرد
لە چالاکییەکانی ئیشکگریی دادپەروەرییەوە کە لە زۆرێک لە شارەکان بەردەوامە، سڵاو لە ڕێپێوانی گەورەی ئازادی کرا. -
پارێزەران جارێکی دیکە بۆ سەردانکردنی ئیمراڵی داوایان بەرزکردەوە
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، داواکاری نوێیان پێشکەش کرد. -
پاگانی: چارەسەری لە رێگەی دیالۆگی سیاسیەوە دەبێت، بەردەنگەکەش عەبدوڵا ئۆجالانە
رامی پاگانی باسی لەوەکرد، کە شەر لە دژی گەلی کورد جیاوازی نییە لەگەڵ شەری ئیسرائیل لە غەززە و وتی، "دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر گەلی کورد تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات. چارەسەری بە دیالۆگی سیاسی دەبێت، ئەوەش لە رێگەی ئازادی ئۆجالانەوە دەستەبەر دەبێت". -
زیندانیی مانگرتوو وەفا یەڵماز دوورخرایەوە
ئەحمەد یەڵماز برای زیندانیی سیاسی وەفا یەڵماز ئەوەی ئاشکراکرد، کە براکەی لە زیندانی کالکاندەرەوە بۆ زیندانی جۆری (ئێس)ی سامسون دوورخراوەتەوە و وتی: "لە پێش دەرگای زیندانەکە، ویستوویانە بە رووتی بیپشکنن، لەبەر ئەوەی رەتیکردووەتەوە ئەشکەنجەیان داوە".