ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دەم پارتی: هەتا لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان نەکرێت تورکیا دیموکراتیک نابێت
بە بۆنەی ٤٥ ساڵەی کۆمەڵکوژی مەڕەش دەم پارتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی کۆمەڵکوژییەکانی دژی کورد، عەلەوی و هەموو کەمینەکان لە تورکیا لێپرسینەوەیان لێنەکرێت، دیموکراتیزەکردنی تورکیا نایاتەدی. -
دەم پارتی پیرۆزبایی لە ئیرادەی دیموکراتیکی خەڵکی کەرکوک کرد
هاوسەرۆکانی دەم پارتی بەبۆنەی سەرکەوتنی یەنەکە لە هەڵبژاردنی کەرکوک پیرۆزبایی راگەیاند. -
ئەڵمانیا سەبارەت بە گەریلای هەپەگە داوای ڕوونکردنەوەی لە دەوڵەتی تورک کرد، بەڵام وەڵامی نەدراوەتەوە
ئاشکرا بووە کە حکومەتی ئەڵمانیا سەبارەت بە گەریلای هەپەگە ئازاد شەڕکەر کە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لەگەڵ دوو هەڤاڵی شەهید بوون، داوای ڕوونکردنەوەی لە حکومەتی تورک کردووە بەڵام نەیتوانیوە هیچ وڵامێک وەربگرێتەوە. -
نۆبەتی دادپەروەری: تا ئەو کاتەی گۆشەگیری تێکدەشکێت، نۆبەت بەردەوام دەبێت
بە دروشمی "تا ئەو کاتەی گۆشەگیریەکانی سەر ئیمراڵی تێکدەشکێت، بەردەوام دەبین لە چالاکییە کانمان" لە پێنج شاری جیاواز نۆبەتی دادپەروەری بەردەوامە. -
کلوت: دەبێت دامەزراوەکانی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانی لە ئازادی ئۆجالان بکەن
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا یورگن کلوت رایگەیاند، ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەبێتە بنەمایەک بۆ چارەسەری پرسی کورد و داوای کرد پەرلەمان و ئەنجومەنی ئەوروپا و هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانی لە داواکاری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەرببڕن. -
لەپاریس بۆ بەشداری لە رێپێوانی ٢٣ی مانگ کاسبکاران و بنەماڵەکان بەسەرکرانەوە
لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەی ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ چالاکی ساز دەکرێت. ئەندامانی تەڤ-چاند لە پاریس و ئەنجومەنی گەلی درانسی سەردانی بنەماڵەکان و کاسبکارانیان کرد، بۆ ئەوەی بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن. -
پارێزەران بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت، کە ٣٣ مانگە زانیاری لەبارەیەوە بەردەست نییە، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد. -
شارەوانی وان لەسەر دەستی قەیووم مایەپووچ بووە
شارەوانی گەورە شاری وان کە لەلایەن قەیومی سەر بە ئاکەپەوە دەستیبەسەردا گیراوە، بەجۆرێک ژێر قەرز کەوتووە، کە بڕیاری دەستبەسەرداگرتن لەبارەی بینای شارەوانیەوە دەرچووە. -
'دەبێت فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان لەناو گەلی قوبرسدا بڵاوبکرێتەوە'
پەرلەمانتاری قوبرس لە پەرلەمانی ئەوروپا نیۆکلیس سیلیکیۆتیس رایگەیاند، کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت لە قوبرس زیاتر هەبن و وتی، "زۆر گرنگە گەلی قوبرس فەلسەفەی ئۆجالان بناسێن". -
"بۆ چارەسەری پرسی کورد ببینە دەنگی مانگرتووانی زیندان"
سەرۆکی فەخری ئیهەدە، ئاکین بەردال گوتی: "بۆ چارەسەری پرسی کورد ببینە دەنگی ئەو کەسانەی لە مانگرتن لە خواردندان". -
دۆزی کۆبانێ: بێجگە لە ناسنامەی سیاسەتمەداری هیچ بەڵگەیەکی ڕوون نییە
پارێزەر ئیبرۆ ئاکال ڕایگەیاند، لە ئیدانەنامەی دۆزی کۆبانێ، بێجگە لە ناسنامەی سیاسەتمەداری هاوسەرۆکی گشتی پێشووی دەبەپە سەباحەت تونجەل، هیچ بەڵگەیەکی تر نییە. -
ڕێژەی بەشداریی دەنگدان لە کەرکوک ئاشکرا کرا
پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی هات، ڕێژەی بەشداری لە کەرکوک ئاشکرا کرا. -
ئێشکگریی دادپەروەری: تا بەدەستهێنانی ئەنجام، لە چالاکی بەردەوام دەبین
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەد و ئیستەنبوڵ و مێرسین و ئەدەنە و وان ئێشکگریی دادپەروەری بەردەوامە. -
دوو زیندانی نەخۆش دژی گۆشەگیرکردنی ئیمرالی بەشدارییان لە مانگرتندا کرد
دوو زیندانی سیاسی نەخۆش بە ناوەکانی ئەلیف چەتینباش و ڕحان کاڤاک ئۆزبەک بەشدارییان لە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیری لە ئیمرالی کرد. -
ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتیەکانی عەبدوڵا ئۆجالان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی نێگری بڵاوکردەوە
ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتیەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆچی دوایی فەیلەسوف ئانتۆنیۆ نێگری پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. -
زیندانیانی ژن: لە دژی گۆشەگیری هەموو شوێنێک دەکەینە گۆڕەپانی بەرخودان
زیندانیانی ژن جەختیان کردەوە، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت ژیانێکی بە بێ رێبەرایەتی بسەپێنێت و لەو رووەوە رایانگەیاند، " لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی ئێمە هەموو شوێنێک دەکەینە گۆڕەپانی بەرخۆدان". -
لە دۆرتمۆند گۆشەگیری و هەڵمەتی ئازادی تاوتوێکران
لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا کۆبوونەوەی گەل سازکرا و تیایدا گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پرۆسەی هەڵمەتی ئازادی ئۆجالان، تاوتوێ کران. -
پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر شارەوانیەکی جەهەپە
لە ئۆپراسیۆنێکدا لە دژی شارەوانی گەورەشاری ئەدەنە کە بەدەست جەهەپەوەیە ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی شارەوانی دەستگیرکران. -
سێ شەهید لە ڤیەنا یادکرانەوە
عاکیف تۆڵهەڵدان و زنار ڕاپەڕین و سیپان کۆبانێ کە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان شەهید بوون لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا یادکرانەوە. -
شەهید باگەر نوژیان لە بەرلین یادکرایەوە
میکایل پانسەر (باگەر نوژیان) لە ٥ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا یادکرایەوە. -
لە بەرلین چالاکی دژی گۆشەگیری لە سێیەم ڕۆژدا کۆتایی هات
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکی خێمەدانان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە سێیەمین ڕۆژدا کۆتایی هات. -
"زمانی کوردی بۆ ئێمە هێڵی سورە"
پەرلەمانتاری دەم پارتی، گولجان کاچماز، دژی قەدەغەی سەر زمانی کورد لە ناوەندەکانی خوێندن لە تورکیا لەنێو پەرلەماندا بە زمانی کوردی قسەی کرد و گوتی "زمانی کوردی بۆ ئێمە هێڵی سورە". -
حاتەم ئۆغۆللاری: ستراتیژی تەبایی شار بەهێزتر دەکەین
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە کۆجالی قسەی کرد و ڕایگەیاند پارتەکەیان پارتێکی گرنگە و گوتی: "ستراتیژی تەبایی شار بەشێوەیەکی بەهێز لە تورکیا جێبەجێ دەکەین". -
شەهید جوان کۆبانێ لە کاسێل یادکرایەوە
لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا بۆ یادکردنەوەی شەهید جوان کۆبانێ (عاکیف ئەحمەد) چالاکییەکی یادکردنەوە لەلایەن کۆماو ڕێکخرا. -
"ئێشکگری مافەکانی مرۆڤ" بۆ زیندانیانی نەخۆش بەڕێوەچوو
لە دوایین ڕۆژی هەفتەی مافەکانی مرۆڤدا بە ئامانجی تیشک خستنەسەر ڕەوشی زیندانیانی نەخۆش لە ئیستەنبوڵ چالاکی "ئێشکگری مافەکانی مرۆڤ" ئەنجامدرا.