ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
پارێزەران بەهۆی قەدەغەی سەر ڕێبەر ئۆجالان سەردانی دادگای دەستووری بنەڕەتی کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، بەهۆی قەدەغەی چاوپێکەوتنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەر گەلی کورد لەگەڵ پارێزەر و خانەوادەکەی، سەردانی دادگای دەستووری بنەڕەتی تورک کرد. -
له ستراسبورگ توڕهیی دژی داگیركاری و خیانهت تادێت زیاد دهكات
كوردستانیان له ستراسبورگ لهبهرامبهر هێرشه داگیركارییهكان و خیانهتی پهدهكه رێپێوانیان كرد. كوردستانیان بێدهنگی ئهوروپا بهرامبهر هێرشهكانی دهوڵهتی توركیان شهرمهزار كرد و وتیان: "پهكهكه و گهریلا هێزی پاراستنی جهوههری گهلی كوردن". -
بهریتانیا..كهمپینی كۆكردنهوهی واژۆ بۆ پهكهكه مۆڵهتی ٦ مانگی وهرگرت
حكومهتی بهریتانیا ماوهی شهش مانگ مۆڵهتی داوه به كهمپینی كۆكردنهوهی واژۆ بۆ دهرهێنانی ناوی پهكهكه له لیستی قهدهغه و جگه له كورد بهریتانییهكانیش پێشوازی لهو كهمپینه دهكهن. -
له هێلسینكی سیاسهتی سێدارهی ئێران شهرمهزار كرا
ژمارهیهك لهو كوردانهی له فینلهندا دهژین به ئامانجی بیرهێنانهوهی شههیدانی ٩ی گوڵان و شهرمهزاركردنی لهسێدارهدانی شۆڕشگێڕانی كورد لهبهردهم باڵیۆزخانهی ئێران له هێلسینكی چالاكیان سازكرد. -
پارێزهران: پێویسته ئهڵمانیا قهدهغهی سهر پهكهكه ههڵبگرێت
پارێزهران بۆ ئهوهی له ئهڵمانیا قهدهغهی سهر پهكهكه ههڵبگیرێت داواكارییان پێشكهش كرد و رایانگهیاند، پێویسته حكومهتی فیدراڵ بۆ سیاسهتی نوێی خۆی بهرامبهر به كوردان ههنگاوی نوێ ههڵبگرێت. -
سکاڵا بۆ لابردنی قەدەغەی سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا تۆمارکرا
پارێزەران بە سکاڵایەکەوە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیایان کرد و داوایانکرد ناوی پەکەکە لە "لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" دەربهێنرێت. -
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی بکەن. -
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر لەبارەی چالاکیی ئاگرتێبەردانەکانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر چەندین کارگەی فاشیستەکانیان لە شارەکانی تورکیادا سوتاند. -
پەژاک: کۆچی دوایی هەڤاڵ مەولود بەهمەنی بووە مایەی غەمگینیمان
بەڕێوەبەری رێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە ئوروپا بە بۆنەى کۆچی دوایی هەڤاڵ مەولود بەهمەنی پەیامێکی بڵاوکردەوە. -
لە بروکسەل یادی فەرزاد کەمانگەر کرایەوە
لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا یادی مامۆستای کورد فەرزاد کەمانگەر کرایەوە کە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠دا لەلایەن رژێمی داگیرکەری ئێرانەوە لەسێدارەدرا. -
لە لەندەن یادی شەهیدانی ۹ ی گوڵان بەرز ڕاگیرا
بۆ وەبیرهێنانەوەی شەهیدانی ۹ی گوڵان ئەم ئێوارەیە لەشاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا گردبونەوەیەک لەبەردەم کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی، بەدەستپێشخەری کۆمیتەی پژاک رێکخرا . -
لە هێڵسنکی هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە شەرمەزارکران
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە هێڵسنکی لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری، لەبەردەم نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا چالاکیان کرد و ئاماژەیان بە هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە کرد. -
لە مێرسین سزای زیندانی بەسەر دوو کەسدا سەپێنرا
لە مێرسین سزای زیندانی بەسەر دوو کەسدا سەپێنرا کە پێشتر دەستگیکرابوون. -
فەد-دەم بەڕێوبەرایەتیی نوێی هەڵبژارد
کوردستانیانی دانیشتووی باکوری ئەڵمانیا چوارەمین کۆنگرەی فەد-دەم-یان (FED-DEM) لەشاری هانۆڤەر بەڕێوەبرد. -
کوردان وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیایان ئیدانە کرد
ئانالینا بایربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن ڕۆیشتبوو بۆ ووپێرتال لە ویلایەتی راین ویستفالیای باکوور (NRW) و لەلایەن کوردستانیانی ئەو ویلایەتەوە ئیدانە کرا، کە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک خۆپیشاندانیان ئەنجام دەدا. -
لە ستۆکهۆڵم یادی شەهیدانی ٩ی ئایار کرایەوە
لە ستۆکهۆڵم بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ٩ی ئایار چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا سیاسەتی سێدارەی رژێمی ئێران و بێدەنگی نێودەوڵەتی شەرمەزارکرا. -
بۆ هەرەکۆل تێکۆشەر گەریلای هەپەگە پرسە دانرا
بۆ هەرەکۆل تێکۆشەر (رێناس یوسف) گەریلای هەپەگە خەڵکی گرکێ لەگێ کە لە ٢٧ی نیساندا لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا لە زاپ شەهید بوو، لە شاری لیڤەرکوسنی ئەڵمانیا پرسە دانرا. -
کارتاڵ: پێویستە گەلی کورد خاوەنداری لە گەریلا بکات
رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرا گەل لە کۆنگرەی جەدەکە-سە دا قسەی کرد و رایگەیاند کە پێویستە کورد خاوەنداری لە گەریلا بکات. -
ڕۆڵەکانی ئاگر لە بورسا و چانا قەلە چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند، لە چانا قەلە و بورسا چالاکییان ئەنجام داوە. -
لە شتوتگارت هێرشی داگیرکاری و خیانەت ئیدانە کران
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە رێکخستنی گردبوونەوەیەک هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و هێزە چەکدارەکانی حکومەتی کازمی ئیدانە کران. -
گەنجانی بەغدا ناڕەزایەتیان لە دژی هێرشی سەربازانی عێراق بۆ سەر شەنگال دەربڕی
گروپێک لە گەنجان و چالاکوانانی سیاسی لە بەغدای پایتەختی عێراق لە شەقامی موتەنەبی کۆبوونەوە و ناڕەزاییان لە دژی هێرشی سەربازانی سوپای عێراق بۆ سەر ناوچەی سنونی شەنگال دەربڕی. -
لە ساربروکن هێرشی داگیرکاری و خیانەت ئیدانە کران
ڕێپێوانێک لە شاری ساربروکنی ئەیالەتی سارلاندی ئەڵمانیا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەڕێوەچوو. -
ئێزدیان لە بیلیفیڵدی ئەڵمانیا هێرشەکانی سەر شەنگالیان شەرمەزار کرد
لە شاری بیلیفیڵدی ئەڵمانیا هێرشی سەر شەنگال لەلایەن چەکدارانی حکومەتی کازمی شەرمەزارکرا. -
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە فرانکفورت لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا چالاکیان کرد
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە فرانکفورت لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا چالاکیان کرد و بێدەنگی گشتی نێونەتەوەییان لەدژی هێرشی داگیرکەری شەرمەزار کرد. -
رۆژنامەنووسە ئەمریكیەكە جارێكی تر عەرشی بارزانیەكان دەهەژێنێت
زاك كۆپلین، رۆژنامەنووسی ئەمریكی جارێكی تر و بەزانیاری نوێیەوە لەسەر سامانی بنەماڵەی بارزانیەكان عەرشی بارزانیەكان دەهەژێنێتەوە و رایدەگەیەنێت كە مەسرور بارزانی مۆڵكێكی لەئەمریكا بەرووبەری دووزادە هەزار مەتر كڕیووە كە بەهاكەی زیاترە لە ١٨.٣ ملیۆن دۆلار.